گووگڵ بینینی ژورەوە
بەڵێ بە نەخشە ئەتوانی جێگای مەبەست بدۆزیەوە، بۆ نمونە فڕۆکەخانی گاتویکمان دۆزیەوە و دەرگای چونە ژورەوەشمان بینی، بەڵام بۆچی ئەبێ ۱ کاتژمێر پێش ئەوە بچمە ئەوێ تەنها لەبەر ئەوەی بزانم دەرگای A1 لەکوێەو چەندە ڕێگایە بە پێ؟
ئایا پلیکانەی تێ ئەکەوێ؟
عارەبانەی منداڵەکە چۆن ببەین؟ ئەی فڵانکەس کە بەپێ هەر ناتوانێ بڕوات؟ ئەی باڕەکانی ناوی ئەزانم چین بەڵام چۆنن؟ گەورە یان بچووک؟
واز لەوانە هەمووی بهێنە پیاسەیەکی ناو فڕۆکەخانەی سخیپۆلی ئەمستردام (ڤیرچواڵ) بۆ بێ ئیشی ۱٠ جار باشترە لە خوێندنەوەی هەندێ بابەتی فەیسبووک...دڵنیام گوگڵ لەبەر هیچ یەک لەمانە ئەمەی وا بەتەمایە بیکات نایکات...بەڵکو شتی دیکە هەیە کە وایان لێ ئەکات دوای گەورە پرۆژەی گووگڵ ستریت ڤیو (بینینی کۆڵان)، [url=http://www.wired.co.uk/news/archive/2011-10/21/swiss-alps-street-view]وێنەگرتنی چیاکانی ئالپ و ئامازۆن[/url] وە ئێستا پرۆژەی گوگڵ ئیندۆرز (گوگڵ ژورەوە)ی دەست پێ کردوە.
وەک لە بابەتەکەی [url=http://www.bbc.co.uk/news/technology-15493333]بی بی سی[/url] دا هاتوە، سەرەتا بە هەندێک شاری گەورەی وەک لەندەن و پاریس و هەندێ شاری دیکەی دنیا دەست پێ ئەکەن. ئەو بینا و باڵەخانانە وێنە ئەگرن کە زۆرترین گەڕانیان بۆ ئەکرێ، بە داوەتکردنی تیمی گووگڵ لە لایەن خاوەن و بەرپرسەکانیان و هەروەها گوایە ئامادەکاری ئەکەن بۆ بابەتەکانی پەیوەست بە پاراستنی وێنەی کەسەکان (نەوەک یەکێک لە جێگایەکی نەشیاو هاوسەرەکەی بناسێتەوە).
پرۆژەی Google Earth بە پشتیوانی تەکنۆلۆجیای Keyhole Markup Language کە لە دەست پێ کردنیەوە تا ئێستا کاریگەریەکی گرنگی هەبوە لەسەر پێشخستنی GIS (سیستمی زانیاری جوگرافی) بەگشتی و Outdoor Navigation (گەڕان لە دەرەوە) نیشاندانی گۆی زەوی بە شێوەی 3D یان لە ڕاستیدا 2.5D، ئەم پرۆژەیەش پاڵێکی گەورە ئەنێت بە زانستی Indoor Navigation (گەڕان لە ژوورەوە) کە هەندێ لە مەبەستە سادەکانیان ئەوانەی سەرەوە بوون کە باسم کردن بەڵام جگە لەوانە کاری زۆرگرنگی پێ ئەنجام ئەدرێ.
بۆ نمونە: ئاراستەکردنی کەسانی نابینا لە بیناو باڵەخانەکاندا کە ئەبێتە هۆی تەواو سەربەخۆکردنیان بەوەی نەک تەنها ڕێگاکەی خۆیان بدۆزنەوە لە جێگایەک بۆ جێگایەکی تر بەڵکوو پێویست نەکات هیچ کەسێک ڕێگایان نیشان بدات بۆ ئەوەی لە ماڵی خۆیان بچنە دەرەوە و سواری پاس ببن و پاشتریش سواری قیتار ببن و لە جێگای مەبەست کار و باری خۆیان جێ بەجێ بکەن و دوگمەی "ماڵەوە" داگرن و بە ساغ و سەلامەتی بگەڕێنەوە ماڵەوە. [url=http://dl.acm.org/citation.cfm?id=2023669]وەکوو لێرەش ئاماژەی پێکراوە[/url]. (بەبێ ئەکاونتێک ناتوانێ بابەتەکە بخوێنیەوە بە بەلاش)
ئەم شکولات کافتریایە لە بەلجیکا یەکێکە لەو جێگایانەی [url=http://maps.google.com/maps?q=sydney+australia+chocolate+cafe&layer=c&sll=-33.859726,151.213106&cid=5358142685566350179&panoid=ccgySp3g9tnUPcdyRehAjQ&cbp=13,326.48,,0,4.39&hl=en&ie=UTF8&hq=sydney+australia+chocolate+cafe&hnear=&z=17&cbll=-33.859726,151.213106]ئەتوانی ژووروەی ببینیت[/url]. جێگای وتنە، جگە لەوەی لەگەڵ نەخشەو APIیەکانی گوگڵ تێهەڵکێش ئەکرێت هەروەک ئەو نمونەیە گرتەکان لەسەر پەڕەی تایبەتی جێگا (بازاڕی و فەرمی و نافەرمیە) کان دائەنرێت.
[url=http://www.youtube.com/watch?v=5EhK4jW8HYo]ئەم ڤیدیۆ ئەڵمانیەش[/url] نیشانی ئەدات کە چۆن وێنەی ناوەوەی باڵەخانەکان ئەگرن و تۆزیکیش بەهاراتیان پێوە کردوە بۆ ئەو حاڵەتانەی کە سەردانی تیمی گوگڵ بۆ ماڵی باجی حەبێ ی تێدا ڕوو ئەدات، ئەکرێت زۆر بە دڵی نەبێ کە بە بێ خۆ ڕازاندنەوە و ماڵ ڕازاندنەوە ماڵەکەی ببێتە جێگە باسی گەنجانی گەڕەک.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
بە ڤیدیۆکەی یوتوبدا بێت دەمێکە خەریکن! هەر خوا بکە نەچنە حەمامەکەی ماڵی حەپسە خان باشە. پیاو کە سەردانی شوێنێک دەکات لەزەت لەوەدایە کە بۆ یەکەم جارە ئەو جێگەیە دەبینێت و یادگاری هەڵدەگرێت و جا کە تۆ پێشتر بیبینت لەوانەیە لەزەتی سەردانەکە کەمێك کەم بکاتەوە :).
دەستخۆش بۆ هەواڵەکە بەڵکوو زوو بگاتە کوردستانیش. :)