تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

تاتەبژمێری نوێی سامسۆنگ Samsung Galaxy Tab 7.7

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/09/30

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

سامسۆنگ گالاکسی تاب ٧،٧ تاتەبژمێرێکی کەشخەو پتەوی کۆمپانیای سامسۆنگە بەجۆرایەتیەکی بەرز دروستکراوە .
ئەم تاتەبژمێرە مۆنیتۆرەکەی ٧،٧ ئینجە بە قەبارەی 1280x800 ، بەقەبارە لە تاتەبژمێری پێشوی سامسۆنگ و HTC Flyer دەجێت.
مۆنیتۆری ئەم تاتەبژمێرە لە جۆری Super AMOLED Plus لە شێوەی Samsung Galasy S II دروستکراوە ، هەروەها مۆبایل تەلەفۆنی ئاییندەی سامسۆنگ Samsung Galaxy Note هەمان جۆر مۆنیتۆر لەخۆ دەگرێت، تایبەتمەندی ئەم مۆنیتۆرە ئەوەیە کە ڕێژەیەکی زۆر کەمتر وزە بەکاردەبات لە مۆنیتۆرە کۆنەکان ، هەروەها وێنەکانی تۆختر و دەوڵمەندنترن بەڕەنگ.
ئەم تاتەبژمێرە زۆر پتەو دروستکراوە، بەشی پشتەوەی بە ئەلەمنیۆم دروستکراوە ، تاکە تاتەبژمێری سامسۆنگە کە لەپلاستیک دروست نەکرابێت.
[img]http://bilde.dinside.no/samsung+galaxy+tab+77.jpg?o=4098138&w=548&frame=0&ee=1317197574[/img]
هەروەها سامسۆنگ گرنگی زیاتری بە قەبارە داوە ، ئەم تاتەبژمێرە کێشەکەی تەنیا ٣٣٥ گرامە، لەکاتێکدا یەکەم گالاکسی تاب، ٦٠١ گرام بوو وە Samsung Galaxy tab 10.1 کێشی ٥٦٥ گرامە وە ٥٠ گرامی کەمترە لەیەکەم تاتەبژمێری٧،٧ ئینجی سامسۆنگ، هەروەها بەشێوەیەکی زۆر تەنک دروستکراوە، تەنکیەکەی تەنیا ٧،٨٩ ملیمەترە.
[img]http://bilde.dinside.no/samsung+galaxy+tab+77.jpg?o=4098150&w=548&frame=0&ee=1317197574[/img]
بەگشتی ئەم تاتەبژمێرە ، بەرهەمێکی زۆر پتەو کەشخەو پڕکردارە ، بریارە لە دەروبەری سەریساڵدا بکەوێتە بازاڕەوە ، هەرچەندە تائێستا نرخی ئاشکرا نییە و بەپێی وڵاتەکان دەگۆرێت، بەڵام پێدەچێت لەنێوان ٥٥٠ بۆ ٨٠٠ دۆلاربێت.
[color=#ff0000][b]تەمــاشــــــــــایەکی ئــەم گــرتـــــــــــەڤیدیۆییەش بــکــــــــــــــــــەن[/b][/color]
[youtube]pEkpMh8uq5E[/youtube]
undefined

بۆچوونەکان

چاوەڕێین , بژبت .

سوپاس ، ئەزیش چاوەرێم ، ئەوەی کە دەمەوێت تێیدایە بۆمن زۆر گونجاوە.

وەلا زۆر جوانە دەست خۆش کاک زەندی