تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سۆنی و تاتێکی جیاواز

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/10

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔8۔ )

 

سۆنی تاتەبژمێرێکی بەرهەمهێناوە بەناوی " Sony Tablet S" بەدیزانێکی تەواو جیاواز کە هاوشێوەی لە بازاڕدا نییە.
ئەم تاتەبژمێرە لەشێوەی کتێبێک دروستکراوە کەبەشێوەیەکی ئاسانتر بەدەست هەڵدەگیرێت لە وانیتر ، سۆنی کاتێکی زۆری تەرخانکردووە بۆ ئەوەی تاتێک دروستبکات لەوانیتر نەچیت، دیارە سۆنی بەوە ناسراوە و ژمارەیەک ستایل و مافی پارێزراوی تایبەت بەخۆی هەیە لەم بوارەدا.
ئەم تاتەبژمێرە سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید( Honeycomb) لەخۆ گرتووە و پیشانگەرەکەی لە جۆری تەچ TFT و ٩،٤ ئینج، ٨٠٠X١٢٠٠ پیکسەل.
دوو کامیرەی هەیە یەکەمیان ٥ مێگاپیکسەلە و ڤیدیۆ دەگرێت بە ٧٢٠ پیکسەل وە دوەمیان ٠،٣ مێگاپیکسەل.
بیرگە ١٦ گیگابایت وە ٣٢ گیگابایتە و جێگەی کارتی کامیرای هەیە microSD وە کێشی ٥٩٨ گرامە و نرخ دەگۆڕێ بەپێی وڵاتەکان. ، ٥٩٩ دۆلار بۆ ٣٢ گیگابایتی وە ٤٩٩ دۆلار بۆ ١٦ گیگابایتی.
سۆنی تابلێت ئێس لە ڕووی دیزانەوە زۆر جوانە و بۆ لێدانی فیلم و موزیک زۆر باشە و بێ کێشەیە، بەکارهێنانی ئاسانە، بەڵام پاتریەکەی زوو بەتاڵ دەبێت و لە کارکردنیشدا لە هەموو تاتەبژمێرەکان خێراترە بەپێی Dagens it .
تەماشایەکی ئەم گرتە ڤیدیۆیەش بکەن.

[youtube]BXYxzqrs42E[/youtube]
[img]http://multimedia.dn.no/archive/00220/LB-Sony-Tablet-S_220777e.jpg[/img]

[img]http://multimedia.dn.no/archive/00220/LB-Sony-Tablet-S-sk_220775e.jpg[/img]

بۆچوونەکان

وەڵاهی دەمم ئاوی کرد :)

دەستخۆش، بەڕاستی کەشخەیە، بەڵام داخەکەم بۆ پاترییەکەی!

ناهەقیت ناگرم ، کەپێی ئەنوسێ ئەوەنە جوانە ، لاپتۆپەکەم هەمان دیزاینە، بەڵام من ناتوانم لە پشتەوە پێیی بنوسم وەکو مایکڵ.

کاک زەندی دەستخۆش، بەڵام نزیکەی ٧ مانگ دەبێت هەیە. من یان لە تویتەر یان فەیسبووک دامنا، کاک ئارای خۆمان دەیوت دیزاینەکەیم بەدڵ نییە :)

بژین

خوا هاوار جوانە.!

دەستخۆش کاک زەندی گیان.

منیش دیزاینەکەیم بە دڵ نییە , بژیت .

سوپاس هاوڕێیان!
کاک سیا@ ڤیدیۆکە دەڵێت، ناوەڕاستی سپتێمبەر، بەڵام ئاساییە پێشتر هەواڵەکەی بڵاوبۆتەوە و ئیستاش کەوتۆتە بازاڕەوە.
شێخە ئەگەر سێ گۆشەبوایە وەکو نوشتە، بەدڵت ئەبوو، هههههههه.

کاک زەندی تەبیعی :D