گالاکسی سەمسۆنگ ڕزگاردەکات
ئەمڕۆ هەینی کۆمپانیای زەبەلاحی سەمسۆنگ ئەنجامەکانی چارەکی سێیەمی پێسکەشکرد، ئەنجامەکانی زۆر لەوە باشتر کە پێشبینیان دەکرد، هۆکارەکەشی تاتەبژمێر و تەلەفۆنە هۆشەمەندەکانی گالاکسین.
بەپێی[url=http://www.bloomberg.com/news/2011-10-06/samsung-third-quarter-profit-beats-estimates-on-galaxy-smartphone-demand.html] Bloomberg News [/url] ئەنجامەکانی ئەم چارەکە ٤،٢ تریلیۆن ۆن (٣،٦ملیاردۆلار) بووە، شرۆڤەکارەنی کە چاوەدێری کۆمپانیاکەدەکەن، پێشبینییان دەکرد کە ئەنجامەکان ٣،٧ تریلۆن ۆن بێت ، هەرچەندە ئەم ئەنجامە بەراورد لەگەڵ ساڵی پار ئەم ساڵ ئەنجامەکان کەمترە، چونکە پار ڕێژەکەی ٤،٨٦ تیرلین ۆن بووە.
هەرچەندە سامسۆنگ هێشتا وردەکاریەکانی بەتەواوی هەژمار نەکردووە، بەڵام ئەنجامە بەراییەکان گەشەیەکی باشی کردووە بەتایبەتی فرۆشی تەلەفۆنی هۆشەمەندو تەنیا ئەنجامی تەلەفۆنی هۆشمەند ١،٩٩ تریلۆن ۆن بووە.
شایانی ئاماژەپێکردنە سامسۆنگ بە تەمایە ٦٠ ملیۆن تەلەفۆنی هۆشەمەند بفرۆشێت، بەمەش تێکڕای بڕی فرۆشتنی لەماوەی ئەمساڵدا دەگاتە ٣٠٠ ملیۆن مۆبایل تەلەفۆن بەپێی Bloomberg News.
ئەنجامەکانی ئەم چارەکە لەبواری بیرگە و DRAM بەڕیژەیەکی کەمتربووە ئەوەش لەبەر کەمی خواست لە چارەکی سییەمدا کە سەمسۆنگ رێژەی ٤٠% بیرگە و DRAM بازاڕی لەجیهاندا بۆخۆی دەستبەرکردووە.
هەروەها سامسۆنگ لەبواری تەلەفزیۆندا ئەنجامەکانی دابەزیون بەبەراورد لەگەڵ پار، زیانەکانی بەبرێ ٢٠٠ ملیار ۆن هەژمارکراوە کە ساڵی پار لەهەمان ماوەی چارەکی سێیەمدا بڕی ٥٢٠ ملیار ۆن بووە، بەگشتی ئەنجامی فرۆشی تەلەفزیۆن لەم چارەکەدابەڕێژەی ٢٥% دابەزیوە بەبەراورد لەگەڵ چارەکی سێیەمی پار.
بەپێی Bloomberg News کۆمپانیای سەمسۆنگ لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی چارەکی سێیەم ئەم بەیانییە پشەکانی بەرزبۆتەوە لەبازاڕەکانی بۆرسەی جیهانی.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
هەڵە نەبم پێنجەم جارە لە دانیمارک قلی نامێنێ، دەبێت پێشتر ناوی خۆت تۆمار بکەیت، بەڵکو لە هاتنیدا بەرت بکەوێت.
منیش سۆنییەکەم ئێوە خۆش لای وەستایە :)
وەڵا لە مۆبایل دا من سامسونگ م پێ باشە ئەو ماوەیە بازاری گەرم بوە نازانم لای ئیوەش اسامسۆگ کوە
وەلا قسەکەت زۆر جوانە کاک زەندی کەمەک گرانە نەک زۆر گەر ژیانت مام ناوەند بێت لەلایەنی مادی ەوا تواانی کرینی بەرهەمەکانیت دەبێت من باری مادیم مام ناوەندیە مۆبایلی سامسونگم هەیە کار دەکەن بی موشکیلە کار دەکەن پیویست ناکات ئەوندە پێ ی دا هەر بڵێم من رام لێیەتی
من Samsung Galaxy S 2 هەیە، بەڕاستی زۆر لێی ڕازیم. تەنها یەک عەیبی بچوکی هەیە ئەویش ئەوەیە کە نوسینی کوردی ناخوێنێتەوە. نازانم بۆ Android وەکو iOS پاڵپشتی هەموو زمانەکان ناکات.
دەستخۆش کاک زەندی،
Kudristaniim ئەگەر مۆبایلەکەت [url=http://chawg.org/wiki/Root]Root[/url] کرابێت ئەوا زۆر بە ئاسانی ئەو کێشەیە چارەدەبێت. بەڵام ئاگاداربە بە کرداری root ـکردن گەرەنتی مۆبایلەکەت نامێنێ.
کاک تێکۆشەر مۆبایلەکەم root کرد، بەڵام کێشەکە بە تەواوی چارەسەر ناکات. چوونکە پیتە تایبەتیەکانی کوردی دوای root کردنیش هەر ناخوێندرێتەوە، مەبەستم ئەو پیتانەیە کە لە عەرەبی نیە بۆ نموونە وەک ۆ، ڕ، پ هتد.
وێبگەڕێ فایەرفۆکس و فۆنتی DejaVu Sans دامەزرێنە سەر مۆبایلەکەت, عەیبی نامێنێ.
سەیرێکی [url=http://kurditgroup.org/n/13327]ئێرەش[/url] بکە.
لە دوای مۆبایلی d600 سامسۆنگ لە بازاڕدا بەرەو شکست چوو . پاش ئەم گەلاکسیە هەستایەوە ئێستا شکستی نۆکیایە جاران لە لوتکەدا بوو لای من سۆنی ئەریکسۆن باوکی هەموویانە هەرچەندە خەڵک زۆر عەشقی BlachBerry , Htc
شتێکی نایابە دوو هەفتە هەم بوو ,دواتر خۆمان خۆش بۆ نێو ئاوەکەی زەڵم .