تکایه زانیاری لەسەر مۆبایل
سلاو هاوریان :
ئهمهوێت مۆبایلیکی تازه بکرم ، تا ئیستهش نه ئایفۆنم تاقی کردۆتهوه نه ههر جۆره مۆبایلێک که به ئهندرۆید کار بکات هیوادارم زانیاریم بدهنێ که ئایا iphone 4s بکڕم یانSamsung Galaxy S2 ??? یان باشتر بڵێم کامهیان باشتره بۆ کوردستان وه بۆ چی ؟؟؟؟ وه من له کوردستنم وه خۆتان ئهزانن لێره خزمهتگوزاریهکان زۆر دیاری کراون.. سوپاستان ئهکهم
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
Samsung Galaxy S2
http://kurditgroup.org/n/13819
بژین
گەر لە بەشی [url=http://kurditgroup.org/forum/mobile]مۆبایل [/url]پرسیار بکەن، گونجاوترە و ڕەنگە هاوکاریی زیاتر بکرێن!
من iPhone 4S پێشنیار ئەکەم .
ئەگەر توانات هەیە، ئەوا ئایفۆن. تۆ لە وڵاتێکی شەحن لە هەموو شتێک گرنگترە، بۆیە ئایفۆن جا چوار ئێس، یان ۳جی ئێسیش بێت هەر چاکە.
گالاکسی ئێس ۲ بەڕاستی مۆبایلی چاکە، بەڵام کە مادام گرفتی پارەت نیە خێرایی پرۆسێسەری چوار ئێس ۱گهتز دوانەیە. ئەفڕێت و باڵیش ئەگرێتەوە :)
سڵاو.
ئەگەر تەنها بۆ تەلەفۆن کردنتە، ئەوا هەر مۆدێلێکی سامسۆنگ یا نۆکیا بکڕیت گرفتت نابێ.
ئەگەر کامێرا، ئینتەرنێت، ڕێکخەر، ...هی ترت دەوێت لە ئامێرەکەدا هەبێ، ئەوا سامسۆنگ گالاکسی پێشنیاری منە.
کاک هیوا 3GS لە ڕووی پاتری وە هەر سەڕەتانە من هەمە ٣ کاتژێر قەترەی تیا نامێنێ .
@Akar Omed نەمزانی :(
لێرەش ڕاپرسیەکی چاکیان کردوە http://www.guardian.co.uk/technology/2011/oct/14/iphone-4s-survey-users
Galaxy SII لەبەر ئەوەی هەرزانترە. سیستەمێکی باشتر و ڕێک و پێکتری هەیە. پرۆسێسەری هەردووکیان هەمان خێراییان هەیە. دەتوانیت بیرگەی بۆ زیادبکەی. لەکاتی مردنی پاتریەکەی پێویست ناکات بینێریتەوە بۆ ئەپڵ بۆ ئەوەی پاتریەکەت بۆ بگۆڕن!
@هیوا, دەست خۆش .
@تێکۆشەر, بۆ گۆڕینی پاتریەک هیچ پێویست نییە بینێریتەوە بۆ ئەپڵ و بەڵکۆ خۆت بە ئاسانی بۆت ئەگۆڕدرێ .
سڵاو سوپاس بۆ هەموو پێشنیارەکان، بەڕای منیش دەکەیت Samsung Galaxy SII هەڵبژێرە، لەڕاستیدا من هیچیانم نەبووە، بەڵام گەنجێکی زۆر زیرەک ئەناسم ، کەبۆخۆی ئایفۆنی هەبووە، پێرێ پرسیارم لێکرد، بزانم ڕای چۆنە ، وتی من سامسۆنگ بەباشتر ئەزانم، وتی من جاریتر هەڵەی وانەکەم ، ئایفۆن بکڕم، کوردیش نییە.
وەکو ڕای خۆمیش بەپێی ئەو زانیاریانەی خوێندومەتەوە، S Galaxy SII باشترە، بریاریش لای خۆتە.
من تەنیا پاتریە کەلێی ناڕازایم، بەڵام ئەمڕۆ ، هیچیان لە سامسۆنگ باشتر نین.
سەرکەوتوبن
بە لای منەوە هەموویان بەلایەک SE و HTC بەلایەک، بەتایبەت HTC.
@Akar Omed من لەوەیان هەڵەم کە ووتم ناتوانی بیگۆڕی. بەڵێ ڕاستە دەتوانی بیگۆڕی بەڵام بەو ئاسانیەش نییە کە تۆ باسی دەکەی، سەیری ئەم دوو گرتە ڤیدیۆیە بکە.
چۆنیەتی گۆڕینی پاتری بۆ [url=http://www.youtube.com/watch?v=lOtRIv9zqIE]Iphone 3[/url]
چۆنیەتی گۆڕینی پاتری بۆ [url=http://www.youtube.com/watch?v=qAy3xgdci4s]Iphone 4[/url]
دیارە لە چوارەکە کردارەکە کەمێک ئاسانترە، بەڵام لە هەردوو حاڵەتەکە تۆ گرەنتی مۆبایلەکەت لەدەست دەدەی! ئایا ئەمە ڕاستە بۆ پاتری گۆڕینێک گەرەنتیەکە لە دەستبدەی؟ یان ئەگەر بە ووردی کارەکە ئەنجام نەدەی ڕەنگە مۆبایلەکەشت تێکبشکێ.
ههههه، کاک تێکۆشەر ئەوە بەن و دەزوو کەتەر و هەمووی پێیە، جا توخوا ئەوە حاڵە؟
بەقسەی من دەکەی هیچیان مەکڕە بۆخۆت سەیریان کە ههه :)
ئەوەی کاک سیا ئاماژەی پێکردووە چاکە، HTC Sensation ، من هەفتەی پێشوو بەراوردەکەیانم خوێندەوە لەگەڵ سامسۆنگ [url=http://www.idg.no/pcworld/tester/mobil_gps_lyd/mobiltelefoner/article209923.ece?curPage=3]لەم بەستەرە[/url] هەردوکیان ٦ لە ٦ یان هێنابوو، بەڵام لەکۆتاییدا ، سامسۆنگیان پێ باشتر بوو.
سامسۆنگ خێراتریشە
تەماشای پاشکۆ بکەن
بڵێم چی کاک زەندی، من [b]هەرکەس بڵێ بەیانی جەژنە برنجی بۆ ناخەمە ئاوەوە[/b].
من SE ARC هەیە، لە سەرو خۆیانەوە لێی ڕازیم (کامێرا، ڕووکار، پتەوی، خزمەتی) دوو هەفتە دەبێت دوای نوێکردنەوەیەکی یەک سریاڵ هیچی تیا نەما، دامەوە بە تێلیا دوای نزیکەی ١٠ ڕۆژ دەستیانکرد بە درۆکردن و گوایە ئەم دەستییە چاک نابێت و سیستەمەکی تێکدراوە ...هتد.
یەک گەڕانی نێت ١٠ چرکە چاکم کردەوە :)
ئێستا Arc S هاتووە، گەر دەوام وا بڕوات! دەیکەم بەوە.
بژین
ئەوەش مۆبایلێکی باشە، مالپەڕی[url=http://www.amobil.no/artikler/sony_ericsson_xperia_arc/93179/konklusjon] Amobil[/url] تاقیکردنەوەیان بۆ کردووە ، خاڵی لاوازیان تێدانەدۆزیوەتەوە جگە لەکامییرای پێشەوە کەنیەتی ، بەڵام کامیراکەی زۆر زۆر باشە بە وتەی ئەوان.
خێرایە
پشتگیری فلاش دەکات
HDMI
مۆنیتۆرەکەی گەورە
ئەوان دەڵین دیزاینیشی زۆر جوانە، بەڵام من حەزم لێی نیە ، نازانم تۆ پێت جوانە؟
سامسۆنگیش SII کەمێک درێژە ، ئایفۆن دیزاینی لەهەمویان جوانترە ، ئەمە ڕای خۆمە.
کاک تێکۆشە لە وڵاتی منا گرنتیان نەداومەتێ جا با هەر نەیمێنێ ,من جاری پێشو گۆڕیم بەو ئەو قولاپ و شمەتم نەبوو هەر یان بە پشتەکەیا تا هاتە دەرەوە .
ئیتر بڵێن چی هەمووی خەتای ئەو ڕەحمەتیەیە .
کاک زەندی ئایفۆن و ئەو مۆدێلەی سۆنی ئەریکسۆن جودان ئەمان شاشەیان گەورەترە و لە دیزایندا تەنکترن، تا بڵێی یەک شتی نایابی هەیە ئەویش ئازایەتی ئەوەیە نیشاندانەکەی هی Sony Braviaــە کە بەڕاستی شتەکانی تری بەراورد دەکرێن و باشتریش هەیە، بەڵام نیشاندان و جۆرایەتی ڕەنگ و دەنگ مەحاڵە!
هەرچەندە تەلەفۆنی زیرەک زۆر شتی تری دەبێت هەبێت تەنها ئەوە بەس نییە بۆ ململانێ.
@ بەڕێز ئاکار، زەحمەت نەبێت تۆ ئایفۆنێک کام مۆدیلەی دەڵێی، بزانم چۆن پاترییەکەی دەردەکەی وا بەئاسانی. لە یوتوب دایبنێ، بەڵکو ئەو میللەتەش نەجاتیان ببێ لە تێکدانی گەرەنتی ئەپڵ و وایەر پساندن و کەتەر و بەزم و ڕەزم!
بژین
@ سیا , 3GS و ئەم جارە گۆڕیم بە شێوەی کوردەواری گرتەیەکیشت بۆ ئامادە ئەکەم .
دڵنیام هەر وەکو ڤیدیۆکانی دەگۆڕی، خراپتریش!
پێم خۆشە هێندە دڵنیابن, هەرچەندە منیش بێ بینینی سەرچاوەیەک ئەو کارەم نەکردووە کەس ماڵی خۆی لێ زیاد نییە, بەڵام من نەم وت بە قسەی خۆش گۆڕیمەوە بەڵکو وتم ئەو گیرەیەم لا نەبوو تا شاشەکەی پێ بێنمە دەرەوە و کێشاومە بە پشتەکەیا و وتم لێرە زەمان نییە تا زەمانم لە دەست چێ , خراپ بێ یان باش من ئێستا ئیشی خۆمی پێ ئەکەم ڕێگایەکی باشترت لایە بە مەمنوونیەوە بفەرموو بەڵام ئەگەر هەر دەمە تەقێیەکی بێ ئەنجانمە با سەری یەکتری نەئێشێنن برالە .
بە تەقدیرەوە ڕێز بۆ ڕێزدار سیا .
ئاکار بەپێوە بچیتە سەری بڕواو پێناکەم،، هەڵبەت سەر ئایفۆنەکە ئەڵێم هههه :) [بۆخۆشی]