تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

جوبز "ئایپاد" تەنها بۆ ڕێگە گرتن بوو لە "مایکرۆسۆفت !

sirwanlatif

Sirwanlatif

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/29

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

کێ بەرکێ و ڕووبەڕوو بوونەوەی نێوان ستیڤ جوبز لە سەرۆکایەتی ئەپل و بیل گیتس لە سەرۆکایەتی مایکرۆسۆفت گەشتە ئاستێک کە یەکەمیان بە ئاشکرا ئەوی تر تاوانبار بکات کە بیرۆکەکانی دەدزێ، بەڵام وادیارە ئەپل قەرزاری مایکرۆسۆفتە بە یەکێک لە گرنگترین داهێنانەکانی خۆی.
لە کتێبی ژیاننامەی جۆبزدا کە دانەرەکەی ۆلتر ئایزاکسۆنە، ڕوونی دەکاتە کە بیرۆکەی تاتەژمێر لە وانەیە لە خەیاڵی جۆبزدا نەبوایە ، ئەگەر کارمەندێکی شەریکەی مایکرۆسۆفت ژەمەنانخواردندێکی خێرا کۆینەکردایەتەوە و پێی نەوتبایە کە شەریکەکەیان خۆی ئامادە دەکات بۆ دروسکردنی تاتەژمێرێک کە شۆڕشێک بەرپا دەکات لە جیهانی تەکنۆلۆژیادا.
وە بە پێی ئەو هەاڵانەی کە لە رۆژنامەکانی بەریتانیاوە دەگوێزرێنەوە دانەری کتێبەکە قسەی جۆبز دەکات کە دەڵێ ''ئەوە جاری دەیەم بوو کەباس لەو تاتەژمێرە بکرێ کە مایکرۆسۆفت بەنیازی داهێنانێتی، وە بووەتە مەتەڵێکی وەڕەسکەر تا ئەو ئاستەی بەتوڕیەوە بەخۆم بڵێم بۆ پێیان پیشان نادەی کە تاتەژمێر چۆن دەبێت'' وە بەو شێوە قولپێکی توڕەیی هاتوو - غیرەتیش بێ گومان- جۆبزی گەیاندە ئەوەی تاتەژمێرێکی سیحراوی بەناوبانگ و بەدەستلێدان داهێنێ کە لە نەوەی یەکەم و دووەمی ٣٩.٨٥ ملیۆن دانەی لێ بفرۆشرێ تەنها لە ٢٤ ئەیلولی ساڵی پارەوە ئەمە یەکێکە لەو چەند نهێنیانەی کە لە کتێبەکەی ئازاکسۆندا هاتووە بە ناونیشانی 'ستیڤن جۆبز' کە بەرهەمی ساڵانێک لە توێژنەوە و بە لای کەمەوە ٤٠ دانیشتن و چاوپێکەوتن لە گەڵ جۆپز خۆیدا لەو کاتەوەی کە تووشی نەخۆشی شێرەپەنجە بووە ، وە ناوی شەریکەی 'ئەپل' (سیۆ) باسکردووە کە لە چیوە هاتووە ئەویش(بە بۆنەی کێشەی دەرونی لە گەڵ خواردندا هاتووە) بۆنمونە زانراوە کە دەکرێ سێو خوارنێک بەس بێت بۆ ژەمێکی بنەڕەتی، یان بەشی ئەوەبکات کە مرۆ کاتێک
بەسەر بەرێت بی خواردن، هەر بەخواردنی گێزەر و شتی وا.
وە وا دەردەکەوێ کە وەک لە سایتی [url=http://www.elaph.com/Web/technology/2011/10/691825.html?entry=technologymainstory]ئیلافدا[/url] هاتووە کە جۆبز خۆی خستۆتە بەر چارەسەری بە گژ و گیاو دەرمانی بەدیل وەک دەرزیئاژنکردنی چینی(ئاکیونکشتر) بۆ نمونە پێش ئەوەی خۆی بخاتە بەر نەشتەرگەری دەرمانی ئاسایی لە تەمموزی ٢٠٠٤. ئەمە سەرەڕای ئەوەی ڕۆلی شت گەلی غەیبی و ماڵی ئاخیرەت شتی لەو بابەتانە دوا بیرۆکەکانی ئەوی پێکهیناوە، لە بەر ئەمانە هەموو پێشبینی دەکرێ کە کتێبەکەی ئایزاکسۆن بگاتە یەکەمی لیستی فرۆشتن لە کاتێکی دیاریکراودا.
[url=http://www.elaph.com/Web/technology/2011/10/691825.html?entry=technologymainstory]لە عەرەبی ەوە لە سایتی [/url]

بۆچوونەکان

دەسخۆش کاکە سیروان

دەستخۆش کاک سیروان، بەڵام ئەی مایکرۆسۆفت چی لە پرۆژەکەی دەکات دوای ئەوە ، یا لەوانەیە تەنیا بیرۆکەیەک بووبێت و نەکرابێت بە پرۆژەی کار.
لەڕاستیدا یەکەم تات،بیرۆکەی HP یە.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

سوپاس کاک بەردە گیان، سوپاس کاک زەندی، تازە بەرهەمەکە بە ئەپلدا ناسراوەتەوە، بەڵام گرنگترین ئەوەیە کە بەکاربەر، یانی خەڵک سوود لەم کێشمە کێشمە دەبینن، یەکەم جار هەر ئایپاد بوو، شکور ئێستا بووتە کاری ڕۆژانە و ڕۆژ نیە دانەیەکی تازەوە بە چۆنیەتێکی تازەوە نەکەوێتە بەردەست، بەڵام هێشتا گرانە!

دەسخۆش، هەڵە نەبم لەو چاوپێکەوتنەدا قسەی چاکیان بەیەک دەوت بە پێکەنینەوە :) خەریکە وایلێدێت وەک چۆن ئێستا باوی ئەوە هاتووە دەبوو هەموو ماڵێک ئینتەرنێتی هەبێت دەبێ وایلێبێت هەموو ماڵێک ئایفۆن یان ئایپادی هەبێت گەر نەیبێت عەیبە.!