یه‌که‌م فه‌رهه‌نگی کوردی بۆ ئه‌ندرۆید %100 پشگیری تێکستی کوردی
پڕۆژه‌ی ئه‌م جاره‌م بریتیه له فه‌رهه‌نگی ئینگلیزی – کوردی (سۆرانی ) که بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید ده‌بێت و %100 پشگیری نوسینی کوردی ده‌کات [color=#ff0000]ته‌نانه‌ت گه‌ر موبایله‌که‌ت پشگیری نوسینی عه‌ره‌بیش نه‌کا[/color] .
ئه‌م فه‌رهه‌نگه نزیکه‌ی 40000 چل هه‌زار وشه‌ی تێدایه و دابه‌شم کردوه به‌سه‌ر دوو کۆمه‌ڵه وشه ئه‌وانیش فه‌رهه‌نگی گشتی و فه‌رهه‌نگی زانستی ( زانستی ئه‌لیکترۆنی و فیزیک و کیمیا و رامیاری و ئابوری ........ ). ماوه‌ی کارکردنم له‌م پرۆژه‌یه نزیکه‌ی مانگ و نیوێک ده‌بێ نزیکه‌ی 15 رۆژ له‌بواری دیزاینی گرافیکیهکهدا کارم کرد.
فه‌رهه‌نگه‌که به‌شێوه‌یه‌ک دروست کراوه که زۆر ماندوت نه‌کا له‌گه‌ران به‌دوای وشه‌کاندا به‌ڵکو راسته‌وخۆ گه‌ر ده‌ست بکه‌یت به نوسین گهرانهکهت بۆ ئه‌نجام ده‌دا و هه‌ڵبژاردنیشت ده‌خاته به‌رده‌ست نه‌وه‌ک رێنوسی ئینگلیزیه‌که زۆر باش نه‌زانیت.
وه یه‌کێکی تر له خاسیه‌ته باشه‌کانی که له فه‌رهه‌نگه به‌ناوبانگه‌کان بینویمه و منیش له فه‌رهه‌نگه به پێوستم زانی ئه‌ویش ( Favorite list ) واته تۆ به‌نمونه له مانای وشه‌یه‌ک ئه‌گه‌رێی دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ته‌وێ ئه‌م وشه‌یه پاشه‌که‌وت بکه‌ی له فه‌رهه‌نگه‌که و په‌سه‌ندی بکه‌ی و جارێکی تر پێویست نه‌کا به‌دوای دا بگه‌رێیت و به‌مه‌ش له بنکه‌ی زانیاری فه‌رهه‌نگه‌که هه‌ڵده‌گیرێ ئه‌توانیت له تابی دووه‌می ئه‌پڵیکه‌یشنه‌که وشه په‌سه‌نده‌کان ببینیت.
و شتێکی تر که به‌باشم بوو له‌گه‌ڵی بێ ئه‌ویش ده‌نگی وشه‌که‌یه بۆ نمونه تۆ به‌داوی وشه‌یه‌ک دا ده‌گه‌رێی ئه‌توانیت گوێبیستی چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه‌ی وشه ئینگلیزیه‌که بیت( به‌مه‌رجێ به ئینته‌رنێته‌وه گرێدرابیت). جگه له‌مانه ئه‌توانیت وشه‌که ببەیت بۆ ئامێری گه‌ڕانی گوگڵ .
[color=#0000ff][b]روکاری ئه‌پڵیکه‌یشنه‌که:[/b][/color]
[img]http://www.himdadcompany.com/dic.jpg[/img]
[color=#0000ff][b]ده‌رباره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌پڵیکه‌یشنه‌که:[/b][/color]
ناوی به‌رنامه : Ribaz En – Ku Dic
وه‌شانی 1.2 پاش ئه‌وه‌ی وه‌شانی 1.0 و وه‌شانی 1.1 به وه‌شانی تاقیکاری بڵاوکرده‌وه ئه‌مه دوا وه‌شانیه‌تی.
قه‌باره‌ی ئه‌پڵیکه‌یشنه‌که 1.18 مێگابایت.
[color=#0000ff][b]ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆکی ئه‌پڵیکه‌یشنه‌که:[/b][/color]
5 فایلی ( xml ) به‌ڵام ته‌نها 3 فایلیان چالاکه‌ری ئه‌پڵیکه‌یشنه‌که‌ن ( Activity ) .
ژماره‌ی فایله جافاکان 33 ئه‌وانیش کلاسی چالاککه‌ری به‌رىامه‌که ( class activity ) ته‌نها 3 کلاسه.
کلاسی سه‌ره‌کی (class main activity ) بریته له ( Sereky.java ) ته‌نها ئه‌م فایله‌شه 1108 دێر کۆد ( Line Code ) م بۆ نوسیوه.
کۆی دێری کۆد که نوسیبێتم زیاتر 1500 دێر ده‌بێ به‌بێ کلاسه‌کانی وشه و ماناکان .
[color=#0000ff][b]داگرتن:[/b][/color]
به‌هۆی هه‌ندێک کێشه‌وه تا ئێستا نه‌متوانیوه له مارکێتی ئه‌ندرۆید ( www.market.android.com ) دایبنێم .. و پێوستیم به هاوکاری ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ دابنرێ چونکه داوای کارتی بانکی ده‌کا.
[url=http://www.himdadcompany.com/RibazEn-KuDic1.2.apk]بۆیه له‌م به‌سته‌ره‌ی به‌رزم کردۆته‌وه و دایبگرن به قه‌باره‌ی 1.18 مێگابایت .[/url]
قه‌باره : 1.18 مێگابایت
[b]ده‌رباره‌ی پرۆژه‌کانی ئاینده:[/b]
پرۆژه‌ی ئاینده‌م (له بواری ئه‌ندرۆید) یاریه‌کی فۆلکلۆری کوردیه ئه‌ویش یاری کڵاوێن که به پێوستم زانی بیکه‌م به یاریه‌کی ئه‌لکترۆنی بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید گه‌ر کاتم هه‌بوو هه‌وڵده‌ده‌م له‌سه‌ر شێوازی سێ ره‌هه‌ندی ( 3D ) دایبرێژم . شێوازی یاریکردنه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌که که زیاتر له که‌سێک بتوانین یاری بکه‌ن واته ( multi-player ) . به‌ڵام راستی کاتی ته‌واو کردنی نازانم چونکه سهڵقاڵی خوێندم :)

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش کاک ڕێباز ، سەرکەوتوبیت.
دەستخۆش، دامگرت. شتێکی ناسکە.
ئەو سێ دووگمەی Google, خوێندەوە و favourite کەمێک بچووکە بۆ کەسێک پەنجەی گەورەبێت لەوانەیە نەتوانێ پەنجەی پیا بنێ.
هەر بژیت دەسەکانت خۆش.
بژین،
دەستەکانت خۆشبێت و ماندوونەبیت، بەراستی کارێکی جوانە. ئەمڕۆ تاقیمکردەوە زۆر ناسکە.
بەهیوای بەردەوامیی.
پرسیارێک کاک Ribaz, دەکرێت ئەو ووشانە بهێنرێن بۆ [url=http://dictio.kurditgroup.org/]Dictio[/url] ؟
کاتێک لینکی داگرتن دەکەمەوە ئەمە دەنووسێت
The requested URL /RibazEn-KuDic1.2.apk was not found on this server.
پێشه‌کی ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌که‌م و هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم. به‌سته‌ری داگرتن کار ناکات، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر ئه‌رک نه‌بێ جارێکی تر پرۆگرامه‌که‌مان بۆ ئه‌پلۆد بکه‌یته‌وه . یان یه‌کێ له‌و هاوڕێیانه‌ی دایان گرتبوو بۆمان به‌رز بکه‌نه‌وه.
[color=#888888]slaw barezan aw farhangai kak rebaz lai mn download nabet agar rega charayakm pe blen bo awai downloadi kam zor supastan akam[/color]
من هاندەکەم Sony Ericsson Xperia X10i یە، بە سیستەمی ئاندرۆید کاردەکات بەڵام بەرنامەکە لەلای من Install نابێت...
سوپاس بۆ کاک ڕێباز کە ئەم بەرنامە بەسوودەی درووست کردووە هیوادارم گەشەی پێبدات و کاری جوانترمان پێشکەش بکات.
سڵاو.
دەستخۆش کاک ڕێباز، کارێکی باشت کردوە، هەلومەرجەکانی خستنە ناو بەشی ئەندرۆید چین با هەوڵی هاوکاری کردنت بدەم؟
من لەم ئەکاونتەی خۆم لە 4Shared بارم کردووە تا ئەو کاتەی دەکرێتەوە مارکێتەوە.
http://www.4shared.com/android/cPo-Cx8Q/RibazEn-KuDic12.html
بژین،