تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کامیان پرۆفسۆرەکەیە؟

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/30

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

جێگری داهاتوو. دوکتور "هیروشی ئیشیگۆرو" (Hiroshi Ishiguro) بۆ دروست کردنی ئەم رۆبۆتە کە کۆپی خۆیەتی، لە سکانێکی سێ رەهەندی و گەچ کەڵکی وەردەگرتوو، Geminoid HI-2 هەموو کردارەکانی ئیشیگۆرو ئەنجام دەداتەوە و هەرچێکیش بڵێ ئەو هاوکات دووپاتی دەکاتەوە. تەنانەت جوڵەی لێوەکانیشیان ساینکرۆنس کراوە و ئەم چۆن لێ و بجوڵێنێتەوە ئەویش بە هەمان شێوە لێوەکانی دەجوڵێنێتەوە.

ئامانجی ئەم پرۆفسۆرە لە دروست کردنی ئەم رۆبۆتە ئەوەیە کە هەرکات خۆی نەیتوانی لە زانکۆدا وانە بڵێتەوە، کوپیەکەی خۆی وەک جێگری خۆی لەوێ دابنێ...


[url=http://www.metro.se/dagens-bild/dagens-bild/EVHkif!OTRNqjuH9SdSM/]ســــــــەرچاوە[/url]

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بۆچوونەکان

سەیرە لە بەشێ بۆچووندا وێنەکە وەردەگرێ بەڵام لە بەشی هەواڵدا وێنەکەی پێ چووکەیە!

پاشکۆقەبارە
Image icon Untitled-1.jpg81.53 ک.ب.

دەستخۆش کاک حامید، لە سەکۆ من و کاک هیوا وەڵاممان بۆ داناوی ، هەر وێنەیەکت ویست، چەندێ بچووکیش بوو، دایبگرە ناو کۆمپیوتەرەکەت و [url=http://www.resize2mail.com/index.php]لەم بەستەرە[/url] بە دوو کرتە بار و چاکی بکە بە خۆڕاییە ، ئەبو شوارب پارەکەی داوە.

دەستی خۆتان خۆش بێ کاکە زەندی. هەر بژی ئەبو شوراب.

کاک حامید بژیت ، لە ناوەرۆکی هەواڵەکە هەمو شتێک دوپات دەکاتەوە باشە گەر لە زانکۆ(Hiroshi Ishiguro) نەیتوانێ بچێ چۆن وانەکە دەڵیتەوە هێج رون کردنەوەیەک هەیە لەسەر ئەم کارە

کاکە رەوەند رەنگە بۆ خۆی لەو شارە نەبێ، یان لە شارێکیتر بێ، هەموو وانەکان لە رێگای دوورەوە بەو رۆبۆتە دەڵێ و ئەویش لە زانکۆ بە خوێندکاران دەڵێتەوە. من یەک دوو ساڵ لەمەو بەر ئەم ڤیدیۆیەم لە رۆیتر دا دیت کە ناردبووی بە تەلەفزیۆنێکی کوردی منیش کردم بە هەواڵێک. لەوێدا بە درێژی باسی دەکا کە ئەو پرۆفسۆرە ئەم رۆبۆتەی وەک جێگر دروست کردووە بۆ ئەو کاتانەی کە خۆی لەوێ نەبێ یان بە هەر هۆیەکی ترەوە نەتوانێ لە زانکۆ بێ. بەلام بۆ خۆی بەردەوام پێوەندی لەگەڵ هەیە. یاکێکیتریشیان وەک ئەمە دروست کردووە کە ژنە. ئەو پرۆفێسۆرە لەو باوەڕەدایە کە ئەو رۆبۆتانە هەرچەندە زیاتر رووکاری دەرەکیان لە مرۆڤ بچێ، هێندە زیاتر سەرنجی خەڵکی رادەکێشێ و خەڵکی گوێی بۆ دەگرن. لە رۆژنامەی میترۆدا نووسرابوو کە ژنە ئامۆزای ئەم رۆبۆتە لە نوروێژ یان دانمارک دایە و جاروبارە یەکتری دەبین.