تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Ubuntu 12,04

Fatah

Fatah

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/31

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔14۔ )

 

Ubuntu 12.04 وەشانی ئەم جارە LTS دەبیت، واتە بۆ ماوەیەکی زۆر پشتگیری فەرمی دەکرێت، بەڵام ئەم جارە لە جیاتی 3 ساڵ 5 ساڵ پشتگیری دەکرێت.
وەشانەکانی LTS زۆر جێگیرترن و تۆکمەترن لە دەرچوونە ئاساییەکانی ئوبونتو.
شایانی باسە گەورە کۆمپانیای Qualcomm ی ئەمریکی‌و شارەوانی میونشن لەئەڵمانیا لینوکس بەکار دەهێنن.

بۆچوونەکان

دەستخۆش، بەڵام کێ هەیە لینوکس بەکارنەبات :)

من بە کاری نابەم سیا چونکە زۆربەی ئەو نەرمەکاڵایانەی لەسەر ویندۆس کار دەکەن لە لینیوکس بونی ننیە تەنیا سیستەمێکی سەرچاوە کراوەیە و هیچی تر..........
بژیت

وەکو؟؟؟؟

ئەو نەرمەکاڵایەنەی بەکاری دەبەیت وەکو کەسێکی تەواو شارەزا لەسەر ویندۆز کامانەن؟ ئەگەر لینوکس هەر سیستەمێکی سەرچاوە کراوەبێت، واتای چ تری هەبێت؟ چونکە نوسیوتە هیچی تر؟

باق و بریقی و فۆرماتی نییە کاکە ئاییییی :)

دەستخۆش کاک فەتاح، من وەشانی Oneiric Ocelot 11.10 تا دوێنێ هەبوو، سیستەمێکی زۆر خاوە ، بە حساب چاکیان کردبوو ، بەڵام وەشانی ٩ زۆر لە وەخێراتر بوو. ئیتر نازانم ئەمە وەشانەی تۆ داتناوە.
لەوەشانی پێشوودا پاڵپشتیان زیادکردبوو لەهەندێک چاکسازی، بەڵام بەداخەوە زۆر خاوە ، کرتە لەهەر چی دەکەیت ، وادەزانی باش کرتەت لێنەکردووە.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

مەبەستم لە نەرمە کاڵای وەکو Adobe Photoshopو زۆری تر ئەوە لە لایەن نەرمە کاڵا وە شتێکی دیکەش هەیە لە وەشانی unbntu10.10دا پالپشتی کوردی ناکات بە تەواوی واتا پیتەکان بەتەواوەتی پێکوە نالکێن
[url=http://www.webchinupload.com/files/linux.jpg]http://www.webchinupload.com/files/linux.jpg[/url]
گەر بهاتایەو پاڵپشتی پرۆگرامەکانی .exeکردبا ئەوا لە مێژ بو من و زۆری تریش پەنامان دەبرد بۆ لینیوکس ووازمان لە ویندۆس دەهێنا هەر لەبەر ئەوەیە بە کاری نابەم گەر بێتەو پاڵپشتی بکرێت ئەوا بە کاری دەبەم و ویندۆس لادەبەم
بژیت

وا بزانم LTS کان هەم زۆر جێگیرترو هەم خێراترن لە وەشانەکانی تر کاک زەندی، بۆیە منیش ئەو موشکیلەی تۆم هەیەو هەر تا ئێستا 10.04 بەکار ئەهێنم، زۆر خێراترە.

دەستخۆش بۆ ئەم هەواڵە، کاک فەتاح دیارە رێکەوتی وەشانەکەت نەنووسیووە. کە ئەمە ڕێکەوتەکەیەتی 26-4-2012.
کاک زەندی، دروستە لەچاو وەشانی 9 کەمێک خاوترە ئەویش بەهۆی بەکارهێنانی unity بەڵام وەک هەمیشە تۆ ئازادی بەکارهێنانت هەیە لە لینۆکس. لە بری gnome دەتوانی openbox بەکاربێنی، بۆ ئەوەی هەست بە خێرایی راستەقینەی سیستەم بکەی.
کاک رەوەند، تۆ پێت وایە سیستەم دەبێت ئیلاوبیلا پەڕگەی exe بناسێ ئەگینا سیستەم نییە؟ لەبری فۆتۆشۆپ دەتوانی gimp بەکاربێنی. هەرگیز بۆ زمانی کوردی من کێشەیەکم لەگەڵی نەبووە بگرە تاکە سیستەمە کە دان بە زمانە بەستەزمانەکەم دەنێ. بە بنەڕەت تەختەکلیل و فۆنتی پێویستی تێدایە کە بەکارهێنەری کورد پێویستیەتی.

کاک تێکۆشەر من بە سیستەمی دادەنێم بە س وتو مە گەر پەرگەی EXEبخوێنێتەوە ئەوا بە کار هێنەری زیاتر دەبێت من لەوەشانی 10.10 کێشەکەم تا ئێستاش هەر ماوە خوای کردوە هیلەکانیشمان ئەوەندە خێرا نین تا ئەپدەیتی کەینەوە

موشکیلەی خوێندنەوەی کوردی لە ئوبونتو تەنها لەگەڵ ئەو سایتانەیە کە فۆنتی مایکرۆسۆفت بەکار ئەبەن بۆ دروست کردنی سایتە کوردیەکان بۆ نموونە "هاوڵاتی" بەڵام ئەو سایتانەی فۆنتی یونی کۆد بەکار ئەبەن موشکیلەی لەگەڵ نی‌یە وەکو "ئاوێنە". مینش سەرم لەوە دەرناچێت، وابزانم ئوبونتو پشتگیری ئەو وەشانەی فۆنتەکانی مایکرۆسۆفت ناکات کە کوردی تێدایە "واتە وەشانی 3".
ئەگەر لە بەشی نەرمەکاڵای ئوبونتو فۆنتەکانی مایکرۆسۆفت لابەریت، موشکیلەی خوێندنەوەی کوردی وەک سایتی هاوڵاتی نامێنێت، بەڵام شێوەکەی تێک ئەچێت. ئەویش بەبەکارهێنانی گوگڵ کڕۆم نەک فایەر فۆکس.

کاکە ڕەوەند، "مە گەر پەرگەی EXEبخوێنێتەوە " هیوادارم ئەم قسەیە نوکتە بێت.

سەبارەت بە نیشاندانی فۆنت چارەسەر زۆر زۆرە، خەتاکەش هی وێبداڕێژەرەکانە کە دوو کۆدی HTML & CSS بەڕێکی نازانن بنوسن. چەندین جار چارمان داناوە لە مەکۆکان بۆ ماڵپەڕی هاوڵاتی، ئاوێنە ...هتد وە کاتێک فۆنتەکانی مایکرۆسۆفت لەسەر ئوبونتو دادەگریت کە non-free repos ــە تەواو ئۆباڵی لە ملی خۆتە کە مایکرۆسفت فۆنتەکانی لەسەر سیستەمی لینوکس و ماک دروست دەرناکەوێت.
کاک ڕەوەند، کەس بووە بچێتە [b]Kempinski[/b] Hotels و داوای سەروپێی بەرخ یان گیپەی سابوونکەران بکات؟

بژین

سڵاو،
کاک ڕەوەند هەنێک هۆکار هەیە لە کەم ئەزمونیەوەیە دەنا سیستم هیچ کێشەی نییە بۆ نمونە ئەگەر کاکی دیزاینەری ماڵپەڕە کوردییە کان کە دیزاینەکە ئەکرێت(ئاگادارم زۆربەی ئە کڕن ئەو دیزاینانە ) تاقەتی هەبێت و یان بزانێت جگە لە فۆنتی Arial دوو خێزانە فۆنتی کە زیاد کات ئەو کێشەیە نابێت یان هەر زۆر کێشەکە گەورەیە بۆت کۆماندیش مەنووسە ئەر بکێشە لە سۆفت وێر سێنتەری ئۆبۆنتۆ بنوسە (Arila Font) دای بەزێنە بە کرتەیەک و کۆتای،
سەبارەت بەنەرمەکاڵا کیشەکە ئەوەیە ڕاهاتوین بە هەنێک پرۆگرام ئەگینا هەموو نەرمەواڵایەک زیاد لە جێگرەوەیەکی هەیە بۆنمونە photoshop جێگرەوەی زۆرە یەک لەوانە Gimp ئیتر فۆتۆشۆپ نە پڕۆگرامین و کۆد نوسینە کرتە کردنە چۆن خەڵک فێری بووە ئاسایە لەگەڵ نەڕمەکاڵایەکی کە ڕابێت و بەکاری بەرێت، بەگشتی ئۆبۆنتۆ بە بڕوای من لەو قاڵبە چۆتە دەرێ بۆ بەکارهێنەرێکی سادە گران بێت و ڕانەیەت لەگەڵی
لەخۆشیا بن.