تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئاسوس، تەنکە لاپتۆپی خۆی دروستکرد

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/26

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

پەیدابوونی تاتەبژمێرەکان و تەلەفۆنەهۆشەمەندەکان بازاڕی لاپتۆپ و کۆمپیوتەری کەسیی کەمکردۆتەوە، بۆیە کۆمپانیاکانی کۆمپیوتەر ناچاربوون ڕیگەچارەیەک بدۆزنەوە بۆ دەربازبوون لەو بارەو زیندوڕاگرتنی لاپتۆپەکان، بۆیە ناچاربوون کە لاپتۆپی یەکجار تەنک و سوکەڵە بەرهەمبهێنن بۆیە وەکو پێشتریش ئاماژەمان پێکردووە، ئەم جۆرە لاپتۆپانە پێییان دەوترێت "Ultrabook".
هەندێک لە کۆمپانیاکان وەکو Apple , Samsung, Acer بەرهەمیان گەیشتۆتەبازاڕەکان و ئەوانیتریش هەنوکە سەرقاڵی بەرهەم هێنانی (Ultrabook) ن.
ئاسوس، وەکو کۆمپانیاکانیتر (Ultrabook)ێکی بەناوی "Zenebook" یان Asus UX31 بەرهەمهێناوە کە زۆر تەنک و کەشخەو پڕکردارە.
ئەم جۆرە لاپتۆپانە وزیەکەی یەکجار کەم بەکاردەبەن و زۆر تەنکو سوکەڵەن، باشترین جۆری چارەسەرکەریان هەیە لە جۆری Core
i5 و core i7 کۆمپانیان Intel .
Asus UX31 چارەسەرکەری لەجۆری Core i7 ە و پەپکەی ڕەقی لەجۆری SSD ی ١٢٨ گ.ب لە خۆ گرتووە ، مۆنیتۆرەکەی بە قەبارەی ٩٠٠x١٦٠٠ پیکسلە، تەنکیەکەی ، لە ئەستورترین جیگاوە ١،٨ سم وە تەنکترین جیگای ٣ ملم.
کێشی ١،٣ کگم و مۆنیتۆرەکەی بە هەردوو ١٣ و ١١ ئینجی هەیە هەوروەک Macbook Air و بیرگە (ڕام) ٤ گ.ب و سیستەمی کارپێکردنی ویندۆزی لەخۆگرتووە و پاتریکەشی بۆ ماوەی ٧ کاژێر بڕدەکات هەموو نوێکاریەکانی لەخۆگرتووە وەکو Bluetooth و USB3.0 هتد ..

دەتوانن لەم گرتەڤیدیۆیەدا ببینن.
[youtube]BN6TibztwVg[/youtube]

[img]http://bilde.dinside.no/asus+klar+med+zenbook.jpg?o=4115491&w=548&frame=0&ee=1318412643[/img]

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بۆچوونەکان

دەست خۆش، ئەمڕۆ لەبازاڕا بینیم سەرنجی ڕاکێشام، بەڵام گران هاتە بەرچاووم، بۆ تاقیکردنەوەی SSD یەکەی دام گیرساندەوە، بەڵام خێرا نەهاتە بەرچاووم.

کاک زاندی هەلەیەکت کردوە لە کاتی بڵاو کردنەوە
--------------
پاتریکەشی بۆ ماوەی ٧ کاژێر بڕدەکات
----------------------------------------
پاتریکەشی بۆ ماوەی ٧ کاژتژمێر بڕدەکات

دەست خۆشیش بۆ بڵاو کردنەوەی هەواڵەکە

هەمووی لاسایی ئەپڵ دەکەنەوە، بەڵکو لە پاڵیدا بازاڕێک ڕابگرن. ئەگینا شتێک نەبووە پێش ئەپڵ بەناوی هاوپۆلی Ultrabook. زۆربەشیان تەنانەت دووگمە و سووچ و ناوسکەکەشی لاسایی ئەپڵ دەکەنەوە.

دەستخۆش برام زەندی گیان بۆ هەواڵەکەت. ئەرێ لە کوێ یەک دوو هەواڵ بنووسین؟! لەوە دەچێ بەشی نووسینی هەواڵیان لە بیر چووبێ؟

بێگومان وایە کاک سیا، هەرچی Ultrabook هەیە کۆپی Mac Book Air ە، کەمێک گۆڕانکاریان تێداکردووە.
کاک حامید@ لە بەشی بڵاوکردنەوەی باتەت ، لەوێدا هەواڵ بنوسە.
کاکە ڕەوەند@ هەڵە نییە، برا (کاژێر) ڕاستە ، (کاتژمێر) دەکرێتە دەست.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

کاک زەندی نازانم چی بەسەر ئەم کۆمپانیایە هاتووە، جوانترین و کەشخەترین ڕووکار جاران Sony Vaio بوو، کەچی هەر زۆر کەم گۆڕاون لە چاو پێشکەوتنی ئەوانی تردا لە ڕووی تەنکی و ڕووکارەوە.

لەوانەیە ئەوانیش ئێستا سەرقاڵی دروستکرنی بن، بەڵام ئەوانیش [url=http://www.youtube.com/watch?v=aeapdGG_iBc]Z-Serie[/url] یان هەیە ، ١،٢ کیلۆیە، بەڵام زۆر گرانەو نازانم کێ ئەو پارە زۆرەی پێ ئەدات تا ماک وەستابێت.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]