مایکرۆسۆفت ئۆفیس بە کوردی
سڵاو... بەڕێزان ئایا تا ئێستا کورد کەسی وا شارەزای هەیە کە بتوانێت بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس لەوانە ( ۆرد، ئەکسڵ،ئەکسس،پاوەرپۆینت) بکات بە کوردی؟ یاخود هەوڵێکی وا لە ئارادا هەیە؟ وە ئایا ئەو چەمک و زاراوە تەکنەلۆژییانە ئەکرێن بە کوردی؟
لەگەڵ ڕێزم
جا ئەمە چ ئاستێکی شارەزایی پێویستە بۆ وەرگێرانی بەرهەمی مایکرۆسۆفت؟
تۆ ئاگاداری لە کاری وەرگێڕانە ئەنجامدراوەکان؟
بەڕای من پێویس ناکات بکرێت بە کوردی بڕواش ناکەم مایکرۆسۆفت ڕێبدات زمانی کوردی بۆ زیاد بکرێت چونکە تائێستابە فەرمی دانی بەزمانی کوردیدا نەناوە .
بە لای منەوە ibreoffice لە microsoft office باشترە .
www.libreoffice.org
زۆر بەڕێز Sonata ،
نازانم هەموو کارێکتان لا مایەپووچە یان چی ،بەڵام ئەو برادەرانە کە شەو و ڕۆژ دەکەن بە یەک بۆ وەرگێران جەنبیشتان لە پاڵ شاشەی کۆمپیوتەرەکەتەوە بە سەقەت ناویان دەبەی ؟!!
ئەو وەرگێرانانەی کە کراون ،من یەک نموونەت پێ دەڵێم . Wordpress کە بەڕێزتان دەبێ تەمەنێک بەسەربەرن تا فێری ئەو کوردییە بن لە بەکارهێنراوە لە وەرگێرانەکە.
هیوادارم تۆش و نموونەی بەڕێزیشتان بەمجۆرە لاقە لێنەدەن و چەقە چەق بە فەلسەفە بکەن .لە قسەدا وەستاو و کارامە ،بەڵام لە کاردا و دەستدا کۆڵەوار.
پێکێک ڕێز !
جێگرەوەی زۆر باشتر هەیە لە ئۆفیسەکەی $M ئەویش OpenOffice و LibreOffice ـن. دەکرێت هەوڵ بۆ ئەمان بدرێت.
بەڵام کە کرا بەکوردی ، ئەگەر نەمانتوانی سوپاسی ئەوکەسانە بکەین کە ماندووبوون با بەسەقەتیش ناویان نەبەین و ئەوەندە بێویژدان نەبین!
زۆر بەڕێز Sonata ،
کام وەڕگێڕانە سەقەتە ؟ ئەوەی بێ بەرمبەر و واز هێنان لە ماڵ و مناڵ و خۆشەویستان و .... بۆ دوو وردیلەی وەک جەنابتان کە بە کاری بەرن ؟ , یان جەنابتان زمانەوانن و توانایەکی یەکجار زۆرتان هەیە لە پرۆگرام نووسین بە گشت زمانەکان و سەدەها ڕەقەکاڵاتان بەرهەم هێناوە بۆ ڕاستی ناکەنەوە بۆمان ؟
یاخود پێت عەیبە ئەو وشە وەڕگێڕدراوانە بەکار بەری ؟
وەڵا حەیف .