تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئوبونتو بۆ مۆبایل و تات و تەلەفزیۆن

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/31

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

بەڕێوەبەری ئوبونتوو "Mark Shuttleworth" لە کۆنفرانسی پێشخەرانی ئوبونتوو لە فلۆریدا ( Ubuntu Developer Summit) کە لەمڕۆوە تا ٤،١١ دەخایەنێت ، ئاشکرای دەکات کەوا دابەشکردنی لینوکس "ئوبونتوو" دەکرێتە سیستەمی کارگێڕی مۆبایلی هۆشەمەند و تاتەبژمێر و تەلەفزیۆنەکان.
"مارک" بۆ [url=http://www.zdnet.com/blog/open-source/ubuntu-linux-heads-to-smartphones-tablets-and-smart-tvs/9834]ZDNet[/url] باسیکردووە کەوا بەنیازن ڕکابەری ئەپڵ و مایکرۆسۆفت و گوگڵ بکەن ، بەپێی Zdnet لە چارەکی دووەمی ساڵیی ئاییندە ئوبونتوو دەبینین لە بەرهەمەکانی ARM دا ، بەڵام وەشانێک کە پشتگیری هەموو ڕەقەکاڵان بکات وەشانی Ubuntu 14.04 دەبێت ئەوەش لەنیسانی ٢٠١٤ دا دەوەشینرێت.
ســەرچـاوە
[url=http://www.zdnet.com/blog/open-source/ubuntu-linux-heads-to-smartphones-tablets-and-smart-tvs/9834]Zdnet[/url]

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بۆچوونەکان

دەست خۆش , بزانین چی ئەبێ , من تەواو لێ وەڕس بووم .

لەو بروایە دام سەرکەوتنێکى زۆر بەرچاو ببینێ بەڵام کاتەکەى زۆری پێ دەچێت
دەست خۆش بۆ هەواڵەکە مامە زەندى

وەڵاهی خەبەرێکی خۆشە. تۆ بڵێی ئەو ڕۆژە بێت؟ دەستەکانت خۆش برالە

بە تاسەوە چاوەڕێم.

بژین،

ئەگەر ئەمەش بە خۆڕایی بێت ئەوا نرخی ئەوکەل‌و پەلانەش ئەبێت دابەزێت، چونکە بڕێکی ئەو پارەی ئەیدەین بە تەلەفۆنی دەستی‌و ئەمانە هی (نەرمە کاڵاکەیە) سۆفت وێرەکەیە!

بەنیازن ڕکابەری ئەپڵ و مایکرۆسۆفت و گوگڵ بکەن؟؟؟؟
ئەندۆرید و ئای ئۆ ئێس تا 2014 .. چواردە ئەوەندە بەهێزترو گەشەسەندوتر ئاشناتر ئەبن, بەڵام بۆ مایکرۆسۆفت ؟؟؟