یەکێتیی ئەورووپا و پلانی بەرینباند
بڕیارە کۆمیسیۆنی ئەورووپا نزیکەی ٩.٢ ملیارد ئێورۆ لە ژێرخان و ڕاژەکانی بەرینباندێكی ئێجگار-خێرادا بۆ سەرتاسەری یەکێتیی ئەورووپا بخاتە وەبەرهێنانەوە.
بەشێك لە پلانەکە بۆ وەبەرهێنانی زیاترە لە بەرینباندە خاوەکاندا. هەروەها ئەم دەستپێشخەرییە ئومێدی ئەوەی لێدەکرێت "تاكە-بازاڕێکی ڕاژە ڕەنووسییە گشتییەكانـ"ـی لێبکەوێتەوە.
كۆمیسیۆنی ئەورووپا هەنووكە ئامانجگەلێكی داناوە بۆ باشترکردنی خێراییی پێوەندییە ئینتەرنێتییەكانی ماڵان لە تەواوی ناوچەکانی یەکێتیی ئەورووپادا. ئامانج ئەوەیە كە هەر ماڵێكی ئەورووپا لانی کەم ٣٠ مێگابت لە چركە (مبلچMbps)یان تا ساڵی ٢٠٢٠ بدرێتێ و نیوەی دانیشتووانیش زیاتر لە ١٠٠مبلچ، بەم شێوەیەش کیشوەرەكە زیاتر ڕکابەر و بەرهەمهێنەر دەکەن.
گەلۆ، لە پەرلەمانەکەی لەمەڕ خۆمان چ دەگوزەرێت؟!

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش، هەواڵیکی خۆشە، بەڵام ماوەکەی زۆرە تا ٢٠٢٠ ، هەروەها نرخیش گرنگە ، ئێستا من ٦٠ دۆلار ئەدەم بۆ ٢ م ب.
کەئەوە هەرزانترینی ئەم وڵاتەیە مانگی ٣ دۆلاریش بۆ بەکرێدانی ڕاوتەر.
واتە ٦٣ دۆلار، بەڵام گەر ٥ دۆلاری تر بدەم ئەبێ بە ٥ م ب ، تەماشا بکە لەوێدا ٣ م ب نرخەکەی ٥ دۆلارە.
ئاهـ ، ئینته‌رنێت له‌کوردستان یه‌عنی فه‌یسبووک، کاکه وڵاته‌که‌مان به‌ده‌ست چه‌ند که‌سێکه‌وه‌یه هیچ بڕوانامه‌یه‌کیان نییه! نه‌سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان وابزانم شه‌هاده‌ی شه‌شی سه‌ره‌تای هه‌یه:( وه‌ک و خۆم که‌سێک نیم ته‌داخوولی سیاسه‌ت ناکه‌م به‌ڵام ئێستا ئینته‌ر نێت لێره به‌ده‌ست چه‌ند کۆمپانیایهکهوهن که له‌په‌نجه‌کانی یه‌ک ده‌ست تێپه‌ڕ ناکه‌ن جا یاسا شموولیان ناکات به‌هه‌وه‌سی خۆیان من ئێستا به‌حساب هێڵه‌که‌م کاراوه نه دووئه‌وه‌نده 65 کیلۆبایت ئه‌توانم دانهزێنم له چرکه‌یه‌کدا نزیکی 33$ ئه‌ده‌م بۆ مانگێک، ئه‌مه‌ی من هه‌ره باشه‌که‌یه‌تی لێره،
بۆ پێشه‌وه له‌سه‌ر خۆ...
٤٠$ ئەدەم و ٦٠ مێگا کاتێ تەواو دا ئەگرێ کە سێ جار بە سەهۆڵەکەیا سوڕاومەتەوە و دوو چاشم خواردووە ئینجا تەواو نەبووە .
دەستخۆش. بەڵام لێرەش بە نزیک ٤٠ دولارێک کەمتریش ١٠٠ میگابایتت دەدەنێ، ئێستا راوەستین خەیریەت تاکوو ٢٠٢٠ بۆ ئەوەی زیاتر لە سەد مێگابایتمان بدەنێ!؟
100 مێگا ؟
دەی لەسەر خێر بەخوا یەکێتی ئەوروپاش بەزمییەتی ماوەیەکە.
خاڵۆ ئاکار بەچی پیاسە دەکەیت ئاخر برا جۆری پیاسە کەوتووە بە ماشێن بە پایسکیڵ بە قاچ گرنگ ئەوەیە بزانین بە چەند خولەک تەواو دەبێت بەڕاستیش ئێستەش خەفەت بۆ خاوی خەتی کوردستان دەخۆم ئاخر زەرەری بۆ ئەعسابی ئێمەش هەیە ئەوەتا بە سکایپی قسەیان لەگەڵ دەکەی یان ڤیدیۆیەکیان بۆ دەنێرێت پیاو خێری لێ نا‌بینیت.
دەستخۆش بۆ هەواڵەکە بەس یەک تێبێنی کاک زمانیار ئەو وشانەی کە ئینگلیزین بیانکەیتە کەوانەوەوو بە لاتینیش بنوسی باشترە، گەر بشتوانی بە تێگەیشتنی خۆت وەرگێڕانەکە بکەی و کەمێک کوردییانە ڕێکی بخەی ..سوپاس :)
شادبن
@پورزا, حەتمەن بە قاچە .
بەڵێ کاک زمانیار، ئەو ISP ی من ئابوونەم لایان هەیە، دوو ساڵ ئەو پارەیەیان لێمان سەند، تا ئەم مانگەش ، ناردیان، وتم چی تر ڕاوتەرە کۆنەی ئێوەم ناوێ، خۆم دانەیەکی یەکجار باشم کڕی ،بەڵام ئەوەنە موعەقەدن ، وتم هاوکاریم بکەن، بە نێتەوە نابەسترێ ، دوای PPPoE پاسۆردم کرد ، کابرا هەر نەیدەزانی چییە، بەڵام ئەو هێڵەی من لە نەرویجدا لەوە هەرزانتری تێدا نییە، کاک حامیدیش ٤٠ دۆلار ئەدات بۆ ١٠٠ م ب ، لەوانەیە پێی گران بێت!
نەرویج وڵاتێکە زۆر چاو لەخەڵك ئەکەن، بەڵام بۆ باج و گرانی ، گەر سوید و دانیمارک یا فینلەندا یاسای باج بگۆڕن ئەمانیش یەکسەر دەیگۆڕن، بەڵام بۆ هەرزانی ئەوە ناکەن.
کاک ئاکار@ ئەوەی کاک حامید ، دروستە لە سوید ١٠٠ م ب هەیە. کە سایتێ ک دەکەنەوە، وەکو ئەوەی لەدەستیان بپەڕێ ئەوەندە خێرایە.
کاک شیڤان@ ڕاست دەبێژیت، بەڵام هەر ئەو خەلکەشە هەڵیان دەبژێرنەوە، دەبا فێربین وەکو خەڵکی ئەوروپا ، هەر پارتێک بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکرد، بەر گورزی جەماوەربکەوێت.
زەحمەتە ئەم چەرخەش ئەو دەڤەرەی خۆمان چاک بێت.
سەرکەوتوبن
ده‌ستت خۆش
ده‌سه‌ڵاتی كوردستان له توانایدایه كه یه‌كێك له‌و باشترین هێڵانه‌ی ئه‌وروپا بێنێته كوردستانیش به‌ڵام ئایه ئه‌مه ئه‌كات ؟؟؟
ئه‌ترسێ ! بۆ ؟؟ ئه‌ترسێ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه ده‌یدا به باشترین هێڵ پاره‌ی دوو پیاو ماقولیان تۆزێك كه‌م بكاته‌وه D:
کاکە زەندی جۆرێک ئابوونەیان هەیە پێی دەڵێن سەد و سەد بە خێرای سەد مێگا بەڕێ دەکەی و بە خێرای سەد مێگاش وەردەگری. ئەمەیان تاکوو ١٢ مانگ بە ٣٧ دولار دوای ئەوە دەیکەن بە ٥٧ دولار.
http://www.bredbandsbolaget.se/bredband/bredband100/bredband100_100/index.html
منیش هەمان قسەی کاک زاندیم هەیە
http://easycalculation.com/bandwidth-calculator.php
سپاس بۆ بەستەرەکەت کاکە سیا، دەست خۆش. ئیستا ئیتر روون دەبێتەوە کە بیت و بایت کامە بە کامەیە، بەو پێیەش ئێستا راستەکەی ئەوەیە کە لای ئێمە واتە سوێد خێراترین هێڵ کە ئێستا هەیە بە پێی ئە لینکەی کە من پێشتر لەسەرەوە دامناوە، لە ٥٠٠ تاکوو ١٠٠٠ mbit لەچرکەدایە و نرخەکەشی ١٢٤ دولارە لە مانگدا.