تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گوگڵ کرۆم پێش فایەرفۆکس دەکەوێت

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/04

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔12۔ )

 

لە تاقیکردنەوەیەکی نوێی رێژەی بەکارهێنەرانی وێبگەڕەکاندا، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم ساڵ (٢٠١١) ڕیژەی بەکارهێنەرانی گوگڵ کرۆم لەڕیژەی بەکار‌هینەرانی فایەرفۆکس زیاتربێت، لەهەمان کاتتدا ئینتەرنێت ئیکسپلورەر و فایەرفۆکس ڕێژەیەکی زۆری بەکارهێنەرانیان لەدەستداوە.
بەپێی StatCounter لەمانگی ئەیلولدا ئینتەرنێت ئێکسپلورەر ڕیژەی بەکارهێنەرانی دابەزیوە بۆ ٤١،٧% وە ڕێژەی فاریەفۆکس دابەزیوە بۆ ٢٦،٨ % و ڕیژەی کرۆم بەرزبۆتەوە بۆ ٢٣،٦%.
جێگای ئاماژەیە گوگڵ کرۆم یەک ساڵ لەمەبەر تەنیا ڕێژەی ١٢،٤% بازاڕی وێبگەڕەکانی بەردەستەکردبوو، لەهەمان ماوەدا IE بەڕێژەی ٧،٥% بەکارهێنەرانی لەدەستداوە و Firefox ڕێژەی ٤،٤ بەکارهێنەرانی لەدەستداوە.
بەپێی پێشبینی مالپەڕی [url=http://www.techspot.com/news/45697-chrome-on-track-to-overtake-firefox-by-years-end.html]TECHSPOT[/url] بێت، رێژەی بەکارهێنەرانی گــوگڵ کرۆم پێش ڕیژەی بەکار‌هێنەرانی فایەرفۆکس دەکەوێت تا کۆتایی ساڵ.
هەنوکە گوگڵ کرۆم لە بەریتانیا و نەرویج و هەندێ وڵاتانی تر لە پێش فایەرفۆکسەوەیە بەپێی هەمان سەرچاوە ، بەپێی Techspot هۆکاری زۆری ڕیژەی Intenrernt Explorer ، لەبەر ئەوەیە تا ئێستا IE 6 لە وڵاتی چین کاریپێدەکرێت ، ڕیژەیکی زۆر خەڵکی ئەو وڵاتە تا ئێستا بەکاریدەهێنن.


[img]http://static.techspot.com/images2/news/bigimage/2011-09-30-image-1.jpg[/img]

undefined

بۆچوونەکان

کرۆم سووکەڵەیە، ماوەیەکە لە ویستگەی پاس و هاتوچۆدا بانگەشەی کرۆم زۆر دەبینم. ئەرێ خۆ مایکرۆسۆفت هەستا سکایپی کڕی، کەچی کە سکایپ نوێ دەبێتەوە ئەڵێ کرۆم دابەزێنە.

بەپێی ئەم ڕاپرسییە کوردییەش بێت لەکوردستانی خۆمان هەر کرۆم یەکەمە. بەڕاستی گوگڵ داهێنانی کرد لە وێبگەڕدا بە دروستکردنی کرۆم!

[url=http://www.facebook.com/questions/224704750881250/?qa_ref=pt]http://www.facebook.com/questions/224704750881250/?qa_ref=pt[/url]

منیش ماوەیەکە کرۆم بەکاردەهێنم ئەوەش لەبەرئەوەی خێراترە لە ئۆپرا ، بەڵام کاتێک کرۆم دەکەنەوە، تەماشایەکی تاسک مانیجەربکەن ، بزانن چەند پرۆسێسەری جیاواز دەکرێنەوە ، تەکنیکی خێراییەکەی لەوەدایە، بەشیکی زۆری ڕامەکە بەکاردەبات.
لە ئێستا بەدواو پێوسیتە گوگڵ گرنگی بە جوانکاری بدات وەکو ئۆپرا و فایەرفۆکس.
ڕۆژێک هەستام بە چوار وێبگەڕ تاقیکردنەوەم کرد ، دوای سڕینەوەی هەموو پاشماوەکانی ئینتەرنێت و کوژانەوەی کۆمپیوتەرەکەم بۆ ماوەیەک.
یەکسەر هەمان سایتم کردەوە و تەماشام کرد، ئۆپرا و فایەرفۆکس و IE نزیکەی ٣٧ بۆ ٣٩ % بیرگەیان بەکاردەبرد، بەڵام کرۆم ٤٧ نۆ ٤٩%.
سەرکەوتوبن

undefined

زۆر ڕاستە کاک زەندی، من کە بۆمایەکی زۆر کرۆم بەکارئەهێنم بەتایبەتی سەیری ڤیدیۆی پێ ئەکەم پانکەی کۆمپیوتەرەکەم دائەگیرسێت وە ناکوژێتەوە، واتە حەماوەی هەڵئەستێت، بەڵام بە فایەرفۆکس کەمتر وای لێ‌دێت.

ئەمە تەنها شتە کە لەگەڵ گووگڵ ــدا ناکۆکم، بە هیچ شێوەیەک ناتوانم واز لە فایەرفۆکس بێنم.
ئەم هەواڵە ذڵ تەنگی کردم.

بژی،

ئەمە تەنها شتە کە لەگەڵ گووگڵ ــدا ناکۆکم، بە هیچ شێوەیەک ناتوانم واز لە فایەرفۆکس بێنم.
ئەم هەواڵە ذڵ تەنگی کردم.

بژی،

کاک زەندی ئەگەر سیستەمی لینوکس یان ماکت هەیە! دەتوانی بە top ڕێژەی ڕاستی دیاریبکرێت، ئەوەی لە ویندۆزدا تەماشات کردووە هەڵەیە.
کێشەی فایەرفۆکس ئەوەیە هەمیشە گێکۆ بیرگەی زۆرتر دەبات لە وێبکیت. ئەمە دوای دواهەمین وەشاندنی فایرفۆکسە لەگەڵ کرۆم.
http://pastebin.com/raw.php?i=SbTqxd96
بەڵام بەلای منەوە ئەوەندە ڕێژەکە گەورە نییە و فایەرفۆکس لە وەشاندنی ٠.٨٤ ئەگەر هەڵەنەبم لەگەڵیدام، ئەو کاتە بە دەگمەنیش خەڵک نەبوو هەر ناویشی بیستبێت. ناتوانم دەستبەرداری بم چونکە کرۆم بۆمن هێشتا نەگەشتووە کرچە!

بژین

لەسەرەتادا وابزانم ناوی موزیلا فایەرفۆکس بوو وابزانم شتتێکی وابوو، وابزانم ٢٠٠٤ بوو کاک ئاسۆ نادری، هەندێک وێبگەرێ دانابوو ، هەربیرمە
موزیلا، گرین براوسەر و ئاڤان براوسەر و دوانی تربوون.
بەڵێ سیستەمی ماکمان هەیە ، فایەرفۆکس و سەفاری لەسەرە ، بەڵام لەوێدا تاقیم نەکردۆتەوە.
کرۆم کە پرۆسێسەرەکان جیادەکاتەوە، هی Ad-ons کانە ، هەریەکەو بەجیا دەگەڕێ.
ئەگەر بێ Ad-ons تاقیبکەیتەوە ئەوە ئەنجامەکە بەشێوەیەکی ترە.
کاک فەتاح ، ڕاستە لای منیش زوو پانکەکە دەکەوێتە گەڕ.
سەرکەوتوبن

وەکو کاک سیا ئەڵێ ئێشتا نەگەیوە .
بەڵی بۆ فایەرفۆکس !

کاک زەندی و کاک سیا من لە ویندۆس دا کرۆم م پێ خێراترەوە لە لینیوکس فایر فۆکس لەوانەیە کاک سیا هەر فایر فۆکس بە کار ببێنێت لە لینیوکس !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!

بەلام من سەیرم بەوە دێت کەوا کرۆم بۆ ئەندرۆنید دەر دەچێت بە س بۆ نۆکیا دەرنەچوە

کاک زەندی، من باسی وێبکیت دەکەم لەگەڵ گێکۆ وە جاران و ئێستاش هەر مۆزیللا دروستی دەکات بەڵام ئێستا سەربەخۆترە و لەپاڵ پڕۆژەکانی تریدا، نەک پێوەکراو، چونکە پێوەکراو لەدەرەوەی گورزەکەیە. خراپە، خاوە، خێرایی دەکات بەهیچ شێوەیەک بەرپرسیارێتی لەسەر وێبگەڕ و پەرەپێدەرانی نییە. بەکارهێنەر بڕیار دەدات.
وە مەبەستی سەرەکەیم لە TOP ــە ئەوە ویندۆز نییەتی، بۆیە هیج هەژمارێکی بۆ ناکرێت.کرۆم کەمتر بیرگە دەبات بەهۆی تەکنیکی وێبکیتەوە، بەڵام (بۆ من) ئەوەندە جیاوازی نییە کە وێبگەڕەکەی بگۆڕم.

بژین