تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

لە داهاتوودا ڕەنگە نەتوانیت لینۆکس لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دامەزرێنی

تێکۆشەر

تێکۆشەر

بڵاوکراوەتەوە

2011/09/22

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

 

وەک ئاشکرایە، لەم چەند ساڵەی دواییدا بەکارهێنەرانی سیستەمە کارگێڕیەکانی لینوکس ڕوو لە زۆربوون بووە. ئەمەش ترسێکی زۆری بۆ بازاڕی مایکرۆسۆفت درووست کردووە، کە بە هەموو شێوەیەک لە هەوڵی دژایەتیی و بەربەستکردنیدایە. لە تازەترین هەوڵی قۆرخکارییدا، بە گوێرەی هەواڵێکی [url=http://www.itworld.com/it-managementstrategy/205255/windows-8-oem-specs-may-block-linux-booting]itworld[/url] پێ دەچێت لە داهاتوودا ئەو ئامێرانەی بە (ویندۆزی 8) ـەوە دەفرۆشرێن، بەهۆی بەکارهێنانی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Unified_Extensible_Firmware_Interface]UEFI[/url] لە بریی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/BIOS]BIOS[/url] نەتوانرێت لینوکسی لەسەر دامەزرێت. بەڵام ئایا مایکرۆسۆفت، بەم هەنگاوانە دەتوانێت ڕوو لە گەشەکردنی لینۆکس بگرێت؟

بۆچوونەکان

سڵاو.
پێم وایە داهاتووی کۆمپیوتەر وەکوو تەلەفۆنی زیرەکی لێ دێت، دەبێ هەر کۆمپانیا و بڕیار بۆ سیستەمێک بدات. یا وەکو ئەپڵ مۆدێل دروست دەبێ هەر بۆ ویندۆز. بژیت.

بەپێچەوانەوە ئەگەر [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Unified_Extensible_Firmware_Interface]UEFI[/url] ی بەکارببات دەها چاتر.

دروستە کاک سیا کە باشترە، بەڵام بەهۆی UEFI یەوە دەتوانرێت ئامێر ببەسترێت بە سیستەمێکی کارگێڕی دیاریکراوەوە، ىڕوانە [url=http://www.webupd8.org/2011/09/windows-8-certified-computers-may-not.html]ئێرە[/url].

According to an article by [url=http://www.itworld.com/it-managementstrategy/205255/windows-8-oem-specs-may-block-linux-booting]ITWorld[/url], Microsoft requires that Windows 8-certified machines use UEFI[/b] (Unified Extensible Firmware Interface) with support for secure booting[/b] instead of the BIOS firmware.

This means that both the firmware and software used in the boot process must be signed by a trusted Certificate Authority and at the moment, none of the EFI Linux bootloaders is signed. So basically, if you buy a computer that includes the manufacturer's keys and Microsoft's keys, you won't be able to boot a Linux distribution.

To get secure UEFI booting support for a Linux distribution, a non-GPL bootloader would be required and since in the near future the kernel itself will be a part of the bootloader, the kernel would have to be signed too, meaning you won't be able to compile your own custom kernels.

کاک ئاراس، پێدەچێت ئەمەش بەقازانجی دابەشکردنەکانی لینۆکس بشکێتەوە، چونکە تۆ مەجبوورنیت ئامێرێک بکڕیت کە تەنها ئەوەی کۆمپانیا دەیەوێت تۆ بەکاریبێنی، لەبری ئەوە کۆمپانیای تر هەڵدەستن بە دروستکردنی کۆمپیوتەر کە لینوکسی لەسەر دامەزرابێت ئەو کاتە ئەو پارەیەشت بۆ دەگەڕێتەوە کە $M لێتی دەستێنی، حەقی ویندۆزە موهیمەکەی.

دەستخۆش کاک تیکۆشەر!
ئەی ئەپڵ ڕیگە دەدات لینکوس لەسەر ئایپاد دابمەزرێنیت؟
خەریکە باوی فرۆشتنی OS نەمێنێت، ئەگەر MS فریای خۆی نەکەوێت، کڵاوی تێ دەنێت، کاکە ئەو هەمو کۆمپانیایەش گریبەستیان هەیە لەگەڵ MS مێشکیان ناکەنەوە.
من لەجێگەیەک کاردەکەم، بەگشتی لە ناوە و دەروەی وڵات ١٥٥٠ کۆمپیوتەرمان هەیە، ساڵانە نزیکەی ٣ ملیۆن کرۆن (زیاتر لەنیو ملیۆن دۆلار) ئەدەینە مایکرۆسۆفت، مانگ نییە، ویندۆز سێرڤەر ٢٠٠٨ چەند کاژێرێک پەکمان نەخات لەکار، دەڵیم کاکە بۆ نایکەنە لینکوس، کەس گوێت لێ ناگرێ.
ئەوەی بەقسەی نەکردی ، دەبی لێیگەڕیی تا عەزابی زەمانە دەچێژێت ، ئەو کاتە بیردەکاتەوە.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

کاک زەندی ڕاهاتن و ئیش کردن لەسەر سیستەمێک بۆ ماوەیەکی درێژ وات لێ دەکا نەتوانی بە ئاسانی بڕیاری جیا بوونەوەی بدەیت. چونکە هەم کاتت دەوێ و هەم پارەیەکی زۆریش تا ئەیگۆڕیت.

بێگومان وایە کاک ئاراس ، جگە لەوەش سیستەمی کاکرکردنەکەش ، نازانم لەگەڵ لینوکس دەگونجێت یانا؟

ئەگەر پێت وایە، لینوکس بەکاربردن بۆ دەزگا (کە نزیکەی زۆرینەی ڕەهای دنیا یونیکس/لینوکس) هەرزانە و خۆڕاییە، نەخێر دڵنیابە گرانتریشە. وە ئێوە لەسەر کۆمپیوتەرەکان کە ڕاژەخوازە هەر ویندۆز بەڵام دڵنیام ڕاژەکە وانییە.
لینوکس گرانترە بۆ کۆمپانیا، بەڵام دەرگا واڵاترە بۆ گۆڕینی خزمەتگوزاری و زیاتر دەسەڵات.

ئەوە بۆ تۆ کاک موحەمەد، وە دڵنیاشم کەس گوێی لە ڕاهاتن نییە. ئەوە باسێکی ترە نەک کۆمپیوتەری بەردەست.
سەبارەت بە کاک تێکۆشەر، دڵنیام بە قازانجە نەک پێچەوانە. هەروەها هەردوێنێ ویندۆز خۆی شتی وای ڕەتکردۆتەوە.