بینگ زیانێکی گەورەی بە مایکرۆسۆفت گەیاندووە
خزمەتگوزاری گەڕانی [url=http://www.bing.com/]Bing[/url] کە مایکرۆسۆفت لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ٢٠٠٩ دا دروستیکرد، تا ئێستا مایکرۆسۆفت هیچ قازانجێکی لەم خزمەتگوزارییە نەکردووە بەپێچەوانەوە زیانیکی زۆری لێکردووە.
بەپێێ مالپەڕی[url=http://money.cnn.com/2011/09/20/technology/microsoft_bing/index.htm?source=cnn_bin] CNN Money[/url] مایکرۆسۆفت بۆ هەر چارەکە ساڵێک (٤ مانگ) نزیکەی ١ملیار دۆلار لەدەستدەدات بە هۆی Bing.
بەپێی سەرچاوەی ناوبرا مایکرۆسۆفت لە ساڵی ٢٠٠٧ وە تا ئیستا ٩ ملیار دۆلاری ئەمەریکایی زیانی بەرکەوتتوە بەهۆی ماتۆڕەکانی گەڕانەوە، ئەمە لەکاتێکدا ڕوودەدات کەوا ڕیژەی بەکار‌هێنەرانی Bing لە ئەمەریکا لەگەشەکردندایە.
بەپێی کۆمپانیای شرۆڤەکەر comScore لەو کاتەی خزمەتگوزاری Bing پێشکەشکرا ، ڕیژەی بەکار‌هێنەرانی ٨،٤% بوو،لەبەرئەوەی Bing جێگەی گەڕۆکەکانی تری مایکرۆسۆفت گرتەوە.
هەنوکە ڕیژەی بەکار‌هێنەرانی Bing دەگاتە ١٤،٧%، بەڵام ئەم ڕێژەیەی لە بەکار‌هێنەرانی (گوگڵ) وە، بەدەستنەهێناوە، بەڵکو لە بەکار‌هێنەرانی Yahoo و ئەوانیتر.
لەمانگی گەلاوێژی (ئاب) ڕابردووەدا، ڕیژەی بەکار‌هێنەرانی گوگڵ لە ئەمەریکا ٦٤،٨% بووە، تەنیا 0,2% کەمتربووە لەو کاتەی Bing وەشێنرا.
هەرچەندە مایکرۆسۆفت زیانێکی زۆری بەرکەوتووە بە هۆی (بینگ)ەوە ، بەڵام پێناچێت کۆڵبدات، بۆیە هەندێک گۆڕانکاری و کرداری نوێی لە لە (بینگ) دا، ئەنجامداوەو چەند دوگمەیەکی نوێی دروستکردووە، لەوانە دوگمەیەک بەناوی [url=http://www.bing.com/community/site_blogs/b/search/archive/2011/09/21/take-action-on-bing.aspx]«Action Buttons»[/url] ، ئەم دوگمانە هەڵدەستن بە حەوت ڕیزبەندی جیاواز وەکو فرۆکەخانەکان ، چێشتخانەکان، بانکەکان، بەکرێدانی ئۆتۆمبیل، ئوتێلەکان ، فەرمانگەکانی پۆست و گەیاندن وە مالپەڕی داگرتنی بەرنامەکان.
لەکاتی ئەنجامدانی گەڕان، بەکارهینەرانی Bing ڕاستەوخۆ لەڕێگەی دوگمەیەکی تایبەتەوە دەتوانن بچنە ماڵپەڕی خوازراو.
بەڕێوەبەری بینگ "Stefan Weitz " لە مایکرۆسۆفت دەڵێت، مەبەستی ئێمە لەم کردارانە ئەوەیە کاتێک بەکار‌هێنەرێک بۆ نمونە بەنیازە گەشتێک ئەنجامبدات، بەئاسانی زانیاری تەواوی دەربارەی چۆنیەتی کڕینی (بلیت) و هەموو زانیارییە پێوسیتییەکانی بەئاسانی بەردەستەبێت، بەڵام بەکار‌هێنەرانیش دەبێت لەگەڵ دروستکردنی کرداری نوێ‌دا خۆیان ئاشنابکەن بەو کردارانە بۆ ئەوەی لەکاتی پێوسیتدا سوودی لێوەربگرن.
ئەم گۆڕانکارییانەی Bing هێشتا بۆ هەموو زمانەکان دەستبەرنەبووە، تەنیا لە وەشانی[url=http://www.bing.com/?scope=web&mkt=en-US] Bing USA[/url] دا، وەشێنراوە، بەڵام لە ئاییندەیکی نزیکدا بۆ وڵاتان و زمانەکانی تریش دابیندەکرێت.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
ده‌ستخۆش زه‌ندی گیان!
به‌ڕای من هه‌ق وایه وازی لێ بینێ، خۆ مه‌رج نیه له هه‌موو شت‌دا سه‌رکه‌وتوو بیت، ئه‌و هه‌موو کار و پاره‌یه، ده‌کرا له جێگایه‌کی تردا سه‌رف بکرایه، گۆۆگل جاری کۆنترۆڵی کردووه، بزان دواتر چۆن ده‌بێت
هەر لە نێتەوە و لە نزیکمانەوە یان لێرەوە جارجار بە دەیان هەواڵ بڵاوکراوەتەوە لەسەر سەرکەوتووی ئەم پڕۆژە مردارەوەبووە.
گوومان له به‌هێزی و کاریگه‌ریی گوگڵ ناکرێ. به‌ڵام من پێم وایه به‌کارهێنه‌ران زیاتر خوویان به به‌کارهێنانیه‌وه گرتووه و بۆته عاده‌ت (habit) له‌لایان، به‌تایبه‌ت لای ئه‌و که‌سانه‌ی که‌متر شاره‌زاییان له زانستی کۆمپیوته‌ر هه‌یه و به‌کارهێنه‌ری ئاسایین.
زۆر که‌سی نزیکی خۆم ، له کردنه‌وه‌ی سایته‌کانیشدا گوگڵ به‌کار ئه‌هێنن و هه‌تا ئێستا نازانن ناونیشانی سایتێ له‌سه‌ر شریته‌که‌ی سه‌ره‌وه بنووسن.. هه‌تا رۆژێک هه‌ر وا بۆ گاڵته گوگڵم له کۆمپیوته‌ری یه‌کێکیاندا بلۆک کرد و سه‌رنجم دا که‌سه‌که ناتوانێ و ده‌سه‌ڵاتی نیه هیچ سایتێک بکاته‌وه.. گه‌یشتمه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌گه‌ر گوگڵ بوه‌ستێ ره‌نگه زۆرێک نه‌توانن هه‌ر ئه‌نته‌رنێت به‌کار بهێنن..
لای هه‌ندێکی تریش خودی وێبگه‌ڕ (ئه‌نته‌رنێت بێ یان فایه‌رفۆکس بێ یان هه‌رشتێکی تر بێ) به گوگڵ ناو ئه‌به‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌ره‌ی سه‌ره‌تا له‌لایان گوگڵه.
مایکرۆسۆفت زۆر ڕیکلام بۆ بینگ ئەکات تەنانەت هەندێ فیلمی نوێ ئەبینم بینگ بەکار ئەهێنن و ئەڵێین
I binged it وەک لە بەرامبەر I googled it. پێم وابێ مایکرۆسۆفت وەک ڕیکلامکەر لەپشتیەوە بێت.
سڵاو،
کاک زەندی من باسی شتی وام نەکردووە، نە بۆ کاک سیروانیش. بەڵکو هەرخۆتان لێرە و سەدان هەزاری وەکو ئێوە کە کۆمپیوتەرەکانتان پڕە لە بەرنامە بە نایاسایی و مافی مایکرۆ،،،،تی قاچاخ، کەچی لەملاوە دەڵێی باسی پڕۆژەی خۆتان دەکەن.
ئێراقی بەتایبەت لە هەموو کەس خراپترین لەو بوارەدا، پەناهەندەین گوایە لە کوردستانیش جێگامان نابێتەوە( ئەو کەیسە درۆیانەی دەیدەین لە هەندەران) کەچی بە جووتێ کڵاشی دۆمییەوە نیوەمان لە سەیارەکەوە دەرکردووە کاتی هەڵبژاردن و سەد شەڕەچەقۆ دەکەین لە سەریان.
من دژایەتی دووکانێکی لەفەفرۆشتنم بۆ ناکرێ نەک مایکرۆزفت، بەڵکو خۆم یەکلاکردۆتەوە. نە بەکاریدەبەم نە فێڵێی لێدەکەم. ئەگەر قسەیەکیش هەبوو لەسەر زانستەکە دەینوسین، مەگەر هەموومان زانا نین!؟
وە ئەو پارەیەی دەیدەم بە هەر بەرهەمێکی پاراستن و ئۆفیس و ...هتد هیچ نەبێت بەشی ئابوونی ٢ ساڵی ئەمنستی و ڕێکخراوە مرۆیی یان خۆبەخشەکان دەکات بەتایبەت ئەوانەی سەرنێت.
کاتێکی خۆش
سڵاو.
کاک زەندی، پێم وایە گۆڕانکاریی نوێ هەر بۆ بەربەرەکانی نییە، ئەدی داخوازیی بەکارهێنەران؟ ڕۆژانە گۆڕیینکاریی نوێ دێتە پێش، جگە لەوەی کە مایکرۆسۆفت دەیەوێ هەموو بەرهەمەکانی بلکێنێت بە دۆت-نێتەوە و بە بینگیشەوە.
هەندێک پرۆژە هەیە مەرج نییە سوودەکەی ماددی بێت، بەستنەوەی خەڵک و خۆت وتەنی ڕاهاتنیان بە شتێک وا دەکا کە پرۆژەکە درێژخایەن بێت.
من دژایەتی دووکانێکی لەفەفرۆشتنم بۆ ناکرێ نەک مایکرۆزفت، بەڵکو خۆم یەکلاکردۆتەوە. نە بەکاریدەبەم نە فێڵێی لێدەکەم. ئەگەر قسەیەکیش هەبوو لەسەر زانستەکە دەینوسین، مەگەر هەموومان زانا نین!؟
وە ئەو پارەیەی دەیدەم بە هەر بەرهەمێکی پاراستن و ئۆفیس و ...هتد هیچ نەبێت بەشی ئابوونی ٢ ساڵی ئەمنستی و ڕێکخراوە مرۆیی یان خۆبەخشەکان دەکات بەتایبەت ئەوانەی سەرنێت.
کاک سیا منیش له‌گه‌ڵ قسه‌کانی تۆ دام ئیمه ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ده‌ین به به‌رنامه‌کانی پاراستن و ئۆفیس و ویندۆس به‌شی خه‌رجی زۆرت بۆ ده‌مێنێته‌وه
من ئیستا ئیسراحه‌تم کردوه لینیوکس به کار ده‌به‌م زۆر باشتره له ویندۆس |کاک سیا من کاتێک به لینیوکس نێت ده‌که‌مه‌وه دو هێنده‌ی ویندۆز خێراتر په‌ره‌کان نیشانده‌دات زۆر خێراتره له هه‌مو لایه‌که‌وه
تو خوا ئه‌وه ناهه‌قی نیه براده‌ران، "کاک زەندی من باسی شتی وام نەکردووە، نە بۆ کاک سیروانیش. بەڵکو هەرخۆتان لێرە و سەدان هەزاری وەکو ئێوە کە کۆمپیوتەرەکانتان پڕە لە بەرنامە بە نایاسایی و مافی مایکرۆ،،،،تی قاچاخ، کەچی لەملاوە دەڵێی باسی پڕۆژەی خۆتان دەکەن. " ئه‌وانه قسه‌ی کاک سیان.
کاکه ئه‌مه زوڵمه لێمانی ده‌که‌ی، چۆن ڕێ به‌خۆت ده‌ده‌ی به‌و شێوه یه باسی خه‌ڵک بکه‌ی.
کاک سیروان لەتیف قاچاغی چی کاک سیا ماوەیەکە وازی لە ویندۆس هێناوە لینیوکس بە کار دێنێت تەنانەت خۆشم وە لینیوکس هەمو بەرنامەکانی خۆران ئۆفیس و یاری و هەتا دوایی .......
هەتا سیتەمێکی خۆرایی هەبێت چ مەجبورم سیتەمێکی مایکرۆدۆلار بە کار ببەم لەسەر ئەوەی کە کە خۆراییە و وە زمانی کوردیشی تێدایە و سەرچاوە کراوەیە با ئەوەندەی نەرێم
دوێنی لەو بینگە بە دوای بابەتێکی کوردی دا دەگەرام سوتفە بینگم بۆ بۆوە هەر جەند لێم دەدا نەی دەدیتەوە
ئەو مایکرۆدۆلارە بەس خۆی هەڵ دەکێشیت بۆ داهاتو پارە و پوڵ کار دەکات
بەلام لینیوکس بە پێچەوانەی ئەو مایکرۆ دۆلارەیە ئەوە رای منە وەک و کاک سیا دەکەم نە بە کاری دەبەم نە فێلی لێ دەکەم!
کاکە ڕەوەند گیان بەهەڵە تێگەیشتی، ئەوە قسانەی دامناون هی کاک سیایە نەک هی من، منیش هەرگیز بینگ بەکار ناهێنم، ناشلێم ویندۆز سوپەرە، وتم ویندۆز هەشت جوانە و بەس، ئەگینا منیش هەموو بەرنامەیەکی سەرچاوە کراوەم پێ باشە و دەزانم بۆ خەڵک ئەویان باشترە، بەڵام جی بکەین تا ئەم ساتە ویندۆز بازاڕەکانی قۆرخ کردووە و زۆربەی شوێنەکانی جارێ ئەو سستەمە بەکاردەبەن. لە گەڵ ڕێزم بۆت
ماشاءلله !! فەیلەسوف و زانا پڵاس !
نەخێر وا نییە دوای گووگڵ بینگ بێ هەڵەی ! ئەنجامی گەڕانیش ئەیسەلمێنێ !, هەمیشە وێبسێرچ و ئاسک بەکار ئەبەم ئینجا گووگڵ ! , بینگیش جار جار .