یه‌که‌م فه‌رهه‌نگی کوردی بۆ ئه‌ندرۆید %100 پشگیری تێکستی کوردی
به‌ناوی خودا...
ئه‌م کاته‌تان باش ، به‌ڕێزان پڕۆژه‌ی ئه‌م جاره‌م بریتیه له فه‌رهه‌نگی ئینگلیزی – کوردی (سۆرانی ) که بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید ده‌بێت و %100 پشگیری نوسینی کوردی ده‌کات [color=#ff0000]ته‌نانه‌ت گه‌ر موبایله‌که‌ت پشگیری نوسینی عه‌ره‌بیش نه‌کا[/color] .
ئه‌م فه‌رهه‌نگه نزیکه‌ی 40000 چل هه‌زار وشه‌ی تێدایه و دابه‌شم کردوه به‌سه‌ر دوو کۆمه‌ڵه وشه ئه‌وانیش فه‌رهه‌نگی گشتی و فه‌رهه‌نگی زانستی ( زانستی ئه‌لیکترۆنی و فیزیک و کیمیا و رامیاری و ئابوری ........ ). ماوه‌ی کارکردنم له‌م پرۆژه‌یه نزیکه‌ی مانگ و نیوێک ده‌بێ نزیکه‌ی 15 رۆژ له‌بواری دیزاینی گرافیکیه‌که‌دا کارم کرد.
فه‌رهه‌نگه‌که به‌شێوه‌یه‌ک دروست کراوه که زۆر ماندوت نه‌کا له‌گه‌ران به‌دوای وشه‌کاندا به‌ڵکو راسته‌وخۆ گه‌ر ده‌ست بکه‌یت به نوسین گه‌رانه‌که‌ت بۆ ئه‌نجام ده‌دا و هه‌ڵبژاردنیشت ده‌خاته به‌رده‌ست نه‌وه‌ک رێنوسی ئینگلیزیه‌که زۆر باش نه‌زانیت.
وه یه‌کێکی تر له خاسیه‌ته باشه‌کانی که له فه‌رهه‌نگه به‌ناوبانگه‌کان بینویمه و منیش له فه‌رهه‌نگه به پێوستم زانی ئه‌ویش ( Favorite list ) واته تۆ به‌نمونه له مانای وشه‌یه‌ک ئه‌گه‌رێی دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ته‌وێ ئه‌م وشه‌یه پاشه‌که‌وت بکه‌ی له فه‌رهه‌نگه‌که و په‌سه‌ندی بکه‌ی و جارێکی تر پێویست نه‌کا به‌دوای دا بگه‌رێیت و به‌مه‌ش له بنکه‌ی زانیاری فه‌رهه‌نگه‌که هه‌ڵده‌گیرێ ئه‌توانیت له تابی دووه‌می ئه‌پڵیکه‌یشنه‌که وشه په‌سه‌نده‌کان ببینیت.
و شتێکی تر که به‌باشم بوو له‌گه‌ڵی بێ ئه‌ویش ده‌نگی وشه‌که‌یه بۆ نمونه تۆ به‌داوی وشه‌یه‌ک دا ده‌گه‌رێی ئه‌توانیت گوێبیستی چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه‌ی وشه ئینگلیزیه‌که بیت( به‌مه‌رجێ به ئینته‌رنێته‌وه کۆنێکت بیت). جگه له‌مانه ئه‌توانیت وشه‌که ببیه‌ت بۆ ئامێری گه‌رانی گوگڵ .
[color=#0000ff][b]روکاری ئه‌پڵیکه‌یشنه‌که:[/b][/color]
[url=http://www.himdadcompany.com/dic.jpg]لێره ئه‌توانیت روکاری ئه‌پڵیکه‌یشنه‌که ببینت به وێنه.[/url]
[color=#0000ff][b]ده‌رباره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌پڵیکه‌یشنه‌که:[/b][/color]
ناوی به‌رنامه : Ribaz En – Ku Dic
وه‌شانی 1.2 پاش ئه‌وه‌ی وه‌شانی 1.0 و وه‌شانی 1.1 به وه‌شانی تاقیکاری بڵاوکرده‌وه ئه‌مه دوا وه‌شانیه‌تی.
قه‌باره‌ی ئه‌پڵیکه‌یشنه‌که 1.18 مێگابایت.
[color=#0000ff][b]ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆکی ئه‌پڵیکه‌یشنه‌که:[/b][/color]
5 فایلی ( xml ) به‌ڵام ته‌نها 3 فایلیان چالاکه‌ری ئه‌پڵیکه‌یشنه‌که‌ن ( Activity ) .
ژماره‌ی فایله جافاکان 33 ئه‌وانیش کلاسی چالاککه‌ری به‌رىامه‌که ( class activity ) ته‌نها 3 کلاسه.
کلاسی سه‌ره‌کی (class main activity ) بریته له ( Sereky.java ) ته‌نها ئه‌م فایله‌شه 1108 دێر کۆد ( Line Code ) م بۆ نوسیوه.
کۆی دێری کۆد که نوسیبێتم زیاتر 1500 دێر ده‌بێ به‌بێ کلاسه‌کانی وشه و ماناکان .
[color=#0000ff][b]داگرتن:[/b][/color]
به‌هۆی هه‌ندێک کێشه‌وه تا ئێستا نه‌متوانیوه له مارکێتی ئه‌ندرۆید ( www.market.android.com ) دایبنێم .. و پێوستیم به هاوکاری ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ دابنرێ چونکه داوای کارتی بانکی ده‌کا.
[url=http://www.himdadcompany.com/RibazEn-KuDic1.2.apk]بۆیه له‌م به‌سته‌ره‌ی به‌رزم کردۆته‌وه و دایبگرن به قه‌باره‌ی 1.18 مێگابایت .[/url]
قه‌باره : 1.18 مێگابایت
[b]ده‌رباره‌ی پرۆژه‌کانی ئاینده:[/b]
پرۆژه‌ی ئاینده‌م (له بواری ئه‌ندرۆید) یاریه‌کی فۆلکلۆری کوردیه ئه‌ویش یاری کڵاوێن که به پێوستم زانی بیکه‌م به یاریه‌کی ئه‌لکترۆنی بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید گه‌ر کاتم هه‌بوو هه‌وڵده‌ده‌م له‌سه‌ر شێوازی سێ ره‌هه‌ندی ( 3D ) دایبرێژم . شێوازی یاریکردنه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌که که زیاتر له که‌سێک بتوانین یاری بکه‌ن واته ( multi-player ) . به‌ڵام راستی کاتی ته‌واو کردنی نازانم چونکه سه‌ڵقاڵی خوێندم :)
له کۆتایدا سوپاس بۆ ئێوه
براتان رێباز فۆنت
ده‌سته‌کانت خۆۆۆۆش برا جوانه‌که‌م به‌ڕاستی شێتی زۆر جوانت دروست کردوه هه‌ر ئێسه تاقیمکرده‌وه بێ کێشه بوو ئه‌مه‌س وێنه‌یه‌کی به‌رنامه‌که‌یه
[url=http://arabsh.com/2umzi65eu7jq.html][img]http://dc17.arabsh.com/i/03420/2umzi65eu7jq.png[/img][/url]
ماندو نه‌بی و نمونه‌ت زۆۆۆر بێ.
برالە، مانوو نەبیت و دەستت خۆش بێ و نمونەت زۆر بێ.
ئەگەر لێرەوە یارمەتی درایت ئەوا کارێکی باشە و تا کارەکان دامەزراوەیی بن باشترە. ئەگەر نا قسەیەکی لێ ئەکەین بزانین هاوڕێیان ڕایان چۆنە جارێ.
ئەوەی لای من گرنگە ئەم ڕستەیەیە "ته‌نانه‌ت گه‌ر موبایله‌که‌ت پشگیری نوسینی عه‌ره‌بیش نه‌کا"
Minim API levelی چەن بەکار ئەبات؟
چیمان کردوە تا ئاندرۆید بتوانێ کوردیەکە نیشان بدات؟ یان ڕووت کردنەکەیە مەبەستت؟
هیوا
کورە یاڕەبی دەسی خۆت و باو باپیرت خۆش ، زۆر دڵت خۆش کردم دەستت خۆش،
بەس وەک کاک هیوا وتی چۆنیەتی پیشاندنای کوردیەکە چت کردووە ؟ مەمنون دەبین.
بژین،
[i]"پرۆژه‌ی ئاینده‌م (له بواری ئه‌ندرۆید) یاریه‌کی فۆلکلۆری کوردیه ئه‌ویش یاری کڵاوێن"[/i]
[i]
[/i]
هیوادارم بەردەوامبیت و بەمجۆرە پڕۆژەکانت ڕێکبخەی ،بەڕاستی ئێستاکە ئایتی کوردی بە گشتی و مۆبایل بە تایبەتی پێویستی بە کەسێکی وەکو تۆیە ،ئەگەر کارەکەت فەرمیی بکەیت بە دانانی لە Android Market و پێگە هاوشێوەکانی تر ،زۆر زۆر نایاب دەبێت (بەڵکو برادەران یارمەتیت بدەن لەو باسە).
[b][color=#ff0000]**[/color][/b]وە ئەم بابەتەش [url=http://kurditgroup.org/publish]بکە بە هەواڵ[/url]
دەستەکانت خۆش بێت و هەربژیت.
ده‌ست خۆش براکه‌م به‌ڕاستی کارێکی جوانت ئه‌نجامداوه
هه‌ربژیت
[url=http://kurditgroup.org/u/kurdish-eagle]Kurdish EAgle[/url]@ لەوێش کراوە بەهەواڵ، منیش وامزانی لابراوە.
سەرەتا نەکرابوو کاک زاندی.
بژین.
Slaw , Bburn Ka ba Unikurd Nanusm
Kaka gian gar Btwani la Bastareki tr UPLOADi bkai zor chaka . . .
جارێ کاکە ئەمە داگرە بۆ کوردی نووسین
http://www.chawg.org/w/images/8/80/Chawg_Keyboard_Layouts.zip
ئینجا ئەمەش بەستەری داگرتنی فەرهەنگ
http://www.4shared.com/android/cPo-Cx8Q/RibazEn-KuDic12.html
بژین،