Ubuntu 11.10 Released
دوێنێ ئێوارە وەشانی 11.10 ی ئوبونتوو بڵاو کرایەوە کە گۆڕنکاری زۆری تێدا کراوە و زۆر بە دیئەکەی ئەگەر وەشانی 10.4 یا 10.10 بەکاردێنی ، وە دیارترین گۆڕانکاری کە روویدا لەم وەشانە بریتی بوو لەوەی کە ئوبونتو لەمەو دووا پشتگیری Gnome ناکات و Unity بەکار دەبات ئەگەر دەتەوێ گنووم بەکاربێنیتەوە دەبێ دووبارە دابەزێنی گنووم، وە شتێکی نوێ هەیە بۆ کوردی ئەویش ئەویش ئەوەیە ئێستا پشتگیری لە 13 جۆری تەختەکلیلی کوردی دەکات بە هەموو ناچەکانەوە ، پێشوو کوردی لە ژێر عێراقدا بوو ئێستا خۆی جیاوازە و بە هێمای Ku پیشانی دەدات .
[url=http://www.omgubuntu.co.uk/2011/10/ubuntu-11-10-released/]لێرەوە چەن نوێکاریەک ببینە [/url]:

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
بژیت, پێم خۆش بوو گنۆمی لابرا , نەنووسراوە چەن بیرگەی ئەوێ ؟
دەستخۆش، بەڵام بۆ هەواڵ کە دەنوسی دەڵێی سڵاو؟
وە Gnome لا نەبراوە بەڵکو ڕووەنیشاندانی Gnome بە بنەڕەت باتیبەت ٣.٢ کە ئوبونتو وەکو خۆیان کۆپی کردووە بە تەکنیکی Unityــەوە. واتا هەموو هەمان نەرمەکاڵاکان و تووڵەکانی Gnome ـــە.
تەماشای Gnome 3.2 بکە هەمان ڕوومەتە، لەسەرو ئەمەشەوە ئەم [موجازەفەیە] ی تیمی ئوبونتو جارێ گەرماوگەرمە ڕەخنەی زۆر لەسەری هەیە. چاوەڕێ بکەین ئەگەر توانی بیباتە سەر تا وەشاندنی LTS.
@ئاکار ئومێد، بە دڵنیاییەوە بیرگەی زۆرتری دەوێت، بەڵام لە جیهانی لینوکسدا ئەلتەرناتیڤ هەیە :) لە جیاتی ئەو ڕوومەتە ڕوومەتی Lubuntu هەڵبژێرە، هەموو گەورەییەکەی ٣٢ مێگایە.
بژین دووبارە
دەستخۆش کاک جوتیار،
زیادکردنی Kurdish لە ڕیزبەندی زمانەکانی تر و لابردنی IRQ و کردنی بە KU کارێکی ئێجگار پیرۆزە بەڕاستی دڵ خۆشی کردم . ماڵیان ئاوابێت!
[url=u/twana50]Twana50[/url] کێ باسی ماکی کردووە؟؟؟
سەیرێکی [url=http://chawg.org/wiki/Ubuntu]ئێرە[/url] بکە بزانە دەربارەی چییە هەواڵەکە
جوتیار، ئەنجامی تۆپ و پەنجەرەی about هەندێک نەرمەکاڵای وەکو تەرمیناڵ و nautilus بزانە ناویان چییە؟
دوێنێ شە دام گرت زۆر باشترە لەهەموو ڤێرژنەکانی پێشوو، بەڵام گرافیک کارتی چاکی ئەوێت بۆ Unity وە لەهەمووی خۆشتر فایەرفۆکسی 7ی لەسەرە.
دەستخۆش کاک جوتیار!
زۆر لە برادەران بەکاک بەردەقانیشەوە، بەستەرەکە وەکو خۆی دادەنێن، بەڵام تەماشایەکی ئەو تولئامرازە بچوکە بکەن ، دەتوانیت تێکستبکەیت بەبەستەر و یا بەڕەنگاوڕەنگ بنوسیت و گۆڕانکاری لە قەبارەی فۆنت و هتد...
تەماشایەکی ئەم وێنەیە بکە.
کاک جوتیار، وەکو وتم هەر gnome هەموو تووڵەکانی ئەویشە، ئیتر ئەم تەکنیکە بچووکەی کە هیچی لەسەر بنایتنەنراوە، زۆر کێشەی بێتامیان تووش دەکات.
بەڵام بزانین دەیبەنە سەر!؟
دەست خۆش بۆ ئەم هەواڵە.. ئەم ڤیدیۆیە ڕوونکردنەوەى زیاترى تیایە[url=http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=dq4Oj5quskI#!] سەیرکردن[/url]