تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

iPhone 4S وەشێنرا

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/05

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔27۔ )

 

ئێوارەی ٤ی ئۆکتۆبەر کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا، ئامێری ئایفۆن (iPhone)ی نوێی بڵاوکردەوە بە ناوی iphone S4 نەک ئایفۆن ٥، کە زۆر کەس و لایەن پێشبینیان دەکرد.
بەپێی زۆربەی سەرچاوەکان ئەم ئایفۆنە بەرهەمێکی زۆر باشە، هەرچەند بە ڕواڵەت لەئایفۆن ٤ دەچێت.
بڕیارە لە ١٤ /١٠ ەوە و لە هەنگاوی یەکەمدا بنێرێتە هەندێک لە بازاڕەکانی وڵاتان و پاش ٢٨/١٠ دەنێررێت بۆ ژمارەیەکی زۆرتر لە وڵاتان.
ئایفۆنی نوێ بە هەردوو ڕەنگەکانی سپی ڕەش بەدەستدەکەوێت و نرخەکانیان لە ئەمریکا بەم شێوەیەیە.
64GB بە بڕی ٣٩٩ دۆلار
32GB بەبڕی ٢٩٩ دۆلار
16GB بەبڕی ١٩٩ دۆلار
هەروەها iphone 4S هەندێک ڕەقەواڵەی نوێی لەخۆگرتووە ، ئەمانەی خوارەوە هەندێکیانن؛کامیرای ٨ مێگاپیکسەل بە فلاشەوەڤیدیۆ بەقەبارەی ١٠٨٠ و خێرایی 30fpsپشتگیری CDMA و GSM دەکاچارەسەرکەی Dual-core Apple A5سیستەمی کارپێکردنی iOS 514.4 Mbps HSDPAجێگای باسە ئەپڵ هەندێک هەواڵی نوێی تری بڵاو کردەوە لەوانە؛ وەشاندنی سیستەمی کارپیکردنی iOS5 لە ١٢/١٠ وە ئەم سیستەمە نوێیە دەگونجێت لەگەڵ ئەم یەکانەی خوارەوەدا.iPad 2
iPad
iPhone 4
iPhone 3GS
iPod Touch 4G
iPod Touch 3G

undefined

بۆچوونەکان

لەوە ناوەچێت ئەم بەرهەمەی ئەپڵ ئەوەبێت کە خەڵک چاوەڕیی دەکرد، وابزانم لەگەڵ ڕۆیشتنی "ستیڤ جۆبس" ئەپڵ وەکو جارا نامینێت.
بزانین خەڵک چۆن پێشوازی لە ئایفۆنی نوێ دەکەن؟
پشکەکانی ئەپڵ بەڕێژەی ٣% دابەزی.

دەستخۆش کاک زەندی، ئاژانسەکان وەسفی کامێراکەی زۆر دەکەن.بڕوام نییە ئاوا زوو بێ "ستیڤ جۆبس"یان پێوە دەرکەوێ.

بژیت, چاوەڕێیی ئەکەم و کەوتە بازاڕەوە ئەیکڕم. , بەرهەمێکی نایابە .

کاک زاندی بە خوای نرخەکان لای من زۆر بە جوانی بە دیار ناکەوێت
نازانم کامە هی کامەیانە گەر جوانتر رێکی بێخی سوپاست دەکەم
بەدەستدەکەوێت و نرخەکانیان لە ئەمریکا بەم شێوەیەیە.
16GB: 199$32GB: 299$64GB: 399$هەروەها iphone 4S هەندێک ڕەقەواڵەی نوێی لەخۆگرتووە ، ئەمانەی خوارەوە هەندێکیانن؛






کاک ئاراس@ میدیاکان هەندێک جار بێویژدانانە دائەبزنە سەر کەسایەتییەکان، لەئێستاوە دەیانەوێت بەڕێوەبەری نوێ خەتاباربکەن، منیش پێم وایە ئەو بەرهەمانە درێژکراوەی پلانەکانی ستیڤ جۆبسن.
زۆر سوپاس کاک ڕەوەند@ کاکە هەریەکەی لەڕێزێک دامنابوو، تەنانەت لە پێشبینیشدا هەروا دیاربوو، ئێستا کردمە کوردی چاکم کرد.
سەرکەوتوبن

دەست خۆش ئیستا زۆر جوان دیارن

دەست خۆش کاک زەندی
سکاڵایەک لە دژی ئەم بەرهەمە بەرزکراوەتەوە لە لایەن سامسۆنگەوە بەوەی کە فرٶشتنی لە هەریەک لە وڵاتانی فرەنساو ئیتالیادا قەدەخە بکرێت بەوەی کە گواییە کۆمپانیای ئەپڵ هەستاوە بە بەکارهێنانی 3G wireless technology l لەسەر ئەم بەرهەمە و بە بێ دانی هیج بەرامبەرێک بە سامسۆنگ .....

سوپاس کاک هەردی، زۆر ڕاستە دوێنێ شەو ئەو هەواڵەم خوێندەوە ، بەتامەیە لە زۆر وڵاتیتریش هەمان سکاڵابکەت، ئیتر نازانم ئەنجامەکەی چۆن دەبێت.
پێم وایە لە کۆتاییدا هەرئەبێ ڕێکبکەونەوە.

ئایا لەنەرمەوالادا دەبێ ج شتێکی نوێ کرابێت؟
دەبێت کێشەی بلوتوز چارەکرابێت .

سلاو
ئایا ئەم نرخانە لە بازارەکانى کوردستانیش بەم شێوەن:
64GB بە بڕی ٣٩٩ دۆلار
32GB بەبڕی ٢٩٩ دۆلار
16GB بەبڕی ١٩٩ دۆلار

نمایندەگی ئاپڵ لە کوردستان نییە ., نەخێر نرخەکان بەرزتر ئەبن , الله اعلم .

@Akar نمایندەگی یانی چی؟ وشەیەکی تر نییە بۆ ئەوە؟
کاک ئاشتی وابزانم لە ئەوروپاش بەو نرخە نییە، ئەوە تەنها بۆ کۆمەڵە کەسانێکە کە [ئەقد]یان لەگەڵ کۆمپانیا هەیە، ئەگینا وابزانم نرخی کەمترینیان لە ٧٠٠ دۆلار کەمتر نین ئەگەر هەڵە نەبم!

ئەو نرخانە بە پەیمانی ٢ ساڵی تەلەفۆن و ئەنتەرنێتەوەیە نەک بە تەنها.

@[url=u/h%C3%AAwr]Hêwr[/url]
دیارترین ئەو نوێکارییانەی ئەنجامدراون ،سیستەمی زیرەکی دەنگی بە ناوی Siri بۆ ئەنجامدانی کارەکان بە شێوەی دەنگ کە ئەمە لە زۆر ئامێری تردا هەیە بەڵام ئەمجارە ئەپڵ جیاوازتر لە فەرمان و ئەرکەکان دایناوە. لەگەڵ گۆڕینی پرۆسێسەر بۆ Dual-Core A5 کە دوو ئەوەندە بەهێزترە و حەوت ئەوەندە گرافیکی خێراترە، ئەمەش لەکاتی کردنەوەی نەرمەکاڵاکان و گۆڕینی نەرمەکاڵەیەک بۆ دانەیەکی تر و لە یارییەکان بەدی دەکرێت و هەست بە کاریگەرییەکەی دەکرێت ،هەر لەبەر ئەو هۆیەش خاوەنی باترییەکی بەهێزە کە بتوانێ بۆ ماوەیەکی زۆر بەرگە بگرێت.
جگە لەمانەش کامێرا بە تەواوەتی گۆڕاوە لە ٥ مێگاپێکسل بۆ ٨ مێگاپێکسل ،کە ئەم گۆڕانکارییە تەنها لە مێگاپێکسلەکان نییە بەڵکو لێنزێک بە قەبارەی [i]f[/i]/2.4 دەرچە ،وە ناسینەوەی دەموچاو و ڕێکخستنی زیرەکی ڕەنگەکان و پەرەسەندوو لە ناسینەوەی بلوری و تەڵخی. گرتنی گرتەی ڤیدیۆی بە جۆرایەتی بەرز (full HD) .وە جێگیر کردنی گرتنی گرتەی ڤیدیۆی بۆ ئەوانەی کە کەمێک دەستیان دەلەرزێ یان هەر بڵێین دژە لەرزین :) .
پاشانیش وەکو ئەوان ناوی دەبەن "پەرەسەندووترین سیستەمی کارگێڕی مۆبایل لە جیهاندا" دانراوە ئەمجارە iOS 5 ،کە ٢٠٠ تایبەتمەندی نوێ بۆ iPhone 4S دەهێنێت ،ئیتر لەگەڵ کۆمەڵێک نوێکاری تریش وەکو iCloud (بۆ بەڕێوەبردنی خۆکارانەی وێنە و گۆرانی و ..هتد) .باشترکردنی پەیوەندی گرتن و زۆرتر کردنی قەبارەی خێرایی داگرتن لە ٧.٢ مێگابایت بۆ ١٤.٤ واتا دوو ئەوەندە.

دەستخۆش کاک زاندی بۆ هەواڵەکە. هەربژین.

سڵاو!
دوێنێ لەفرۆشگایەکی ئەلکترۆنی بووم ، وتیان لە فەرەنسا قەدەغەکرا، پێدەچێت، ئەپڵ کڵاوی تێ بنێ.
بۆ نرخەکان هاوڕێیان ، ئەوەندە زەحمەت نییە بزانن , http://www.apple.com/retail/ ، بەڵام ئەونرخە بێ ئابوونەیە ، بەمارەیی دووساڵ ئەیفرۆشن ئەوەش خوا بۆ خی ئەزانێ لەهەر وڵاتەوە ، نرخی چۆنە ئەبێت.
پێشبنی ئەکەم لەنەرویج ، بەئابوونەی ٢ ساڵەوە بە ٢٠٠٠ هەزار دۆلاربێت.

کاک زەندی لە نەرویج هەر ئەوە ماوە پیاو ڕووت بکەنەوە هههه.. ئەرێ بەڕاست ئامێرێکی ئەوەنە موهیم کە لە ئەمریکا دروست دەکرێت و ئەوروپایش هیچی کەمتر نییە لەگەلیان تۆبڵێی کرێی بار و هاتن تا ئەوروپا حساب بکەن لەسەری؟!
پێم سەیرە ئەمە. چۆن دەبێ نرخەکانی جیابێت لە ئەوروپاو ئەمریکا؟
ئەرێ بەڕاست ئەگەر یەکێک شارەزایی هەیە لە ئەڵمانیا بە ئەقد یان بێ ئەقد بەچەند بێت؟!!
وای بۆدەچم لە ٧٠٠ یۆرۆ کەمتر نەبێت.

@Safa , نمایندەگی بە واتای پێشانگا / بریکار دێ . فارسیە , بە داوای لێبووردنەوە فکرم بۆ کوردیەکە نەچوو .

کاک سەفین@
کاکە لێرە گومرگی ئەکەن ، ئتۆتۆمبیلێک لەئەڵمانیا بە ١٠ هەزار یۆرۆ بێت لێرە دەبێتە ٢٥ هەزار، ئەو ئۆتۆمبیلانەی لەکوردستان بە ٢٠ هەزار دۆلارن لێرە بە ٨٠ هەزارەو زیاتریشە.
دوای ئەوە کۆمپانیاکانیش زۆر تەڵەکەبازن، تاتەبژمێرێکت پێ ئەفرۆشێ، ٥٠٠ دۆلار ئەبێ بایی ٢٠٠ دۆلار کابڵ و کیبۆرد و شتی زیادەی بۆ بکڕێ.
ویستم لەئەڵمانیاوە ئۆتۆمبیلێک بهێنم، [url=http://www.toll.no/templates_TAD/RegistrationTax.aspx?id=79]لە مالپەڕی گومرگ [/url]تەماشام کرد ، زۆر هەرزانترە لێرە بیکڕم ، دوو قات و حکومتیش لە ٢٥% باج ئەخاتە سەری بێجگە لە گومرگ، لێرە هەرچی بکرێ ٢٥% باج ئەبێ بدەی بە حکومەت ، جگە لەخواردن ١٤%.
تۆ کار ئەکەی ٣٦% باج ئەدەیت ، کەچی ئەو پارەیەی کە باجت لێداوە، خواردن ئەکرێ ئەبێ ١٤% بدەیت ، شتومەک و کەرەسەی تریش ٢٥% ، پارەی نەوتەکەش هەر دەیشارنەوە بۆ چینی سێهەم، ئیتر نازانم ، چینی سێهەم تامی ئەکەن یا نا، چونکە پەندێکی کوردی هەیە دەڵێ (ماڵی خۆ نەخۆرە بۆ چەکمە بۆرە).

[url=u/akar-omed]Akar Omed[/url] :[b] نمایندەگی ئاپڵ لە کوردستان نییە ., نەخێر نرخەکان بەرزتر ئەبن , الله اعلم .[/b]
[b][/b]
[b]
[/b]ئەى باشە گەر لەوێوە بیکڕیت چۆنە؟. مەبەسم لە کۆمپانیا خۆى .[b]
[/b]

Akar@ لە کوێوە ،لە هەرکۆێ بیکڕی، ئەبێ بە پۆست بۆت بێت، لەوێش گومرگ وەکو گورگی برسی دەمیان دابچڕیوە، بەڵام گەر خۆت بچی بۆ ئەمەریکا ، ئەتوانی بەنرخی ئەوێ بیکڕێ، بەڵام بە دوو ساڵ ئابوونەوە ئەیفرۆشن.
لەماوەیەدا زۆر تێستم خوێندۆتەوە، نە ئایفۆن ، نە سامسۆنگ گالاکسی دوو، هیچیان پاتریەکەیان فلسێ ناهێنێ.
مۆبایلێ ئەو پرۆسێسرە بەهێزانەی لەسەربێت و ئەو هەموو نەرمەواڵەیە ئەبێ ، داینەمۆیەکت بە کۆڵەوەبێت.
چاکە وەکو مەدالیا بۆ کەشخەیی بەدەستەوەبێت.
ئەو هەموو سیاتە تێستیان دەکات ، شەش لەسەر شەش، کاتێ بۆچونی بەکارهێنەران ئەخوێنیتەوە، باسی خراپی پاتری ئەکەن، ئەی بۆ ٦ تان داوەتێ بۆ ٥ نەبێ؟
هەرچی ئامێرێ پارتی خراپ بێت، ئاڵتونیش بێت ، گەرەکەم نییە.

@[url=u/ashte44]Ashte44[/url] , نازانم هەر کاتێ زانیم بۆت ئەنووسم .
@زەند , ڕاستە ئێستا من iphone 3gs 32gb ـم هەیە ., پاتریەکەی بەشی ١ کاتژێر ئەکا ئەگەر بەردەوام بە کاری ببەی وە کەمتر و زوو خراپ ئەبێ و ئێستا داوای پاتری نوێم کردووە , پاتری ئای فۆن زۆر بێ کەڵکە بۆ کەسانی بزنس و عاشق دەست نایا !

بە خەیاڵی ئەوەی کۆمپیوتەری بچووک و ئامێری تەلەفۆنی زیرەک پاترییەکەی بۆ چەند ڕۆژێ بمێنێتەوە!؟ ئەوە چاوەڕێی چەند ساڵێکی تر بکە. لەوانەی باسی دەکەن هیچیان پاتریان خراپ نییە. خراپ بۆ شتێک دەوترێت کە خۆی وانەبێت و ئەرکەکەی نەکات. تەلەفۆنی دەستی جودایە و تەلەفۆنی زیرەک لە ڕیزی لاپتۆپێکە و بڕێک باریکتر و سووکەڵە تر.
هەموو پاترییەکانی سەر گالاکسی و ئایفۆن ...هتد بریتین لە Lithium-ion یان زۆتر بە Lion دەنوسرێ. وە زانستی هەنووکەش گەشتووە بەوەی کە قسەکردن بەم پاترییەوە ٤٠٠ بۆ ٦٠٠ خولەک دەبێت بێجگە لەوەی ئەو سیستەمە کارگێڕی و یەکانەی سەری چەند دەتوانن پارێزگاری لە تەمەنی بکەن.

بژین

لە هیچ شوێنێک قەدەغە نەکراوە لە ئەوروپا و بازاڕی هەر زۆر گەرمە:
نرخەکان بەبێ ئابوونە:
١٦ گێگابایت : ٦٢٩ یورۆ
٣٢ گێگابایت: ٧٣٩ یورۆ
٦٤ گێگابایت: ٨٤٩ یورۆ
بەهەردوو ڕەنگی سپی و ڕەشەوە.
# بەداخەوە لە جیهانەدا زیاتر بوون بە ئاین وەکو لەوەی پڕۆژەیەکی زانستی بن. لە مانگی ١١ ی ٢٠١٠ داواکاری کراوە بۆی لە جیهاندا بە ملیۆنەها جار، پێش ئەوەی هەر بزانن چی تێدایە!!

بژین

@Zandy دەستتخۆش بەس بەخوا ئەمە دەری ناهێنێ ههه :)

@Sia سوپاس. بەڵام تۆبڵە ئەوەنە موهیم بێت ! هەر لەخۆووە ئایفۆن ناچێتە ئەقڵمەوە جارێک هی برادەرێکم بەدەستەوە گرت هەندێ سیتینگی بۆ جاک بکەم زوو بێزاربووم لێی. بەڵام ئەم یارییە مناڵانەم زۆر لەلا سەیرە کامێرای ٥ مێگا پێکسل دەکەن بە ٧ .خوا ئەتوانن بیکەن بە ١١ بەڵام ئەگەر مەبەستیان گەوجاندنی خەڵکەکە نەبێت و هەنگاو هەنگاو ...هتد
ئەو ئەقڵییەتەم پێ سەیرە هەندێ جار دەمبیست لەبەردەم دووکانەکان دەخەوتن تا دەهات!
شادبن.

@[url=u/safa-dc]-SAFA-DC-[/url]
کامێرا کراوە بە ٨ مێگاپێکسل نەک ٧ ،وە وەکو باسیش کرا تەنها مێگاپێکسلەکان زیادنەکراون.
تۆ دەڵێی دەتوانن بیکەن بە ١١ و بە زیاتریش ،ڕاستە بەڵام ئەمە کۆمپانیایە و پێوەر و پلانی خۆی هەیە. ئەمە بەم 4S چەلاوەکەشی لووش کرد. واتا شتێکی نەهێشتەوە کە مایەی باسکردن بێت. بۆیە ئەو هەنگاوەی تۆ باسی دەکەی هەڵیگرتووە بۆ وەشانی داهاتووی کە دەبێ 5 بێت. وەکو چۆن iPhone 4 بە تەواوی جیاواز بوو لە 3G و 3GS .

کاک سیا@ باسی بەکارهێنانی ناکەم بۆ خراپی پاترییەکانیان، کەسیمک لەوانەی کڕیویەتی دەڵێ بەشی دوو رۆژ بێ ئەوەی ب ەکاریبهێنێت، بەڵام خۆیان دەڵێن:
Samsung Galaxy S II
تێلکردن ١٨،٢ کاژێڕ
ستاندارد GSM ٧١٠ کاژێر
ستاندارت 3G ٦١٠ کاژێر
ئەبێ پاتریەکەی بەشی مانگێ بکات، ئەگەر بەکارینەهێنیت، بەڵام ئەوانەی کڕویانە باسی دوو ڕۆژ ئەکەن، ئیتر نازانم ئەگەر لایەنگری ئەپڵ نەبن لەسەکۆکان ئەو پڕوپاگەندانەبکەن.

سڵاو،
زانیاریەکان نیوە ناچڵن لەوان و لەبەکارهێنەران. چونکە:
بە 3g ٨ کاژێرە و کارتی ئەوروپاش و ئێستا هەمووی ئەوەیە (دەبێش هەر ئەوەبێت)، هەمان کات ئەو هەژمارە تەواوە کاتێک خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت و Sync هیچ خۆی نوێ نەکاتەوە (ئەمەش کەس نییە وابکات، ئەگینا دەستی زیرەک ناکرێت). بە کردنەوەی هەر پرۆسەیەکی تر ئەم نرخانە دادەبەزن، بەتایبەت سکایپ، فەیسبووک ...هتد بە بنەڕەت. بۆئەوەی پاترییەکەی زۆر بەرگەبگرێت دەبێت هەڵبژاردنی زۆر ئەنجام بدەیت و هەموو نەرمەکاڵاکانت لە هەڵبژاردنەکانی خۆیاندا وا هەڵبژێری کە کەمترین نویکردنەوە خۆکار بکات و بچێتە حاڵەتی نوستنەوە.
برادەرانی تر نەرمەکاڵا زۆرە بۆ ئەو کارە، بەتایبەت ئەوانەی HTC یان هەیە، نەرمەکاڵای سەرکەوتوو هەیە.

بژین