تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سۆنی بەنیازە ئەریکسۆن بکڕێت

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/06

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە [url=http://online.wsj.com/article/SB10001424052970204294504576614830784818082.html?KEYWORDS=sony+ericsson&_nocache=1317925270783&mg=com-wsj]Wall street Journal[/url] نوسیویەتی کەوا کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی بەنیازە ، ئەو بەشەی تری سۆنی ئێریکسۆن بکڕیتەوە، بۆ پاشکەوتکردنی پارە و گرنگی تەلەفۆنی هۆشمەند لە ئاییندەدا.
هەرچەندە سەرچاوەیەک لە سۆنی ئێرکسۆن ئەم هەواڵە ڕەتدەکاتەوە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم هەواڵەی پشتڕاسکردۆتەوە.
نرخی کڕینی ئەو بەشەی ئێرکسۆن ئاشکراناکرێت لەبەر ئەوەی گڕیبەستیان هەیە لەگەڵ کۆمپانیاکانی تر، بەڵام شرۆڤەکەران ئەو بەشەی ئێریکسۆنیان بە بڕی ١،٢٥ ملیار یۆرۆ خەمڵاندووە.
جێگای باسە کۆمپانیای سۆنی ئێریکسۆن هەرچەند بازاڕیان بەڕێژەیەکی زۆر دابەزیوە، بەڵام هێشتا شەشەم گەورەکۆمپانیای مۆبایل تەلەفۆنە لە جیهاندا، بۆیە سۆنی دەیەوێت ئەو بەشەبکرێتەوە بێتەوە مەیدانی ڕکابەری.

بۆچوونەکان

زەحمنەتە بتوانێ بێتەوە مەیدانی رکا بەری کاتێک کە بەزاری دابەزیوە
کاک زەندی|ئەرێ کاکە ئەوە تۆ وشە وشە دەکەیەوە کوردی ئەو هەواڵانە ئینجا دەینێری

نەخێڕ برا، ئەگەر وشە وشە وەریبگێری ئەوا بەتەواوی واتای تێکدەچێت، ئەوان تەعبیریان هەیە، لەکوردیدا نیمانە گەر بیکەیت بەکوردی ئەوە دەبێ بەچەلەحانێ.
من ئەوەندەی خۆم تێی دەگەم ، دەینوسمەوە ، بەڵام هەندێک تایبەتەمەندی هەیە دەیزانم کەنابێ بگۆڕێن، وەکو ژمارە ، یا لێدوانی کەسەکان بۆ ڕۆژانامەکان ، ناو ، گۆڕینی ناوەڕۆک، تێکەڵکردنی بۆچوونی خۆت و هەندێکی تر، بۆچوونی خۆت ئەبێ لەخوارەوە بینوسی نەک لەگەڵ بابەت و هەواڵ، کەهەندێک جار منیش ئەو هەڵەیە دەکەم، بەڵام ڕێسکانی دەزانم و لامە جاروبار دەیانخوێنمەوە.
وەکو سەردێڕ و چۆنیەتی دەستپێکردن و ناوەڕۆک و جۆنیەتی کۆتایی هێنان.

سوپاس بۆ زانیاریەکانت