تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مایکرۆسۆفت سکایپی کڕی

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/08

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔11۔ )

 

دەزگای بەرپرسی ڕکابەری EU ڕەزامەندبوو بە کڕینی خزمەتگوزاری تەلەفۆنی لە نێت (Skype) لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە بە بڕی ٨،٥ ملیار دۆلار.
لەمانگی ئایاری ڕابردوودا بوو مایکرۆسۆفت ئاشکرای کرد کە سکایپی کڕیوە، بەڵام تا ئێستا دەزگا بەرپرسەکانی EU بەفەرمی ڕەزامەند نەبوون.
[url=http://www.skype.com/intl/com]Skype [/url]لەلایەن" Niklas Zennström " سویدی و " Janus Friis " دانیمارکییەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ دروستکرا، بەڵام ئێستا لەلایەن گرووپێک سەرمایەداری وەبەرهێنەوە خاوەندارێتی دەکرێ، کە گەورەترینیان ( eBay )ە، کە خاوەنی سێ بەشی پشکەکانی سکایپە لە ٢٠٠٥ وە.
شایانی ئاماژەپێکردنە سکایپ پارساڵ ١٢٤ ملیۆن بەکارهێنەری هەبووە لەمانگێکدا بەپێی زانیاریەکانی خودی ماڵپەڕی سکایپ.
Dagens IT نوسیویەتی، کڕینی سکایپ لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە گەورەترین کڕینە لە مێژووی مایکرۆسۆفت.

بۆچوونەکان

دەستخۆش بۆ ئەم هەواڵە...
مایکرۆسۆفت بەم دوایییانە کەوتۆتە هەڵپە و داگرتنی پارووی زل، بەتەمایە یاهووش بکڕێت.
سەیرە ئەورووپا بەو سەودایە ڕازی بووە!!

سوپاس کاک زمانیار، نازانم ئەو هەنگاوەی MS ڕاستە یانا ، کۆن سکایپ بەکارهێنەری زۆربوو، ئێستا ، فەیسبووک و توویتەر و گوگڵ پلەس ، بەڵام دڵنیا نیم، خزمەتگوزاری گفتوگۆی تەلەفۆنی فەیسبووک پشکی سکایپی تێدایە یانا، دەنگۆی ئەوە هەبوو ماوەیەک لەمەوبەر.
ئیتر ئەمە بازرگانییە، کێ زیرەکتربێت و پێشبینی و خواستی ئاییندەی خەڵک بزانێت، زیاتر سەرکەوتوئەبێت.

کاک زە ندی من نزیکەی مانگی 6 بو گوێم کەو هەوالە بو کە گوایە سکایپی کریە مایکرۆ دۆلار دیارە هەولەکە نوێ بۆتەوە

مانگی ٥ بوو، بەڵام تا ئێستا EU موافەقەتیان بۆ نەکردبوو.

بەێر نەیکڕێت یاخوا،
دەست خۆش.

بژین،

دەست خۆش بۆ ئەم هەواڵە من ماوەیەکی زۆرە سکایپ بەکار ناهێنم ئەم مانگەی پێشو بەکارم هێنا بەڕاستی کارێکی یەکجار گەورە دەکات کواڵیتی ڤیدۆکەی یەکجار بەرزە .
وە بەشێکی تری هەیە ڤیدیۆ گروپ بۆ ماوەی یەک هەفتە ترایەڵت ئەداتێ بە خۆڕای شتێکی خۆش بوو ئوسترالیاو نەرویج و بەریتانیا مان بەست پێکەوە لەگەڵ کەس و کار قسەمان دەکرد ماڵی یەکترمان دەبینی بە هەمان کواڵیتی ئەسڵی کامێرەکەی خۆت.
وە لەگەڵ کوردستانیش چاتم زۆر باش بوو لەچاو خاوی خەتەکەیان

وەڵا مایکرۆ دۆلار بی کری قورمان بەسەری دەبی چونکە لەوانەیە گرانتر ی بکات هەتا ئیستا پیرمیومم بە کار نەهێناوە جا نازانم چۆنە

ئەوە سڕیمەوە لە فیدۆراکەم !

کاک عەبدول سکایپ بەفەرمی جۆرایەتی ڤیدیۆ و دەنگی گووگڵ بەکاردەبات. بەڵام لە گووگڵ ئەوەی تۆ بە تریاڵ لەوێ خۆڕاییە و تاقیبکەرەوە لەگەڵ کوردستان بزانە جۆرایەتیی چۆنە؟

سڵاو.
بژیت کاک زەندی بۆ ئەم هەواڵە.
@سیا: من ئەوەی گوگڵ زۆر بەکار دەهێنم لەگەڵ سلێمانیدا، زۆر ڕێکوپێکە. ئەوان لەوێوە ڕێبەر-کویکیان هەبوو، ئیتر نازانم خێرایی و تایبەتمەندییەکانیان چۆن بوو. پەیوەندییەکە بە دەنگ و ڤیدیۆ ڕێک و پێک و بێ گرفت بوو.

دەستان خۆش برایان
سۆپاس کاک سیا مەبەستت گۆۆگل تۆڵکە یان گۆۆگڵ پلەس چونکە من تەماشای گۆۆگڵ پلەسم کرد کواڵیتی زۆر باشە
بەڵام کێشە ئەوەیە خەڵک کەم گۆۆگڵ بەکار دەبات بۆ چات تا فێری دەکەیت ئەکاونتی بۆ دروست دەکەیت کاتت زۆر دەکوژن