تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مشکێکی نوێ دڵەڕاوکێ دەپێوێ

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/22

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

لێکۆڵەر لە زانکۆی "مێترۆپۆلیتانی توکیۆ" (Tokyo Metropolitan University) داهێنانێکی نوێیان ئەنجام داوە و بە دروست کردنی مەشکێکی نوێی کومپیۆتەر دەتوانن رادەی دڵەڕاوکێ مرۆڤ بپێون.

ئەو مشکە کەرەستەیەکی پێواندنی پێوەیە کە مرۆڤ بە دانانی قامک لەسەری بۆ ماوەیەکی دیاری کرای ١٠ چرکەیی دەتوانێ بە پێی هاتووچۆی خوێن لە دەمارەکاندا، بزانێ رادەی دڵەڕاوکێی مرۆڤ چەندە و پاشان بە دەنگێک تیشکی ژێرسوور (infrared) دەڵێ کە مرۆڤ چەندە تووشی دڵەڕاوکە بووە. ئەگەر رادەی ئەو دڵەڕاوکەیە زۆر بێ دیمەنی پیاوێکی شەکەت و ماندوو لەسەر شاشەی کومپیۆتەرەکەوە دەردەکەوێ و ئەمەش نیشانەی کاتی پشوودانە...
[url=http://www.youtube.com/watch?%20v=_ZZ_KfhTmTM%20&feature=player_embedded]زانیاری زیاتر[/url]


بۆچوونەکان

ئایاق ته‌نیا بۆ ئه‌م کاره‌یه‌؟

نانا کلیک و میلیکیشی پێ دەکرێ لەسەر ستار.

باشه‌ له‌ کوێ ده‌ست ده‌که‌وێت

لە توکیۆ رەوەند گیان.