سامسۆنگ بەنیازە فرۆشی ئایفۆن ٥ بوەستێنێ
لەماوەی رابردوودا جەنگێک لەنێوان ئەپڵ و سامسۆنگ دا سەریهەڵداوە و رۆژ بەڕۆژ گەرمتر دەبێت، دوای ئەوەی ئەپڵ توانینتی لە ئوسترالیا و ئەلمانیا و هۆڵەندا فرۆشی تاتەبژمێرەکانی سامسۆنگ گالاکسی تاب ڕابگرێت، ئێستا سامسۆنگیش دەیەوێت تۆڵەی خۆی بکاتەوە.
بەپێی چەند هەواڵێکی [url=http://www.ft.com/home/europe]Financial Times [/url] کۆمپانیای سامسۆنگ بەنیازە لە ماوەیەکی کورتدا فرۆشی ئایفۆن ٥ ڕابگرێت کە بریارە لەمانگی ئایییندەدا بنێرێتە بازاڕەوە.
تا ئێستا سامسۆنگ ئاشکرای نەکردووە کە لە کام وڵات سکاڵا تۆماردەکەن، سامسۆنگ دەڵێن دەتوانین ببیبینەوە، چونکە بەکارهێنانی پەیوەندی بێتەلی ستاندارد (wireless communications standards) ، تەکنەلۆژیای WCDMA و HSPA گرنگە بۆ یەکەکاکانی مۆبایل تەلەفۆن، بۆیە سامسۆنگ بە چەکێکی بەهێزی دەزانێت دژی ئەپڵ.
جێگای باسە پەیوەندییەکانی نێوان سامسۆنگ و ئەپڵ زۆر تایبەتن و ئاپڵ پێوسیتی زۆری بەهەندیک لە پێکاهاتەکانی مۆبایل تەلەفۆن هەیە لە سامسۆنگ بۆ دروستکردنی ئایفۆن هەروەها ئەپڵ کڕیارێکی باشی سامسۆنگە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
لە هەموو ئەوروپا زۆر وڵاتی تریش گالاکسی تابی قەدەغەکرد و دوایین جاریش گوایە ئەپڵ فێڵی کردووە، ئەویش هەر درۆ دەرچوو و بەتەواوەتی لە ئەوروپا قەدەغەکرا، ئەم هەوڵەی سامسۆنگ تەنها لە کۆریایە و هەوڵێکی نەزۆکە.
سامسۆنگ کۆپیکەرە خوا هەڵناگرێت، بەڵام لە UI ـدا. ڕووکاری مۆبایلەکانی Galaxy S زۆر لە iOS ئەچێت. ئەوەی ئەبوایە قەدەغە بکرایە ئەبوایە Galaxy S بێت نەک تابلێتەکان.
ئێ ئاخر ئارا گیان ئەوە هەر قسە نیە ئاپڵ ئەیکات ، وەلا شێوەکەی لە ئایپاد دەچێت؟ کەواتە ئیتر خەلک نەبێ لەو شێوەیە درەست بکات ، ئێ کاکە شێوازی تابلێت هەر وایە ، جگە لەوەش لە کاتی مەحکەمە و شتەکەدا ئەو وێنانەی گیرسبوون زۆری فێڵ و شتی تیا کرابوو تا لە ئای پاد بچێت .
بژین،
نەخێر نە فێڵ لە وێنەکان هەبوو نەهیچ، سامسۆنگ ئەو هەرایەی نایەوە بۆ ئەوەی تانە لە بڕیارەکە بدات بۆ پێداچووەنەوە لە دادگای دویسڵدۆرف، بەڵام ئەو جارەش دۆڕا بە تەواوەتی داخرا.
نازانم مۆتۆرۆلا و سۆنی و لینۆڤۆ و ئاسوس هەموویان دروستی دەکەن، بەڵام ئەوەی سامسۆنگ هەر بێتامە، هەرجارێ ئارا وتی خۆ Galaxy S بە سەدان دەیکڕن لە خۆشی ئایفۆن، هەفتەی ڕابردوو بەرنامەی لەسەربوو کە چەندین کەس بە ئۆنلاین داوایان کردووە بە خەیاڵی ئایفۆن.
هەرچەندە جاری تر وتوومە، سامسۆنگ یەکێکە لەهەرە باشترین تەکنەلۆجیاکانی دنیا و دۆستی سەرچاوەکراوەیە بە جۆرایەتی نایاب.
بژین