گووگڵ ٢٧ کۆمپانیا دەکرێت
دوای ئەوەی گوگڵ کاری ژمێریاری چارەکی سێیەمی ئاشکرا کرد، ئەنجامەکان زۆر باش بوون زۆر گەشەیان کردووە، ئەمەش هاندەرێک بوو بۆ ئەوەی گوگڵ ٢٧ کۆمپانیا بکرێت تەنیا لەماوەی ئەم چارەکە ساڵەدا.
تیکڕا لەماوەی ئەم ساڵدا گوگڵ ٥٧ کۆمپانیای کڕیوە، بەمەش گووگڵ پێوانەیەکی نوێی تۆمارکرد لەبواری کڕیندا، بەڵام پار ئەم ڕیژەیە ٤٨ کۆمپانیابوو.
گــووگڵ بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ کڕینی ئەم ٢٧ کۆمپانیایە تەرخانکردووە، گرانترینیان چێشتخانەی [url=http://www.zagat.com/newyork]Zagat Survey[/url] بوو لە نیوۆرک بە بڕی ١٥١ ملیۆن دۆلار.
دووم گرانترین کڕینی Daily Deals بوو بە بڕی ١١٤ ملیۆن دۆلاری، ئەمەش خزمەتگوزاریەکی هەڕاجەلە نێت لە ئەروپا، لەماوەی ٩ مانگی ئەم ساڵدا گوگڵ بڕی ١،٤ ملیاردۆلاری خەرجکردووە لە بۆ کڕینی کۆمپانیاکان.
جێگای ئاماژەپێکردنە گــووگڵ تا ئێستا نزیکەی ١٠٠ کۆمپانیای کڕیوە ، گرنگترینیان YouTube, DoubleClick وە Motorola ، یوتوب بەنرخی ١،٦٥ ملیاردۆلار و DoubleClick بە ٣،١ ملیاردۆلار وە Motorola بە بڕی ١٢،٥ ملیاردۆلار.
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون