ئەندرۆید ٤ سەرچاوەی کۆدەکانی دەکاتەوە
بەڕێوەبەری ئەندرۆید لە گوگڵ "Andy Rubin" ڕایگەیاند کەوا Android 4.0 دەبێتە سەرچاوەی کراوە، گوگڵ لەوەشانی Android 3.x Honeycomb ، نەیویست سەرچاوەی کۆدەکانی بکاتەوە، ئەمەش بوو بووە بە جێگای سەرنج و ڕەخنەی هەندێک ، پێییان وابوو گوگڵ هیچ هۆکارێکی بەدەستەوە نییە بۆ ڕیگەگرتن لە سەرچاوەی کۆدەکانی.
[url=http://asia.cnet.com/crave/andy-rubin-android-40-to-be-open-source-in-the-coming-weeks-62211583.htm]"ئەندی ڕۆبین" [/url]لە کۆنفرانسی AsiaD لە هەفتەی ڕابردوو ئاشکرای کرد کە چەند هەفتەیەک دوای بڵاوکردنەوەی Samsung Galaxy Nexus ، ئەندرۆید ٤ دەبێتە سەرچاوەی کراوە، پێدەچیت کاتەکەی لە مانگی دیسێمبەردا بێت.
جێگای باسە بەم هەنگاوەی گوگڵ ، کەواتە هەر کۆمپانیایەک بیەوێت سیستەمی کارپێکردنی Android 4.0 لە ئامێرەکانیدا بەکاربهێنیت ، ئەوا پێوسیتی بە ڕێكەوتنامەو گرێبەست نییە لەگەڵ گوگڵ ، وەکو لەوەشانی Android 3.0 ، ناتوانن بەبێ گڕیبەست.
هەنوکە ژمارەیەکی زۆر ئامێر دروستنەکراوە کە ئەندرۆید ٤ لەخۆبگرێت، بەڵام سۆنی ئەریکسۆن بوار دەدات بە بەکارهێنەرانی Xperia کە ئەندرۆید بەرزبکەنەوە بۆ ئەندرۆید ٤ ، هەروەها HTC لە توویتەر پەیامێکی وایان بڵاوکردۆتەوە، بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە جگە لە Galaxy Nexus کەبەفەرمی بڵاوکراتەوە کە سیستەمی Android 4.0 لە خۆدەگرێت.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
ئەی لە وەشاندنی ٣ هەر لێرە وا نوسرا؟ کەواتە کراوەیە یان کراوە نییە!
کردنەوەی نییە وەکو لە هەواڵی تردا نوسیم بۆ وەشاندنی ٣، گووگڵ نایەوێت چیتر بە ملیۆنەها دەستی کۆپی و خراپ ئەم سیستەمەیان لەسەر بێت، بەڵکو دەبێت کۆمپانیاکان خاوەن ناوبانگ بن و بە پاڵێوی ئەماندا تێپەرن بۆ دەستی جۆرایەتی بەرز. ئەو دەمە هەموو کۆدەکان دەکرێتەوە بۆیان.
بژین
وه شانی پێشووی Honeycom بۆ تاته بژمێره کان بوو، وه وهشانهکانی Cupcake , Donut , Eclair , Froyo , لهگهڵGingerbread ، بۆ مۆبایلهکان.
ئهوهی که زۆر گرنگه له وهشانی Android 4.0 که کۆدهکهی ناوی Ice Cream Sandwich پێبهخشراوه.داڕێژراوه بۆ کارکردن له سهر ههردوو ئامێری تاتهبژمێرو مۆبایل.
ئایا لهمهودوا سهرچاوهکانی کراوهیه بۆ وهشانهکانی تر
هەروا بووە کاک زەندی، بەڵام لە وەشاندنی ٣ ەوە بۆ پەرەپێدەر و کۆمپانیای پاڵێواراوی دانا و بەس. وەکو دیوە بازرگانییەکەی و پاراستنی جۆرایەتی مافی خۆیەتی. زۆر مافی ناویشی لە دەست گووگڵدا نییە.
http://en.wikipedia.org/wiki/Android_%28operating_system%29#Licensing
ئەمە بای هەموویەتی لە ئاندرۆیدی 4
http://kurditgroup.org/n/13842
بژین،