تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ دیـــزاین

نوێکردنەوەی کوردئایتیگرووپ

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2011/07/28

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔11۔ )

مەبەستی سەرەکی لە نوێکردنەوەی کوردئایتیگرووپدا، نوێکردنەوەی درووپاڵە لە 6 بۆ 7. لە هەمان کاتدا ئەگەر هەر کەسێک بیرۆکەیەکی نوێی هەیە یان کێشەی لە ماڵپەڕی ئێستادا هەیە دەتوانێت بینووسێت.
ئەگەر کاتیش هەبوو ئەوا هەندێک دەسکاری چوارچێوە دەکرێت.

باشە کاکە بەردە ئەم دروپاڵ بەناوبانگ و نازانم دەیان هەزار بانگەشە و پەرەپێدەر، تا ئێستا ناتوانێت تەکنیکێکی بۆ نوێکردنەوە هەبێت وەکو وۆردپرێس و میدیاویکی بە یەک کرتە و چەند چرکەیەک؟
خۆ میدیاویکی چوارئەوەندەی دروپاڵ پەڕەی هەیە؟
////
بژین

سڵاو.
چەند بابەتێکی گرنگ لە سەکۆکانەوە هەڵبژێردرێن بۆ ئەوەی لە گۆشەیەکدا بەستەرەکانیان دابنرێت و خوێنەر ڕاستەوخۆ سەردانیان بکات، بۆ نموونە پرسی دامەزراندنی تەختەکلیل، بابەتی هەمیشە دووبارە..

سوپاس.

دەستخۆش، لەبەر ئەوە پێی رانەهاتووم و بۆم نوێیە، بەلامەوە زۆر سەیرە، کە هاتم زۆر ترسام وتم رەنگە هاک و ماک کرابین، بەڵام کە ئەم پەیاممە دیت تۆزێک حەسامەوە، رووکارەکەی زۆر سادەیە، تۆزیک رەنگ و رووخساتی پێ بدرێ وەک جاران نەک زیاتر، رەنگە زۆر باشتر بێ. هەر بژیت بۆ گەلەکەمان.

ماندوو نەبی کاکە بەردە!
ڕووکاری پێشوو زۆر جوانتربوو، پاشبنەما زۆر تاریکە یان ئەوەیە من چاوم باش نایبینێ. لەگەڵ چوونەژوور ناوی بەکارهێنەر زۆر بە گەورەیی و زەقی دەردەکەوێ کە ئەمەیان هیچ پێویست نییە.

ئەرێ سەیرە، لای من هیچكام پیتەکان پێکەوە نالکێن و تەنیا هەر لەم ماڵپەڕەش وایە؟!!!
هۆکار و یارمەتی، سوپاس!

پیتی چی نالکێ بەیەکەوە کاکە زمانیار؟

مەبەستم ئەوەیە کە ئەو پەیامەی سەرەوەم ئاوا دەبینرێت لێره:

ئ‌ەرێ س‌ەی‌رە، ل‌ای م‌ن ەی‌چ‌ك‌ام پ‌ی‌ت‌ەک‌ان پ‌ێ‌ک‌ەوە ن‌ا‌ل‌ک‌ێ‌ن و ت‌ەن‌ی‌ا ەە‌ر ل‌ەم م‌ا‌ڵ‌پ‌ەڕەش وای‌ە؟!!!
ەۆک‌ار و ی‌ارم‌ەت‌ی، س‌وپ‌اس!

کاک زمانیار، لای منیش کێشەی هەیە لە ئۆپێرای لینوکس

ئایا فۆنتەکان چۆن بگۆڕین بۆ یونیکوردە كوردییەکان؟!

کاک زمانیار لە کوێ فۆنت بگۆڕیت؟
ئەگەر ئەتەوێ بزانیت سایتەکە چۆن دەر ئەکەوێت لە Inspector فۆنتی یەکەم بکە بەوەی ئەتەوێ تاقی بکەیتەوە

هەربژیت ، ئێستا زۆر جوانە. دەستخۆش! لەو رەنگە بۆرە نەجاتمان بوو :)
لە فایەرفۆکس و کرۆم یەک لەیەک جوانتر دەردەکەوێت.