Server not found
سێرڤەر نۆت فاوند، واتا ڕاژە نەدۆزرایەوە. وابزانم ئەمە باشترین ناونیشانی ئنتەرنێتی کوردە.
زۆربەی جیهان لەگەڵ تێپەڕبوونی کات بەرەو پێشەوە دەڕوات، ئەو جیهانەی ئێمە نەبێت، جێگای سەرسوڕمانە!
سەیری ئەم لیستەیە بکە: [url=http://ku.kurdland.com/search.asp?q=&o=&c=6]Kurdland[/url]
زۆربەی زۆری ماڵپەڕە کوردییەکان "سێرڤەر نۆت فاوند" بوون.
من دڵنیام هەموو ماڵپەڕە کوردییەکان بە پەنجەی 2 دەست دەژمێررێن. بۆیە بەڕای من کاتی ئەوە هاتووە، بادجێک یان لۆگۆێک بە ماڵپەڕە کوردییەکان ببەخشرێت، Certified Kurdish Website.
ببوورن ئەمە هەواڵ نییە، بەڕێوەبەران دەتوانن بیسڕنەوە, ئەگەر بە دڵییان نەبوو.
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
کاک بەردە, وابزانم ئەمە یەکەمین جار نییە لەم جۆرە باسانە ئەکرێت و زۆربەی نۆت فاوندەکانیش باسی ئەکەن بەڵام دوای ماوەیەک خۆشیان نۆت فاوندن , نموونەیەکی زیندو من ماوەیەک لەمۆ پێش زانستگەم کردەوە و یەکەم باس کە کرا لە لایەن ئەندامانەوە نۆت فاوند و کۆپی بوو زانستگەش دوای ٣ مانگ و کەمتر بو بە نۆت فاوند هەرچەندە من هۆی خۆمم هەبوو بۆ داخستنی و پێم وابوو جێیەکی زێدەم گرتوە و پێویست بەو بەربڵاویە ناکا , ئەمە کێشە لە حەز و نەزانی درووست ئەبێ و بێ بەرنامەی لە سەرووی هەمویەوە زۆر باسکراوە تاقەتی نووسینیم نەما , بژیت .
سڵاو،
جاران کە ئەم مەکۆیانەی کوردئایتی گرووپ دەبینرا، یا سەردانی زانستپەروەران دەکرا، پەیوەندی دەگیرا کە ببنە ئەندام و بەشداریی بکەن، ئێستا هەر کەس سەردانی ئەم شوێنانە دەکات، دەچێت بۆ خۆی دۆمەینێک دەگرێت و مەکۆ و بەشەکانی کۆمپیوتەر و ...هی تر دروست دەکا، پاش ماوەیەک ئەگەر کارەبا و هێڵی ئینتەرنێتەکەی نەبڕێت، یا تاقیکردنەوە و مەکتەب نایەڵێ بەردەوام بێ، یا تەنیایی و نەزانینی بەڕێوەبردنی وا دەکا جێی بهێڵێت..ئەمە وای کردوە ئەو هەموو یانە و ماڵپەڕانە دروست بێت و پاشان وەکو بڵقی ئاو یەک یەک بتەقن و ببنە نۆت فاوند.
ئێمه‌ی كورد میله‌تێكی زۆر سهرتایین له بواری ته‌كنه‌لۆجیا
وه كه‌سانێكی خۆبه‌خش نه‌بن كه‌س نییه پاڵپشت بێت بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و گه‌نج به‌تایبه‌تی
ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌سه‌ڵاتێكی ڕاستگۆمان هه‌بێت پێویسته یه‌كه‌م كاری دابینكردنی هێڵی ئینته‌رنێته بۆ كوردستان
دواتر كه‌سانی شاره‌زا زۆره به خوولی ڕاهێنان بۆ خه‌ڵكی دابنێن و زیاتر خه‌ڵكی ئاشنا بكه‌ن به لایه‌نی باشی و گرنگی ئینته‌رنێت
دواتر ئێمه‌ی كورد له ئێستادا خوێنه‌رمان به‌جارێك كه‌م بووه هۆكاره‌كه‌شی بۆ چاولێكه‌ری و سهرتابوونی كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه
كه‌سی شاره‌زا زۆره له بواری زانیاری ته‌كنه‌لۆجیا ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كات پشگیری گه‌نج ده‌كات با پشگیری له‌و كه‌سانه بكات و جێگای تایبه‌تیان بۆ دابین بكات و گرنگی به كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت بدات له قوتابخانه‌كان به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ
به‌ڵام ده‌بێت هه‌ر خۆمان بینووسین و خۆمانیش بیخوێنینه‌وه
ببوره كه‌مێك له بابه‌ت ده‌رچووم.
-----------
سڵاوات دووبارە پێم وابێ ئەم مەسەلەیە نابێ کورد ئایتی گرووپ بە تەنها پێشڕەوی بکات وەک ئەبینین ماڵپەڕی بە تەمەنی تر و کەسانی بە ئەزموونی تری کەش بوونیان هەیە و ماونەتەوە !
من ئێرە بە موڵکی کەس نازانم ئەگەر splash screenینێکی وەک جارانی لەسەر دابنێرێت و لەسەری نوسرابێت "هیوا فەنی تۆ هەڵەیت ئێرە هی کۆمەڵێکە"چونکە لێرە پێش ئەوەی یەک دێڕ پرۆگرامینگ فێر بم، فێر بووم بە زمانە داماوەکەی دایکم بنوسم لەسەر ئەو جیهازەی کە خواردن و خەوی منە.
بۆیە کاکە ئاکار خوا ئەکات ئەبێ، ئەوکاتە ئەو چەن پەنجەی دەستە هەموی ئەکەین بە یەک دەستی بەسود.
کاتی خۆی لاپەڕەی کاک دیاکۆ (zkurd.org/diyako) ئەو بادجەی وەرگرت و شتێکی وا بە تەمابوون دروست بێ و ماڵپەڕەکان هەڵسەنگێنێت.
کورد ئایتی گروپ ئەتوانێت شتێکی وا ڕاگەیەنێت و بەشێک بکاتەوە کە ٣ ئەندام (یا زیاتر)، شارەزا لە وێب و داڕشتنیدا کاری بۆ بکەن.
@[url=http://kurditgroup.org/u/%D9%87%DB%8C%D9%88%D8%A7]هیوا
بۆ ئه‌وه‌نده دڵخۆش دياری ؟؟
خودا مێشكی به مرۆڤ دابێت به‌و كه‌سه‌ی نه‌داوه كه ئه‌و شته‌ی نووسیبوو چونكه ئه‌وه به‌س به په‌ڕه‌یه‌ك هاكه
هیچ گوناهێكی ئێمه‌ی تیانه‌بوو وه‌كو كوردلایك گوناهه‌كه له سێرڤه‌ره
ته‌نها ئیندێكسی گۆڕیبوو [/url]
با هۆكارهكهشت پێ بڵێم ئه‌و توركه خۆی هۆستێكی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و سێرڤه‌ره‌ی من هۆستم لێیان كڕیوه
ئه‌ویش شێلی به‌رزكردووه له‌وه‌ی خۆیه‌وه ته‌نها ئه‌توانێت ئیندێكس بگۆڕێ هی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و سێرڤهرهن
واتا ئه‌وه به‌س هاكه‌ر نییه و خۆ خه‌ڵه‌فاندنه هیوادارم لێم تێبگه‌یت گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ كۆڵ نه‌دات..
-------------
كاك هیوا ببوره گه‌ر به‌وشێوه تێگه‌یشتبی وادیاره من باش تێنهگهیشتوومه له په‌یامی به‌ڕێزتان به‌ڵام شواز زۆر بوو بۆ ئاگاداركردنه‌وه
من داوای لێبوردنت لێ ده‌كه‌م گه‌ر دڵگران بوبیت به‌هۆی منه‌وه
زۆر سوپاسیشj ده‌كه‌م ... هه‌ڵبه‌ت من هه‌ڵه له په‌یامه‌كه‌ت گهیشتووبووم..
قسەکەی کاک بەردەقانی زۆر تەواوە ئیستا هەر چی دێتە وێب دوای ماوەک مەکۆیەک دروست دەکات دواتر دای دەخات لە هەموی ناخۆشتر ئەوەیە کە هەمویان بابەتیان کۆپی و دوبارەن+ سێرڤەر نۆت فاوند
راژە بونی نیە
ئەگەر تەمەنە لە کوردئایتی کۆنتری تێدا نییە لەو بوارە، وە ئەگەر بە قەرەباڵخیشە سایتی بەناوبانگی جەبارشێخانی.
گۆرانی داهاتوو بە کێ پێشکەش بکەین؟
کاک سیا زۆر پێکەنیم بەم دێڕە " گۆرانی داهاتوو بە کێ پێشکەش بکەین؟"
ئەو ڕۆژە برادەرێکم لێی پرسیم ئەوە بۆ سایتت نییە؟!
بووە بە مۆدێل ئیتر.
کە ئەم ماڵپەڕانه هەمویان کۆپی یەکتربن کەواتە چیمانکرد بەچی؟