تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئاگاداری ڤایرۆس-دژ بە ئەپڵ

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/25

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

پێشتر لەبەرئەوەی ڕیژەی بەکارهێنەرانی ماک کەم بوو، هاککەرەکان زۆر گرنگیان بە ماک نەئەدا و زیاتر ڤایرۆسەکانیان ئاراستەی ویندۆز دەکرد، بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەکارهێنەرانی ماک و پێشکەوتنەکانی بەرهەمەکانی ئەپڵ، چیتر ئەم سیستەمانە وەکو پێشتربێ ڤایرۆس نابن.
بەپێی کۆمپانیای (
F-secure) ی دانیمارکی ، هاککەران ترۆژانێکیان دروستکردووە بۆ هاککردنی بەرهەمەکانی ئەپڵ، ترۆژانەکە هەڵدەسێت بە لەکارخستنی نوێکردنەوەی سیستەمەکە و سیستەمە بەکراوەیی دەهێلێتەوە بۆ ئەوەی سیستەمەکە بەئاسانی ڤایرۆساویی بێت.
ئەم ترۆژانە لەڕیگەی پەیامێکەوە بڵاودەبێتەوە داوای دامەزرادننی فلاش پلەیەر دەکات ، ئەگەر بەکارهێنەر کرتەی لێبکات ئەوە ترۆژانەکە
Update ی سیستەمەکەی لەکاردەخات و سیستەمەکەی دەخاتە مەترسییەوە بۆ هاککردن و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسیتر.
بەپێی
F-secure ئەمە سەرەتایەکە بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی سیستەمەکانی بەرهەمەکانی ئەپڵ و چیتر ئەم سیستەمەش بێ هێڕشێ ڤایرۆس نابێت.
جێگای ئاماژەپێکردنە ئەم ڤایرۆسە هەموو سیستەمەکارپێکردنەکانی ئەپڵ دەگرێتەوە بە ئایفۆن و ئایپادیشەوە.

undefined

بۆچوونەکان

خۆشبی یاخوا .

دەسخۆش کاک زەندی

سوپاستان ئەکەم، ئەوە یەکەم هەواڵ بوو، لە ماڵپەڕی نوێ دا، وتم بزانم خۆشە دەستخۆشییەک بۆ خۆم بنوسم ، ههههه

بژی کاک زەندی،
تەنیا هۆکار کەمی بەکارهێنانی ماک نەبووە کە ڤایرۆس دروست نەکراوە، بەڵکو بنەمای سیستەمی ماک لەسەر یونیکس جۆرە ڕێگرییەکی دروست کردوە و پاراستنی کۆنووسەکانی گواستنەوەی بەهێز کردووە.

ئەی کە لەسەر یونیکس دروست کراوە چۆن ڤایرۆس و ترۆژان دەگرێت

سڵاو و دەستخۆس کاک زەندی.
دەمخۆش کاک ئاراس، خەریک بوو بنوسم، پێشم کەوتی.
ئەو کۆمپانیایە بۆ لینوکسیش شت دروستدەکات و هەمان قسە دەکات، بەڵام هیچ بنەمای نییە و لۆجیکێکی هەڵەیە. ئەگەر وابا هاکەر نایەت بۆ ١٠ هەزار ئەندامی کورد ئایتی یەک بە یەک خۆی خەریک بکات و ١٠ هەزار جۆر کاربکات. دەچێت ڕاژەکەی کورد ئایتی کە دێبیانە هاکی دەکات و دەستدەگرێت بەسەر هەموویدا و لێرەوە بەستەر و شتی هەڵەیان بۆ دەنێرێت.
تەواو دڵنیام بە ١٥ ساڵی تر پڕ بایەخترین سیستەم و بەربڵاوترینی لینوکس، یونیکس(ماک) بە قەت یەک مانگی ١٠ ساڵ بەر لەئێستای ویندۆز نابێتە نێچیری ڤایرۆس، ترۆژان، سپایوەیر ...هتد. ئەپڵ لەسەر بنەمای FreeBSDیە یەکێکە لە هەرە سیستەمە پتەوەکانی پاراستن کە پەرەپێدەرانی لینوکسیش وەکو ئاستێکی کەشخە تەماشای دەکەن.

بژین