Ice Cream پشتگیری کوردی دەکات لە SDK
من ئەمڕۆ SDK ئاندرۆیدم نوێکردەوە و وەشانی 4یشم داگرت ، ویستم تاقی بکەمەوە بۆ کوردی خوێندنەوە چونکە بینیم ئێشتا زۆر بە تەواوی پشتگیری زمانی عەرەبی دەکات و مەجودە لە زمانەکان ، وتم لەوەیە بۆ کوردیش هیچ نەبێ لەوەیە پشتگیری نووسینی کوردی بکات .بۆیە ماڵپەڕی کورد ئای تی م کردەوە هیچ کێشەیەکی نەبوو لە خوێندنەوەی کوردی وەک لە خوارەوە دیارە بارم کردووە ، ئایا لەبەر ئەوەیە خۆم سیسیتمی کۆمپیوتەرەکەم پشتگیری کوردی دەکات ؟ یان ئەوە تەواوە گووگڵ ئێشتا پشتگیری کوردی دەکات لە پیشاندان ؟ هیوادارم ئەوانەی سەریان لەم SDK و شتانە دەردەچێت تاقی بکەنەوە ، بۆیە کردمە هەواڵ ئەگەر وابیت ئەمە هەواڵێکی زۆر دڵخۆشکەرە و بەرەوپێشچوونێکی باشە بۆ کوردی .

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
کەواتە بە خۆشی .
خۆشحاڵم کهپاڵپشتی کوردی دهکات
ئایا ئهمه چ پرۆگرامێکه له لینیوکس به کاری دێنن بۆ به کار خستنی وهشانهکانی ئهندرۆنید
لەم ماڵپەڕە دای بگرە لە سەر کۆمپیوتەرەکەت دای بمەزرێنە دەتوانیت هەموو وەشانەکان دابگریت
[url=http://developer.android.com/sdk/index.html]http://developer.android.com/sdk/index.html[/url]
مام جوتیار دەست خۆش. برام ڕاستەکەی تەواوەو پشتیوانی کوردی ئەکات بەڵام جارێ فۆنتەکەم نەدۆزیوەتەوە کە کامەیە. بەڵام لە فۆنتێکی فارسی ئەچێت، ئەوەندەی لە خۆشنوسی شارەزایم هەبێت، فەرموون ئەمەو جوتێک گرتەی شاشەکی ماکەکەی من.
http://cl.ly/12023D033e303S2l1Q2B
http://cl.ly/0G122m2C0O2Z2L401t06
زۆر حەز ئەکەم بڵێم:
لە ئاندرۆیدەوە دنیای مۆبایلم ناسی بەڵام
۱. خاوترین تەلەفۆنی دنیایە بۆ داگیرسان
۲. لە ژیانیا نەک پێشی ئایفۆن ناکەوێ وابڕوات بە دەردی ویندۆز مۆبایل ئەچێت. سیستمێک پشت بە پەرەپێدەر ببەستێت ٪۱٠٠ کەچی هیچ ئاسانکاریەکمان بۆ ناکات. بچوکترین هەڵەیی ئەکلیپس ئەبێ ۱ کاتژمێر خۆت خەریک بکەی، خۆ ئەگەر نەزانی چی چیەو کێ کێیە، ئەوا هەناسەیکی Xcode ی سێوە لاسورەکە ۱ ملیۆن ADT ی ئاندرۆید ئەژی.
بەڕاستی ماندوو بووم. بەس شوکور نەجاتم بوو تا ٦ مانگی تر بەڵکوو بەرگە بگرێت :)
کاک جوتیار مهبهستم ئهو پرۆگرامهیه کهوا سیستهمی ئهندرۆنیدی لهسهر دادهمهزرێنی لهسهر کۆمپیتهر
ئاها..ئەتوانی custom locale زیاد بکەی، ئەوکات ئەگەر ئاپەکەت ئەو نرخانەی تیا بێت تەسەور ئەکەم کوردیش بخوێنێتەوە. کەواتە بە تەواوی بە کوردی کردنی هەنگاوێک ئاسانتر و هەنگاوێکیش نزیکترە
چومە Custom Locale و کلیکم کرد لەسەر Add New... و نوسیم ku_KU
ئاندرۆید ژیرانە دۆزیەوەو نوسی Kurdish...ئەنجا ئەوم چالاک کرد ئاوا دەرچوو
http://cl.ly/0T1k1M1M1i4145422a40
ئەنجا لە ئاپەکەم زمانم زیاد کرد و نرخی ku م دایە وەک جاران، لە مێژە دابڕاوم لە ۲.۱ بەدواوە ئاگام لێ نەماوە بۆیە شتێکی ئاوا دەرچوو:
http://cl.ly/0y2J05223h283x1u0J2h دیقەت بدە من چیم نوسیەوە لە سترینگەکە لە eclipse کە بەڕاستی کێشەیە بۆ نوسین :(
ئەنجا ئاپەکە بە کوردی دەر ئەکەوێت:
http://cl.ly/103p2G1F141U1T2v3x1F [b][color=#800000]بە سوکە شێواویەکە، کەواتە هێشتا ماویەتی[/color][/b]
وە ئەگەر بیکەیتەوە بە ئینگلیزی
http://cl.ly/0f0U0F2q1l130Q3d0Y3V
وەکوو خۆی دەر ئەکەوێت:
http://cl.ly/1d1w173M2r391M2V101I
تێبینی: ناوی ئاپەکەش بە کوردی دەر ئەکەوێت و جێگاکەشی ئەگۆڕێ بە پێی ئەلف و بێکەی :)
:)
کاکە جوتیار دەست خۆش ڕاستە