تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گالاکسی سەمسۆنگ ڕزگاردەکات

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/07

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔10۔ )

 

ئەمڕۆ هەینی کۆمپانیای زەبەلاحی سەمسۆنگ ئەنجامەکانی چارەکی سێیەمی پێسکەشکرد، ئەنجامەکانی زۆر لەوە باشتر کە پێشبینیان دەکرد، هۆکارەکەشی تاتەبژمێر و تەلەفۆنە هۆشەمەندەکانی گالاکسین.
بەپێی[url=http://www.bloomberg.com/news/2011-10-06/samsung-third-quarter-profit-beats-estimates-on-galaxy-smartphone-demand.html] Bloomberg News [/url] ئەنجامەکانی ئەم چارەکە ٤،٢ تریلیۆن ۆن (٣،٦ملیاردۆلار) بووە، شرۆڤەکارەنی کە چاوەدێری کۆمپانیاکەدەکەن، پێشبینییان دەکرد کە ئەنجامەکان ٣،٧ تریلۆن ۆن بێت ، هەرچەندە ئەم ئەنجامە بەراورد لەگەڵ ساڵی پار ئەم ساڵ ئەنجامەکان کەمترە، چونکە پار ڕێژەکەی ٤،٨٦ تیرلین ۆن بووە.
هەرچەندە سامسۆنگ هێشتا وردەکاریەکانی بەتەواوی هەژمار نەکردووە، بەڵام ئەنجامە بەراییەکان گەشەیەکی باشی کردووە بەتایبەتی فرۆشی تەلەفۆنی هۆشەمەندو تەنیا ئەنجامی تەلەفۆنی هۆشمەند ١،٩٩ تریلۆن ۆن بووە.
شایانی ئاماژەپێکردنە سامسۆنگ بە تەمایە ٦٠ ملیۆن تەلەفۆنی هۆشەمەند بفرۆشێت، بەمەش تێکڕای بڕی فرۆشتنی لەماوەی ئەمساڵدا دەگاتە ٣٠٠ ملیۆن مۆبایل تەلەفۆن بەپێی Bloomberg News.
ئەنجامەکانی ئەم چارەکە لەبواری بیرگە و DRAM بەڕیژەیەکی کەمتربووە ئەوەش لەبەر کەمی خواست لە چارەکی سییەمدا کە سەمسۆنگ رێژەی ٤٠% بیرگە و DRAM بازاڕی لەجیهاندا بۆخۆی دەستبەرکردووە.
هەروەها سامسۆنگ لەبواری تەلەفزیۆندا ئەنجامەکانی دابەزیون بەبەراورد لەگەڵ پار، زیانەکانی بەبرێ ٢٠٠ ملیار ۆن هەژمارکراوە کە ساڵی پار لەهەمان ماوەی چارەکی سێیەمدا بڕی ٥٢٠ ملیار ۆن بووە، بەگشتی ئەنجامی فرۆشی تەلەفزیۆن لەم چارەکەدابەڕێژەی ٢٥% دابەزیوە بەبەراورد لەگەڵ چارەکی سێیەمی پار.
بەپێی Bloomberg News کۆمپانیای سەمسۆنگ لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی چارەکی سێیەم ئەم بەیانییە پشەکانی بەرزبۆتەوە لەبازاڕەکانی بۆرسەی جیهانی.

بۆچوونەکان

هەڵە نەبم پێنجەم جارە لە دانیمارک قلی نامێنێ، دەبێت پێشتر ناوی خۆت تۆمار بکەیت، بەڵکو لە هاتنیدا بەرت بکەوێت.
منیش سۆنییەکەم ئێوە خۆش لای وەستایە :)

وەڵا لە مۆبایل دا من سامسونگ م پێ باشە ئەو ماوەیە بازاری گەرم بوە نازانم لای ئیوەش اسامسۆگ کوە

هەروەکو ماهیر وتی، بەتەمام هەموو کەلوپەلی ماڵەکەم بکەم بە پڕۆفیلۆ، منیش بەتام هەمووی بکەم بە سامسۆنگ.
مۆبایلێکی عادی سامسۆنگم هەیە، ١٣ مانگە، پاتریەکەی بەشی ٨ شەوڕۆژ دەکات ، هەست ناکەم ، کەمی کردبێت.
بچوکترین کێشەی نییە، دەنگی ڕوون بەرز ، خێرا لە تەچ و هتد.....
سیستەمکەنیان ئەوە پێوسیتی بە پێاهەڵدان نییە، پێم وانیە ئەوەی بەرهەمی سامسۆنگ بکرێت، لێێ پەشیمان بێتەوە.
تەنیا ڕەخنەم ئەوەیە لە سامسۆنگ نرخەکانیان بەرزە، ئەگەر بەڕیژەی ٢٠% داشکانن بکەن ، لەوانەیە بەتەواوی دەستبەسەر بازاڕدا بگرن، فرۆشی ژمارەیەکی زۆرتر بەنرخێکی هەرزانتر قازانجی زۆرترە لە ژمارەیەکی کەمتر و نرخی بەرز، لەوانەیە بەرزی نرخی Hardware ش هۆکاری ئەوەبێت.
لەم ساتەدا Samsung Galaxy S II i9100 لە نەرویج بە ٦٩٥ دۆلارە ، بەحساب هەرزانکراوە.

وەلا قسەکەت زۆر جوانە کاک زەندی کەمەک گرانە نەک زۆر گەر ژیانت مام ناوەند بێت لەلایەنی مادی ەوا تواانی کرینی بەرهەمەکانیت دەبێت من باری مادیم مام ناوەندیە مۆبایلی سامسونگم هەیە کار دەکەن بی موشکیلە کار دەکەن پیویست ناکات ئەوندە پێ ی دا هەر بڵێم من رام لێیەتی

من Samsung Galaxy S 2 هەیە، بەڕاستی زۆر لێی ڕازیم. تەنها یەک عەیبی بچوکی هەیە ئەویش ئەوەیە کە نوسینی کوردی ناخوێنێتەوە. نازانم بۆ Android وەکو iOS پاڵپشتی هەموو زمانەکان ناکات.

دەستخۆش کاک زەندی،
Kudristaniim ئەگەر مۆبایلەکەت [url=http://chawg.org/wiki/Root]Root[/url] کرابێت ئەوا زۆر بە ئاسانی ئەو کێشەیە چارەدەبێت. بەڵام ئاگاداربە بە کرداری root ـکردن گەرەنتی مۆبایلەکەت نامێنێ.

کاک تێکۆشەر مۆبایلەکەم root کرد، بەڵام کێشەکە بە تەواوی چارەسەر ناکات. چوونکە پیتە تایبەتیەکانی کوردی دوای root کردنیش هەر ناخوێندرێتەوە، مەبەستم ئەو پیتانەیە کە لە عەرەبی نیە بۆ نموونە وەک ۆ، ڕ، پ هتد.

وێبگەڕێ فایەرفۆکس و فۆنتی DejaVu Sans دامەزرێنە سەر مۆبایلەکەت, عەیبی نامێنێ.
سەیرێکی [url=http://kurditgroup.org/n/13327]ئێرەش[/url] بکە.

لە دوای مۆبایلی d600 سامسۆنگ لە بازاڕدا بەرەو شکست چوو . پاش ئەم گەلاکسیە هەستایەوە ئێستا شکستی نۆکیایە جاران لە لوتکەدا بوو لای من سۆنی ئەریکسۆن باوکی هەموویانە هەرچەندە خەڵک زۆر عەشقی BlachBerry , Htc

شتێکی نایابە دوو هەفتە هەم بوو ,دواتر خۆمان خۆش بۆ نێو ئاوەکەی زەڵم .