تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سامسۆنگ تاتێکی تری ئاشکراکرد.

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/04

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

بەپێی engadget.com کۆمپانیای سامسۆنگ دروستکردنی تاتەبژمێرێکی نوێی راگەیاند بەناوی Galaxy Tab 7.0 Plus ، ئەم تاتەبژمێرە مۆنیتۆرەکەی ٧ ئینجە بە پێوانەیی ١٠٢٤x٦٠٠ وە ١،٢ گیگاهێرتز و چارەسەرکەری دووناوکی Dual-core لەخۆ گرتووە وە ڕەنگیان خۆڵەمیشی و سپیەو بە دوو بیرگەی جیاواز ١٦ و ٣٢ گیگابایت.
نوێتترین سیستەمی کارپێکردنی ( Android 3.2) هۆنیکۆمبی لە خۆگرتووە و کامیرەکەی ٢ مێگاپیکسلە و ڕامەکەی ١ گیگابایتە 3G هەیەو پشتگیری زۆربەی پەرگەکان دەکات لەوانە DivX ، وە هەروەها بێسیمی Wi-Fi 802.11 a/b/g/n, و Bluetooth 3.0 وە GPS تێدایە.
کێشی ئەم تاتەبژمێرە ٣٤٥ گرامەو ٩،٩٦ ملم تەننکە و نرخی ئاشکرا نییە ، بریارە لەکۆتایی ئەم مانگەدا بۆ یەکەم جار لەهەردوو وڵاتانی نەمسا و ئیندەنوسیا بکەوێتە بازاڕەوە دوای ئەوەش وڵاتانی تری ئەوروپا و جیهان.
[youtube]86DQENkm1DE[/youtube]

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بۆچوونەکان

دەستخۆش بۆ ئەم هەواڵە، ئەرێ بۆ تۆش هەواڵەکان وەکو ئەو ژنە ناکەی بە گرتەی ڤیدیۆیی؟

ههههههههه، نمایشی تر هەبوو، ئینجا کاکە کوا من وەکو ئەو قۆزم دوای ئەوە دەنگی من ئەوەندە خۆش نییە، ئەوەی ئینگلیزیش نەزانێ تێدەگا لەو کیژۆڵەیە.
سوپاس کاک ئاراس

بێ قەزا بی یاخوا، ئەو سەر چەورە کوا جوانیی تیایە، ئەڵێی لە خەو هەستاوە و هاتۆتە بەر کامێرا.

dastan xoshbet barasti saiteki zor perfecta hiwai ziatr sarkawtn bo ewaa

وەلا خۆ جوانیشە ئەم گالێکسی تابە بەڵام بەخوای وەکو سەیارەی لێ هاتوە تا تۆ ئای پادێک یان گالێکسی تابێک دەکری یەکێکی تر دوای ئەو دەردەجێت

کاک ڕەوەند ئەم عەسرە لە فرۆشگایەکی ئەلکترۆنی تەماشای سامسۆنگ گالاکسی تاب ١٠،١م دەکرد، باسی ئەو قسەیەی تۆمان کرد، باوەڕت هەبێ هەرچی دەکڕی دوای مانگیك پەشیمانی، کابرای فرۆشگا وتی، ڕاستە، بەڵام وابیربکەینەوە ئەبێ هیچ نەکڕین و هەر تەماشابکەین.
پار تەلەفزیۆنیکم کڕی هەرزانکرابوو ، وامزانی دۆزیومەتەوە کەچی ئێستا لە نێتدا بگەرێ نەماوە.
لاپتۆپ ئەکڕی هەر وایە، زۆرکەس ئەچن پارەیەکی زۆر ئەدەن بە ماک، لەبەرئەوەی ڕەقەواڵەکانی چاکەو بەرگە زۆر دەگرێ، بەڵام دوای سێ چوارساڵ لێی بێزاردەبی و بەسەرئەچێ.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

قسەکەت جوانە کاک زەندی من حەزم دەکرد ئایفۆنەک بکرم بەڵام هیشتا نەم کری وا ئەو نەوعەی هات بە خوای دەبی راوەستم هەتا ئایفۆن5دێت ئەوجا بیکرم باشە