هند هەرزانترین تاتی دروستکرد
ئیمڕۆ هندستان دروستکردنی هەرزانترین تاتەبژمێری بەناوی "Akash" واتە ئاسمان ڕاگەیاند، ئەم تاتەبژمێرە نرخی تەنیا ٣٥ دۆلاری ئەمەریکاییە و حکومەت بەنیازە وردەوردە نرخەکەی دابەزێنێ بۆ ٢٠ دۆلار و دواتر ١٠ دۆلار.
ئەم تاتەبژمێرە بۆ خوێندکارانی هندستان دروستکراوەو پیشانگەرێکی ٧ ئینجی هەیە وچارەسەرکەرەکەی ٣٦٦ میگاهێرتزە سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید ٢،٢ و وێبگەڕی لە خۆگرتووە، ڕامەکەی ٢٥٦ میگابایتە و پەپکەڕەقەکەی پشتگیری تا ٣٢ گیگابایت دەکات و پشتگیری Wi-Fi دەکات و پۆرتی USB و مایکرۆفۆن و هایتفۆنی لەگەڵدایە.
کێشی " ئاکاش" تەنیا ٣٥٠ گرامە و گەرەنتی ١٢ مانگی لەگەڵدایە، لە قۆناغی یەکەمدا ١٠٠ هەزار یەکەی لێ دروستدەکەن و لەماوەی چەند مانگێکیتردا بە ملیۆن دەنێردرێتە بازاڕەکانی هندستانەوە.
مەبەست لەدروستکردنی ئەم تاتەبژمێرە پێشخستن و گەشەپێدانی تەکەنلۆجیای زانیارییە لە خوێندنگەکانی هندستان دا.
جێگای باسە هەرچەند ڕێژەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٠ بەڕیژەی ١٥ جار زیادیکردووە، بەڵام تەنیا ٨% خەڵکی هیندستان ئینتەرنێتیان هەیە.
[youtube]uwLFfJG7ENg[/youtube]
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
منیش هەمان شت دەڵێم تاتەبژمێرێکی وا هەرزان چۆن رامی 2 گێگا ی بۆ دادەنرێت چۆن پاڵپشتی دەکات دەست خۆشی بۆ هەواڵەکەت
شتێک بای ۲۵ دۆلار بێ هەر باشە ئیش ئەکات! :)
تۆڵەکەیە!
موسوڵمانێ نییە بۆ خوێندکارە کوردەکان شتێکی وا بەرهەم بهێنێ؟
کاک ئاراس کوا موسڵمانی وا هەیە
بۆ ئەی ئێوە چین هێژا ئاراس و ڕواندا :)
بەرێز [url=u/%D8%B2%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D8%B1]زمانیار[/url] بۆ پێت وايە کاك ئاراس کەمى کردووە؟ پیاو ئەوەندە بێ خەبەر نەبى لە دونیا باشە !
دەبێ ئەو کوردستانە پاش چەند ساڵی تر گرینگی بە تەکنەلۆجیای زانیاری IT بدات مەگەر بە خەون بە خوای ئەگەر کورد ئایتی گروپ و چەند گروپەکی تر هەن گرینگی بە ئای تی دەدەن دەنا لە کوردستان خۆت کارت بە ئای تی نەبێت ئاوری لێ نادەیەوە
گەر یەکەک لە دەرەوەی ولات بێتە کوردستان هەر لە ئینتەرنێتە خاوەکانمان دەزانێت کەوا گرینگی بە ئای تی نادەین
بەڕێز سەنگەر، من وام نەوتووە، تۆ وا تێگەیشتوویت. من مەبەستم هەر ئەوە بوو کە خۆ کاك ئاراس و وانیش موسڵمانن و شتیان پێیە بیکەن لۆ کورد... ئیتر تۆش ئازادی چ لێکدانەوەیەك بۆ لێدوانەکەی من دەکەیت، بەڵام باشتر وایە هەردەم گەشبین بین نەك ڕەشبین.
سوپاس بۆ لێدوانەکەی کاك زەندیش، کە من لەگەڵیدا هاوڕام و هیوادارم دەسەڵاردارنی کوردیش بیرێك بکەنەوە، نەك بیر (چاڵ)ێکمان بۆ هەڵکەنن!