تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گوگڵ کوردستان

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/09

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔15۔ )

 

دیارە چەن کاژێر یان چەن ڕۆژێکە زیندوە، گرنگ ئەوەیە ئێستا شارە گەورەکانی کوردستانی عێراقیش وەک پارچەکانی تری کوردستان، لەگەڵ زۆربەی زۆری ڕێگاو بانەکانی لەسەر گووگڵ ئەتوانی تەماشا بکەیت.
بۆیە کاتی ئەوەیە ئەو بابەتەی ماوەیەک لەمەو پێش نوسیبوم جارێکی تر لینکی بۆ دانێمەوە [url=http://kurditgroup.org/n/13711]لێرە ، بابەتی پەیوەنیدار[/url]
وە یان ئەگەر هاوڕێیان بەباشی بزانن هەقی خۆیەتی لە سەکۆکە شتێکی باشتر لەوەی من بنوسرێت و دانرێت تا هەموان بەکاری بهێنن و ڕەچاوی بکەن.
ئیتر ئەو بیانوەش نەما کەوا ڕاستەوخۆ (live) نیە بۆیە دەستکاری ناکەین، قۆڵی لێهەڵکەن و حکومەتی هەرێم شەرمەزار بکەن. بابزانین بەڕاستی وڵاتی خۆمانمان خۆش ئەوێت یان هەر ئەیلاوێنینەوە و حەزمان لە کەباب و هەڵپەڕکێکەیەتی.
یەکەم هەنگاوی GIS ی گەورەی کوردستانی عێراقەو بەهیوای پرۆگرام و بەرهەمەکان، ئیتر لە کوردانی ئەوێش بێبەش نەبن.

بۆچوونەکان

وەڵا منیش 4 رۆژ یا 3 رۆژ ئەبێت کاتێ سێرم کرد زۆر شوێن زیای کردووە ، تەنانەت دێیەکان لە نزیک چەمچەماڵ کە من لەوێ کردمەوە سەیرم پیا هات دووای ووتم دیارە شتی نوێکراوە لە گووگڵ ماپس <

بژین،

بژیت , چەند ڕۆژێکی تر منیش دەست پێ ئەکەم .

ده‌ستت خۆش بێ برا، شتی زۆر زیادی کردوه‌ پێش چه‌ن ڕۆژێ چه‌ند شه‌قامێکم زیادکرد بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ئێسه‌ له‌ گوگڵ ماپس ده‌رئه‌که‌وێ!.

سوپاس بۆ بڵاوکەرەوەی هەواڵەکە هاوڕێیانی کوردئایتی گروپ، ببورن هەڵم پڕوزاندبوو. دەستان خۆش

رۆشنبیری - یادكردنه‌وه‌ی رۆژی جیهانی پۆسته‌ له‌ هه‌ولێرhttp://peyamner.com/details.aspx?l=1&id=251419

سلاو هاوڕێیان منیش رۆژی ٥ شەممە سەیرم کرد چونکە راپۆرتێکم لەسەر دوکان نوسی بۆ قوتابخانە جا پێویستم بە دوری دوکان-سلێمانی بوو کە سەیرم کرد زۆر شت زیادی کردوە تەنانەت لە دەرەوەی شاریش بەڵام ئەگەر دەکرێت پێم بڵێن چۆن هاوکاری بکەین یان فێرکاریەک دابنێن .!

دەستان خۆش بێت,
بەڕێزان پرسیارێکم هەیە , چۆن بتوانم ناوێ: کە گۆگڵ دایناوە و هەڵە لە ناوەکەدا هەیە گۆگڵ ئاگادار بکەمەوە بۆ ڕاستکردنەوەی ناوەکە؟

پێش هەموو شتێک ئەکاونتێک لە گوگڵ دروستکە
https://accounts.google.com/NewAccount
دوایی بەو ئەکاونتە ئیشەکان ئەکرێ
ئەنجا بۆ زیادکردنی جێگا یان دەستکاری ناو بچۆ بۆ
http://www.google.com/mapmaker
لە ڕاستیا بەکارهێنانی زۆر ئاسانە، بەڵام پێش هەموو شتێک بابەتەکی پێشتری من بخوێنەوە. لینکی لە ناو بابەتەکەی سەرەوەیە.
پێویستمان بە سوکە ڕێبەرێکە بەڵام بۆ وەڵامی ئێوە، کاک میران ئەگەر لەهەر زمانێکی ترەوە ڕێبەری ماپ مەیکەر بکەیە کوردی هەر باشە
بۆ ئەبوو نالیش، جوان جێگاکەی ئەتەوێ دەستکاری بکەی نزیکی بکەوە، چوارگۆشەیەک لە تەنیشت دوگمەی نزیک و دورخستنەوەکە هەیە، کە وردە چوارگۆشەی تێدایە، کلیک بکە لەسەر ئەوە، هەرچی لەو ناوە بێ نیشانت ئەدا، کلیک بکە لەسەر ئەوەی ئەتەوێ دەستکاری بکەی، ئەنجا Edit داگرەو تەواو.
ئاگاتان لە ناوەکان بێت. تا ناو زیاتر بنوسیت باشترە. بۆ ئەوەی ناوەکە دڵنیابیت بە کوردی دەرکەوێت، تەنها بە کوردی بینوسە بە دڵنیایەوە دەر ئەکەوێت. یەکەمجار ناوەکە بە کوردی بنوسە، پاشان عەرەبی، پاشان ئینگلیزی، بۆ هەریەک لەوانەش ئەتونای چەن ناوێ بنوسیت وەک لە بابەتی پێشوو باسکرابوو
ڕێز

سڵاو.
دەستتان خۆش بێت، کاری باشی تێدا کراوە، هیوادارم بگاتە باشترین ئاست. ئەگەر بێتو هەڵمەتێکی بانگهێشتنی بۆ بکەین ئەوا پشتیوانیی زۆتر دەبێت.

@هیوا: ئەو هەواڵی پۆستەیە لێرەدا پەیوەندی بەم هەواڵ و باسەوە هەیە؟، بۆ تۆ گەڕام لە وێنەکەدا، کامە تۆیت؟

hhhhh
ببورە کاک ئاراس، ئەمزانی سەرتان لێ تێک ئەدەم بەو لینکە. کوڕە ئیشەڵا من قەت لە یادی وایا بەشداری ناکەم. وتم ئەوڕۆژەی ئێمە خەریکی ئەمەین کە دایرەی پۆست یەکەم کەسێکن سودی لێ وەرگرن، ئەوان ئەچن سەردانی یەکەی تالاسیمیا ئەکەن و عەرزی پاسکیلسواری پۆستەبەرە بێ ئیشەکانمان ئەکەن.
بەس بڕوا بکە لە ڕۆژانی گرنگی وایا دەسەڵاتدارانی ئێمە خەریکی شتی وا ئەبن، سەرت لە کاری خوا سوڕ ئەمێنێ.

کاک هیوا، ڕاستت بوێ هەموو کارەکان دەبێ تەریب بە یەکتر بڕۆن، هەم ئەمە بکرێت و هەم کاری تریش.
ئێمە دەزگایەکمان هەیە لە کوردستان بۆ GIS ئەوە کاری ئەوانە. ساڵی ٢٠٠٠ لە سلێمانی پرۆژەیەک هەبوو بۆ ژمارە دانان لەسەر هەموو ماڵ و گەڕەک و ...هتد، سواری تەکسی بووم وتم بمبە بۆ گەڕەکی هێرش، وتی لە کوێیە؟ تا نەڵێی ریعایە، لای مزگەوتی فەرید، یا ئەبو سەنا ... کەس نایزانێ، حوکومەت وشیار کردنەوەی خەڵکی دوا خستوە لەم ڕووەوە.
کاک هیوا، ئەو وێنانەی گوگڵ زۆر کۆنن، تەماشای سەرچنار و گەڕەکەکانی سلێمانیم کرد، هەندێکی هێشتا زەوییە قاوەییەکەیە، کە ١٠ ساڵە کراوە بە خانوو و بازاڕ..!!

ڕاستە کاک ئاراس.
دەزگامان هەیە بەڕاست؟
بۆ وێنەکانی گوگڵ، وابزانم ئەگەر proکەی google earth داگرین، ئەکری ڕەسمی تازەی ناسای تیا بێت، دڵنیام کە هەفتەیەک بۆ تاقی کردنەوە دامگرت، وێنەی 2011 مانگی چواری ناوچەی سەوزی بەغدام تێدا بینی. بۆ سلێمانی هیچ دڵنیا نیم. ئەکەر بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ شەڕی ئێران وێنەی تازەیان هەبێت. چونکە لێرە لە بەریتانیاش ئەبینم ڕەسمەکان هەندێکی هی 2006 و 2007ن.
بۆ خۆی بڵاوکردنەوەی نەخشەکە مانای ئەوەیە گوگڵ وێنەی تازەش دا ئەنێت ئەگەر هەبێ.
برات

وەڵا هەر باشە هەموو Preffered ـەکان کوردی بێت.وانیە؟
من وام لێکردووە.

بژین،

@جوتیار
برام، لە بابەتەکەی پێشوو باسم کردوە، ئەگەر ناوەکە ڕەسمیە ئەوا official
ئەگەر خەڵک وای ناو ئەبەن ئەوا preferred
ئەگەر دەگمەنە ئەوا obscure
بۆ نمونە
قەرەداخ - official
قەراخ - preferred

ئەرێ بەڕاست لەجیاتی ئەم هیمەتە، هیمەتێکی تر نەکرێت باشە؟ نازانم خۆ جەماعەتی گوگڵ زوو زوو دەچن بۆ کوردستان بەینایەتیشییان هەیە پێیان بڵێن هیچ نەبێط بەو فڕۆکەی کشتوکاڵیو شتەی کە هێنراوە تۆزێک وێنەی تازە بگرن هێ ئەو ڕێگەو بانە هەڵبەت ئەگەر حکومەتی ئاسمانی تورکی و ئێرانی و ئێراقی رازی ببن ! هیچ نەبێت ئەو کاتە مەسرەفەکەش کەمتر دەبێت.
لە ئەڵمانیا لەم شارەی کە منی لێم لەم رۆژانەدا وێنەی تازە گیرا لە ئاسمانەوە. چونکە چەند رۆژێک پێشتر سەیری ناوچەکەم کرد هەر وێنەی زۆر کۆن بوو دیاربوو. لەوانەیە ٤ یا ٥ ساڵ پێش ئێستە بووبێت.
ئەمجارەیان بەڕاست ئەگەر هیمەتێکی وا بکرێت کەسێکی دەستڕۆشتوو یان ئەم داوایە کەمێک بەرز بکەنەوە بۆ گوگڵ و ئەمانە بەڵکوو هیمەتێکی وا بکەن و وێنەی تازەی کوردستان بگرن، ماڵی ئێمە لای خەستەخانەی شۆرش و هیوای سالاسیما بوو، کە ئێستا ئەو ناوە هەمووی ئاوەدانە ئێستا لە گوگڵەوە سەیری بکە هەر هەمووی خۆڵە! کە چەند هەزار کەس زیاتری تێدا نیشتەجێیە. بەڵام وابزانم برادەران ویکیماپیا زۆر جار پێشکەوتووترە لەم رووەوە هەندێ جار شتی تازەو وردی تێدایە هی شارەکانی کوردستان، ئایا وەکوو بزانن ئەمیش کۆپی گۆگڵە یان کۆپی ئەوە؟!

هاوڕێیان لەم بەستەرەوە ئەتوانن شوێن زیاد بکەین بۆ نەخشەی گوگڵ کوردییە.
[url=https://www.youtube.com/watch?v=dK4IAQdsnZM&feature=player_embedded]https://www.youtube.com/watch?v=dK4IAQdsnZM&feature=player_embedded[/url]
دەستخۆش کاک هیوا.
سوپاس سەرم ئێشاندن.