تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

وشەى (یاداشت ، پەراوێز ، پانووس ) هاومانان ؟

Bahzad A. Kaka

Bahzad A. Kaka

بڵاوکراوەتەوە

2011/08/18

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

سڵاو بەڕێزان ،
لە چاوگ وشەى پانووسم بەرچاوکەوتووە لە زانستپەروەرانى کوردیش دەگەڕام هەمان شت ، لەگەڵ کۆمەڵێک وشەى تر (یاداشت ، سەرنج ، پەراوێز ) هاومانان ؟
وشەى پانووس بەکاردێت بۆ نووسینێکى گشتگیر ؟ یان تایبەتە بە ئایتى !
یان ڕونکردنەوەیەک لەبارەى ماناى وشەکانى (پەراوێز ، پاداشت ، پانووس) بدەن .

سوپاس بۆ هاوکاریتان ...

سڵاو،

یاداشت، یادداشت یان یاداش: ١- نیشە؛ نووسینێکی کورت بۆ لەبیرنەچوون یان بیرخستنەوە: (لەم یاداشتەدا، کارەکانی سبەینێم نووسیوە بۆت) ٢- لاپەڕەیەك بە نووسراوێكی وەهاوە: (نازانم کەی ئەم یاداشتەت بگاتە دەست) ٣- كاری نووسینی شتی وا: (بەوردی هەمووشتێك یاداشت بکە) ٤- ڕا و راڤەیەكی كورت لەخوارەوەی دەق و پەراوێزی لاپەڕەدا ٥- بیرەوەریگەلی کەسێك بە شێوەی نووسراوەی كورت: (یاداشتی گەشتەکەی ئەورووپا). بەعەرەبی دەبێتە (مذكرة) و بە ئینگلیزیش ئەمانە دەبێژن (note ،memorandum ،memo ،reminder ،minutes)

سەرنج: تێبینی، هەمەت. بەعەرەبی دەبێتە (ملاحظة) و بەئینگلیزیش ئەمانە دەبێژن (observation، notice، attention، annotation، heed) و فارسیش (توجه، ملاحظه)یان وتووە.

پەراوێز: ١- پەڕاوێز، کەنارە: سپیاییی دەوراندەوری لاپەڕەی قاقەز: (لە پەراوێزی نامەکەوە نووسیبووی) ٢- ئەوەی بەسەر ئەو بەشە سپییەی قاقەزەوە بنووسرێت: (پەراوێزەکە بە خەتێکی تر بوو) ٣- زێوار، خەمڵاوی و گوڵ و نیگارێك کە لەو بەشە سپیەدا نووسرابێت: (قورئان بە پەراوێزی گوڵەوە). بەعەرەبی دەبێتە (هامش)، بەفارسی دەبێتە (حاشیە) و بەئینگلیزیش دەبێتە (Margin)

پانووس: پەراویز، هەرشتێك کە لەبنی لاپەڕەیەکدا بنووسرێت، سەیری واتای ژمارە ٤ی یاداشت لەسەرەوە. بەئینگلیزی پێیدەڵێن (footnote) و بەفارسیش ئەمانە هاوواتاینی (پانویس، پانوشت، پاورقی)

دەستخۆش، بەڵام زمانیار هیچی نەهێشتەوە بۆ ئێمە. منیش دەمهەوێ بڵێم کە لە کۆنەوە کورد "یادداشت"ی بە کار هێناوە و کتێبەکانی رفیق حلمیش کە وابزانم لە سێ بەرگ دایە بەم جۆرە نووسراوە و دروست نووسینەکەشی وایە. پەراوێزیش ئەوەندەی کورد هەبوو، پەراوێز هەبووە، زۆرتر لە چنین و تەندن دا بەکار دەبرا، بەتایبەتی لە چنینی فەرش دا پەراوێزیان بۆ دەهێشتەوە کاتێک دەیانبڕی دەبوو پەراوێزی هەبووایە، ئەم پەراوێزی نووسینەش بەوە دەڵێن. پەراوێز لە نووسیندا تەنیا ئەو یادداشتانە دەگرێتەوە کە لە دەوروبەری لاپەڕەکەدا دەنووسرێ. ئەگەر کتێبی دەستنووسی هۆنەران و نووسەرانی کۆنی کورد ببینی دەزانی کە لەسەر نووسینی یەکتری پەراوێزیان نووسیوەتەوە. من دەستنووسێکی هۆنراوەی کۆنم دیوە کە نەمر سەید تاهیر هاشمی پەراوێزی بۆ زۆر لاپەڕەی ئەو نووسراوە نووسیوەتەوە، یان بیروبۆچوونی خۆی لەسەر هەڵبەستەکە نووسیوەتەوە یان پێی زیاد کردووە...
پانووس لە زۆر زمانی دیکەشدا هەیە، ئەگەر بە فۆرد بنووسی دەزانی کە پانووسیان هێشتووەتەوە بۆ ئەوەی ئەگەر پێویستت بە شیکردنەوە و رافەی وشەیەک هەبێ لە بنەوە ب پێی ژمارەی ئەبجەد، رۆمی و یان پیتەکانی ئەلفوبێی کوردی بۆیان دادەنێی. باشی ئەم پانووسانە ئەوەیە کە ئەگەر دەقەکە لە لاپەڕەکاندا گۆڕانکاری بەسەردا بێ و لێیان زیاد و کەم بکرێ، ئەوە پانووسەکانیش لەگەڵ ژمارەی خۆیان دەڕٶن بۆ ئەو لاپەڕانەی کە بۆیان دانراوە.
لەسەر ئەوەش کە لە فارسیدا وشەکانی توجه، ملاحظه دەقاودەق هاومانا نین و ناکرێ لە هەموو شوێنێکدا وەک یەک بەکار بێن. بۆ وێنە کاتێک لە رادیۆ و تەلەفزیۆندا بیانهەوێ ئاگادارییەکی سەرنج راکێش بڵاو کەنەوە "توجە" بەکار دێنن. من بە تۆ دەڵێم لەسەر وتەکانت "مەلاحزەیەکم" هەیە، ناتوانم بڵێم توجەم لەسەر وتەکانت هەیە. دەبێ شوێنی بەکار هێنانیان بزانرێ دەنا زۆر کیتابی دەردەچێ.
سەرکەوتوو بن.