تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گەرەترین بنکەی فەیسبووک لە وڵاتی سوێد.

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/29

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

فەیسبووک سەنتەرێکی گەورە بۆ بنکەدراوەکانی خۆی لە شاری "لولەئۆ” ­­­(Luleå لە وڵاتی سوێددا دروست دەکا.
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەگوازێتەوە بۆ سوێد. "پورسۆن" (Porsön) لە "لولەئۆ" (Luleå) یەکەم شوێنە لە دەرەوەی ئامریکا کە کومپانیای فەیسبووک ناوەندێکی گەورەی بۆ بنکە زانیارییەکانی خۆی لێ دروست دەکا.
بەرپرسی ئەم ناوەندەی فەیسبووک بە ناوی "تۆماس فورلۆنگ" (Tom Furlong) دەڵێ: " ئێمە ئالترناتیڤی دیکەمان لە هەموو ئوروپادا تاقی کردەوە و دوای هەڵسەنگاندێکی زۆر، هاتینە سەر ئەو باوەڕە کە لولەیۆ لە هەموویان باشترە.

بۆچوونەکان

زۆر سەیرە. لە فایرفۆکسدا ئەم بەشەم نەدەبینیەوە لە ئوپرادا دۆزیمەوە، بەڵام ئێستا کیشەی وێنەکانە، بەردەوان دەبێ چووکە و گەورەی بکەمەوە بۆ ئەوە بگونجێ! پەیامێک دەدان بەم جۆرە:
"وێنەکە زۆر بچوکە؛ بچوکترین دووری 582x291 پێکسله.‌"
جا برا وێنەی گەورەتر لە کوێ بێنم؟! هەر بۆیە ئەم جارە بوو بە بێ وێنە. نوێکردنەوە باشە بەڵام جاروبارەش کێشە خوڵقێنە. دەستان خۆش بێ.

مەبەستیت چی بو لە بنکە دراوەکانی خۆی لە سوید دروست دەکات تێناگەم
بژیت

وە سوێد نا سوید

کاکە رەوەند٢ بە جۆرێکیتر مەبەست ئەوەیە کە شوێنێکی زۆر گەورە لە دەرەوەی ئامریکا بۆ پاراستنی هارددیسک و راژەکارەکانی دروست دەکا، ئەمەش یەکەم جارە، رەنگە زۆرتر لە بەر هەرزانی شوێن و کارەبا بێ.

پاشکۆقەبارە
Image icon facebook1.jpg198.03 ک.ب.

من لە جێگایەک بەرچاوم کەوت ئەڵێ ئیتر aircondition پێویست نیە بۆ ساردکردنەوەی ڕاژەکارەکان :)

بەڵێ ئەوەی جەنابتیشت راستە، ئەگەر ئەم وڵاتە لەگەڵ ئامریکا هەڵسەنگێنی رەنگە چەند مانگێک پێویستیان بە ئایرکوندیشن و ساردکەرەوە نەبێ ئەمەش خەرجێکی زۆریان بۆ دەگەڕێنێتەوە. بەڵام بۆ خۆشتان دەزانن کومپیۆتەرێکی ئاسایی ماڵ فێنککەرەوەی دەوێ ئێستا بگا بە راژکار و شوێنی تۆمارکردنی زۆر گەورە و زەبەلاح کە ئەو هەموو زانیارییانەیان تێدا تۆمار دەکرێ.