تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

هاوپۆلێکی نوێ ئاییندەی لاپتۆپ زامندەکات

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/09

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

لە دوای دەرکەوتنی ئایپاد و کۆمپانیا ئەلکترۆنیەکانی تریش بەهەمان شێوە تاتەبژمێریان دروستکرد، بەمەش ڕێژەی فرۆشێ لاپتۆپ لە ساڵی ٢٠١٠ دا زۆر دابەزی بۆیە هەندێک لە شرۆڤەکران پێشبینیان دەکرد، کە لاپتۆپ لە گۆڕدەنرێت، بەڵام ئەم هاوپۆلە نوێیەی لاپتۆپ کەناویان ناوە [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Ultrabook]Ultrabook[/url] تەمەنێکی نوێ دەدات بە لاپتۆپ و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ئاییندە ٤٠% لاپتۆپەکان بەم شێوەیە بگۆڕدرێن.
لەڕاستیدا ئەم هاوپۆلە نوێ نییە، ئەپڵ لە ساڵی ١٩٩٨ وە MacBook Air هەبووە، بەڵام هاوپەیمانی Intel/Microsoft زووتر هاتەوە گۆڕەپان، netbooks لەم دوو ساڵەی دواییدا بازاڕی گەرم بوو ، بەڵام توانایان سنوردار بوو، ئەو هاوپۆلەی من باسی دەکەم لاپتۆپێکی تەنک و کەشخەیە و بەهۆی بوونی تاتەبژمێرەکانەوە فشارێکی زۆری لەسەرە.
Ultrabook لە ٢ سم تەنکترن و زۆر خێران لە داگیرسان پاترییەکانیان بەشی ٦-١٠ کاژێر دەکات ، کێشیان ١،٤ بۆ ١،٨ کیلۆ دەبێت و پرۆسێسەری بەهێز و پەپکەڕەقەی جۆری SSD لەخۆدەگرن بۆیە گەرم نابن وزۆر کپن لەکارکردندا.
هەموو کۆمپانیا گەورەکان کۆمپیوتەر سەرقاڵی بەرهەم هێنانین ،لەو کۆمپانیاکان بەرهەمیان هەیە لەوانە سامسۆنگ و ئەپڵ ، Samsung 9 serie ، هەروەها Acer لاپتۆپێکی بەرهەم هێناوە بەناوی " Aspire S3" لەخوارەوە باسی کردارەکانی دەکەین.
[b] [/b]
[b]مۆنیتۆر : ١٣،٣ ئینجە بە قەبارەی ١٣٦٦x٧٦٨ پیکسەل [/b]
[b]چارەسەرکەر: Intel Core i5 ULV[/b]
[b]بیرگە: ٤ گ ب[/b]
[b]پەپکەی ڕەق : ٢٤٠ گ ب لەجۆری SSD[/b]
[b]بێسیم : (b/g/n)[/b]
[b]Bluetooth: ٤[/b]
[b]وێبکامیرە: ١،٣ م ب[/b]
[b]تەنکێتی: ١،٧٥ سم[/b]
[b]کێش: ١،٤ کگم[/b]
[b]نرخ: نەزانراوە[/b]

[b] چەند وێینەیەک[/b]
[img]http://bilde.dinside.no/acer+klar+med+sin+f%F8rste+ultrabook.jpg?o=4110529&w=548&frame=0&ee=1317976863[/img]
[img]http://bilde.dinside.no/acer+klar+med+sin+f%F8rste+ultrabook.jpg?o=4110523&w=548&frame=0&ee=1317976862[/img]
[img]http://bilde.dinside.no/acer+klar+med+sin+f%F8rste+ultrabook.jpg?o=4110526&w=548&frame=0&ee=1317976863[/img]
[img]http://bilde.dinside.no/acer+klar+med+sin+f%F8rste+ultrabook.jpg?o=4110532&w=548&frame=0&ee=1317976863[/img]
[img]http://bilde.dinside.no/acer+klar+med+sin+f%F8rste+ultrabook.jpg?o=4110544&w=548&frame=0&ee=1317976863[/img]
[img]http://bilde.dinside.no/acer+klar+med+sin+f%F8rste+ultrabook.jpg?o=4110544&w=548&frame=0&ee=1317976863[/img]
[img]http://bilde.dinside.no/acer+klar+med+sin+f%F8rste+ultrabook.jpg?o=4110547&w=548&frame=0&ee=1317976863[/img]
[img]http://bilde.dinside.no/acer+klar+med+sin+f%F8rste+ultrabook.jpg?o=4110550&w=548&frame=0&ee=1317976863[/img]
[img]http://bilde.dinside.no/acer+klar+med+sin+f%F8rste+ultrabook.jpg?o=4110556&w=548&frame=0&ee=1317976863[/img]

بۆچوونەکان

تەک بەتەکی دەرەوە و ناوەی دزراوە لە ئەپڵەوە، وە زۆریش هەوڵدراو/هەوڵدەدرێت. بەڵام گوزەشت، چیتر شت ناگەڕێتەوە دواوە.
من تۆشیبا و سۆنی بە گشتی یابانی بە تەکنیکی بەرز سەیر دەکەم و هەمە، بەڵام ڕووکار و ناوسکیان هەمووی چاولێکەری ئەپڵە ڕۆژ بەڕۆژ.
ئەپڵیش لە ٢٠٠٧ مایکرۆسۆفتی داوە دواوە و ئەمساڵ گەورەترین کۆمپانیاکانی پەترۆڵیش هەمان شت.

بژین

ڕاستە زۆر زۆر لە بەرهەمەکەی ئەپڵ دەچێت، بەڵام ئەوە بەمانای دزیکردن نایەت.چونکە بە باوەڕی من، زانست شتێکە کە ئێمە دەبێت بەشی بکەین لە نێوان خۆمان. وەک چۆن مرۆڤایەتی وایکردووە بە درێژایی تەمەنی. ئەگەر ئەوە دزیکردن بێت کەواتە ئەپڵیش لەسەرتای دامەزراندنیەوە هەر دزیکردووە. بۆ نموونە هەموو ئەو ڕێسا و یاسایە بیرکاری و فیزیایەی کە لە سیستەم و بەرهەمەکانی بەکارهاتووە خۆ پێشتر داهێنراوی دەستی کەسانی تر بوون. ئەم قسەیە بۆ هەموو بەرهەمەکانی مرۆڤ ڕاستن.
دەکرێت کارگەیەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە دروستکردنی عەرەبانەوە دەستپێبکات بۆئەوەی بگاتەوە ڕکابەرەکانی ئەمڕۆی. یانیش لێرەوە دەستپێدەکات کە ئەوانەی تر پێشتر پێی گەیشتوون؟
ئەگەر ئێمە وابیربکەینەوە کە ئەوە دزیە، کەواتە دەبێت هەر کۆمپانیایەو لە هەسارەیەکی ترەوە بێن نەک هەموویان لە زەویەوە هەڵقوڵابن چونکە بە خۆشی بێ یان ترشی ئەوا لەکاتی دروستکردنی هەر بەرهەمێکی نوێ ئەوا هیچ چارێک نییە جگە لە کەڵک وەرگرتن لەو زانستەی کە نەوەکانی مرۆڤ پێی گەیشتووە بە درێژایی 200000 ساڵ.

دیزاین شتێکە و یاسا و ڕێسا شتێکی تر. دێبیان یەکەم بوون نوێکردنەوەیان بە شێوەکلیل دانا، ئەمساڵ ئەپڵ بۆ کۆمپیوتەری ئاسایی هێناویانە و ویندۆزیش هاکا تێیکرد.
داهێنان لە دیزایندا کارێکی ترە، بە نمونە Macbook Air مافی پارێزراوکراوە بۆ ئەپڵ، چەندی تر بەدویدا بێن دەبێت باجی بەکاربردنی ئەوە بدەن. لێرەشدا دزیکردن بەو مانا مەجازییە نەرێنیییە نایەتەوە، دەتوانین بڵێین لاسایی کردنەوەش.
ئۆتۆمبێلیش ناچیتە سەر عارەبانە، بەڵام ئەوانەی داهێنان دەکەن لاسایی دەکرێنەوە. لە کۆتایذا هەر بنەڕەتە سەروەریترینە.
لەم سەردەمەشدا شتەکان قورسبوون بۆ تێگەشتن و جیاکردنەوە، بۆیەشە مافی یەکەم داهێنەرە لە قازانجی لاسایی کەرەوەکانی بەشداربێت.

بژین

شتێکی نایابە و سود وەرگیراوە لە هەردوو کۆمپانیای ئەپڵ و سۆنی لە ڕووی دیزاین,وەک باسکرا .