تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ویندۆز٨ ئەتوانێ ئایپاد تێکبشکێنێ

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/22

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔16۔ )

 

بەڕێوەبەری گەورەکۆمپانیای کۆمپیوتەر " مایکڵ دێڵ" پێی وایەهەرچەندە ئیمڕۆ تاتەبژمێریکی زۆر بەرهەم دێت و سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆیدیان لەخۆگرتووە، بەڵام ناوبراو پێی وایە کەوا ئەندرۆید نەتوانێ ڕکابەری ئایپاد بکات، بەڵکو ویندۆز ٨ ئەتوانێ رکابەری سەرسەختی ئایپاد بێت.
هەرچەند ئەندرۆید لە بواری مۆبایلدا توانیویەتی گەورەترین گۆشەی بازاڕ دەستبەربکات، بەڵام لە تاتەبژمێرەکاندا نەیتوانیوە هەمان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بۆیە دێڵ چاوی بڕیوەتە ویندۆز٨ کە بتوانێ ئەم ڕکەبەرییەبکات لە ئاییندەیەکی نزیکدا، بۆیە دێل بەنیازە لە چارەکی سێهەمی ساڵی ٢٠١٢ دا تاتەبژمێرێک بەرهەم بهێنێت کە ویندزۆ ٨ لەخۆبگرێت.

بۆچوونەکان

هەڵبەتە شتێکی بەهێزیان لە ئارادایە بەگاڵتە پەیامی وا بڵاوناکەنەوە

تاکو کەى چاوەڕوان بیـــــن؟

دێل خۆی بۆ ره‌قه‌کاڵا من رام لییه‌تی وه‌ به‌ ته‌ماشه‌ ویندۆس 8 دانێت له‌سه‌ر ئه‌و تاته‌بژمێرانه‌ی له‌مه‌ودوا ده‌یفرۆشێت من ئه‌و رایه‌م پێ باش نیهه‌

نەبابە؟
کارمەندی دەنارد تابووتیان دروستدەکرد دەیانووسی ئایفۆن بۆ گۆڕستان بەجلی ڕەشەوە واتا ئایفۆن مرد بە هاتنی ویندۆز مۆبیل، دەی دنیا هات و ڕۆشت لەم کوردئایتییەوە بینیمان سیستەم نەگەشتە هیچ، دەی هات نۆکیای کڕی و گوایە ئەمساڵ حەشر دەکات، دەی ئەویش فت و نۆکیاش کەوتە دوای دواوە. جار نەجارێکیش دەردەچن ئەپدەیتێک دێت یان ٢٠١١ ــیە یان ٢٠١٢ ئیتر ویندۆزفۆن دەبێتە شا. دەی هەر دوو ڕۆژ بەر لەئێستا ئەو بڵقەش تەقی و هیچی نەما.
مێژوو ناگەڕێتە دواوە.

پەیامێکم خوێندەوە دەربارەی ئەم هەواڵە زۆر پێکەنیتم ، وەکو خۆی بۆتان ئەنوسمەوە نایکەمە هی خۆم.
کەسیک نوسیبووی، هەرچی دروستبکەن ، خەڵک هەر حەزی لەو سێوەیە قەپ لێدراوەیە.
کاسیا@ هەواڵی تابوتەکە وابزانم من دام نا لێرە، منیش باوەڕم بەم تێڕوانین و پێشبینیەی مایکڵ دێڵ نییە، نۆکیاشیان چاک کردبە پەندی زەمانە، ڕۆژ بەڕۆژ لاردەبێتەوە.

سڵاو بەرێزان!
بمانەوێ نەمانەوێ ویندۆز ئەو پەنجەرەیەیە کە دنیای لێوە ئەبینین!
ئێ خۆ ئێمەش هەموومان لە ویندۆزەکەی مایکرۆسۆفتەوە دنیای تەکنۆلۆجیامان بینی!

@هەمەن_٧, زۆر هەڵەن سێوە قەپ لێ دراوەکەی بەری دێبیان ڕوونتر دنیا ئەبینی لە دۆزێکی ڕەش و دزراو .
لەوانەیە من و تۆ لە پەنجەرەیەکی کەتیبەکراوە بینیبێتمان بەڵام زۆرێک لە سەربانێکی تەخت و ئاسمانێکی ساماڵەوە بینیویەتی .

قسه‌که‌ت زۆر جوانه‌ کاک ئاکار به‌ڵام مه‌به‌ست چیه‌ له‌م نوسینه‌
لە دۆزێکی ڕەش و دزراو .

مه‌به‌ستت چیه‌ تێناگه‌م
وه‌ رای تۆیه‌ من ئه‌پڵه‌که‌م باشتره‌ له‌ ویندۆسی چونکه‌ زۆر سه‌بره‌ که‌ڵکی فلسه‌کی نیه‌

سڵاو ،
تەنها لێدوانم لەسەر لێدوانی ئەو برادەرانە هەیە ،نازانم چۆن چۆنی دەتانەوێ تێبگەن. بەڵام لێرەدا باسەکە زانستییەکە دۆزی ڕەش و دزراو و ئەپڵەکە و ویندۆزەکە و پەنجەرەکە نییە بەڕێزان ،تەنها بەکارهێنەری خۆیەتی. تۆ چ بەکارهێنەرێکی ؟!! ،من تۆ ناکرێ بڵێی من سەوڵم لێ داوە بۆیە شوفێرێکی زۆر باشی مازدام !! ،هیوادارم لەمەودوا لە لێدوانەکان کە شتێک هەڵدەسەنگێنن بە باشتر و خراپتر و دزیاری و ...هتد ،هۆکاریش بنووسن جا بە باش بێت یان بە خراپ. بەڵام هۆکاری ئایتی نەک بازاڕی. گەر هەڵە نەبم ئێرە کورد ئایتی گرووپە :)

شاد و سەرفراز بن.

سەیرێکی مێژووی بیڵ گەیتس و بەدەست هێنان و پێخشتنی ویندۆز بکەو سەرێکیش لە مێژووی ماک بدە .

رێزم بۆ گشت لایەکتان بەڵام ناکرێ بڵیی دۆسی رەش و دزراو هەموومان ئەبێ ئەو راستیە بزانین کە ویندۆز زۆر زۆر ئوزەر فرێندلیە و لەهەموو سیستەماکانی تریش ئاسانترە بۆ فێربوون وە ئەو SDK کە ویندۆز هەیەتی وەک visual studio ماک خەونی پێوە ئەبینی ئەوە راستیە لەگەل ئەوەشدا من ئەلێم لەرووی گرافیک لەرووی خێرایی ماک خێراترە بەڵوم ویندۆزیش بە خراپ وەسف مەکەن سوپاس

ڕاستە فەرمووی بە هۆی ڤەیژواڵ ستۆدیۆ کەیەوە ڕەخبەت و هەیمەنتی پڕۆگرامینگی هێناوەتە ژێر سفر و بە جۆرێک تەواو بێتامی کردووە .

هەرجارێ بڕوا عووسمان نوسی و من دەڵێم، لێرە قسەی جەماعەتی و بازاڕ دەشێت تا ئەندازەیەک، بەڵام دەبێت باسەکە بە بەڵگە و شتی زانستی دەوڵەمەند بێت، یان لێکدانەوە و هەواڵێک.
بژین

Micro$oft هەوڵی زۆر ئەیات لە بازاڕی دەستییە زیرەکەکان و تابلێت دا ڕکابەری ئەندرۆید و Apple ios بکات بەڵام پێم وایە ئەو خەونە هەرگیز نایەتەدی! ئەمیش هەر وەک iphone ناشتنەکە وایە، دەستخۆش بۆ هەواڵکە.

کاکە ئاکاری برا ئەو ئاسانکارییەی مایکرۆسۆفت لە دۆت نێت کردویەتی من ماوەیەکە لە ڤیژوەل ستۆدیۆ کاردەکەم بەقولی برۆ ناویەوە بزانە لەبەرەی کۆنترۆل )یوزەر کۆنترۆل و کۆستەم کۆنترۆل چ داهێنانێکی کردووە کە زماناکانی تری وەک جاڤا و ئەوانی تر زۆر بەهێزن بەڵام خاوەنی SDK ی بەهێزنین و پرۆگراممەر زۆر ماندوو دەکات.. من رایم وایە نابێت بڵێی مایکرۆسۆفت هیچ نیە راستە ئێستا پێشەنگ نیە لە جیهان بەڵام IT لەسەر دەستی ئەوان بوژایەوە رێزم بۆ بەرێزت و لا رۆژهەڵاتی ناوەراستیش بەکارهێنانی مایکرۆسۆفت کە operation system زۆر زیاترە لە ماک و لینکس

بەڕێز کارێز پڕۆ، کێشە ئەوەیە هەموومان بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کابرای پشتی پیکابەکە دەچین، Xcode و SDK ئەندرۆید و ماک و پلاتفۆرمەکانی تری بەرنامەداڕێژی و framework گەشتن بە کوێ، تازە بە تازە لای خۆمان سەرسامن بە .NET و بێتاقەتن بە لینکس و کلینکس.

بژین

supas bo hamwlayak