تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

زانستی ئه‌مڕۆو ئایینه‌کان

komar

Komar

بڵاوکراوەتەوە

2011/08/30

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔12۔ )

به‌ڕیزان سڵاوتان لێبێت و جه‌ژنتان پیرۆز.
له‌وانه‌یه هه‌موومان بزانین که‌ زانستی ئه‌مڕ‌و و گه‌ردوون ناسان ئه‌ڵێن که‌ ز‌ه‌وی و خۆرو مانگو باقی ئه‌ستێره‌کان له‌ پێشادا یه‌ک پارچه بوونه دوات ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره هه‌موو ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ی لێ درووست بو له‌گه‌ڵ خۆرو مانگ و زه‌ویدا.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ملیونها ساڵ پێش.
ماوه‌ی 10 ساڵه‌ له‌ وڵاتی دانمارک ده‌ژیم ئیستان بۆ کاری بیناسازی له‌ مه‌کته‌بێک ده‌خوێنم بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و کاره.
به‌ ڕێکه‌وت کوردێکی ئێرانی لێره بو به‌ناسراوم، ناوی که‌ریمه خه‌ڵکی نزدیک سه‌رپێله.
ئه‌م کاک که‌ریمه کۆمه‌ڵێک شتی بۆ باسکردم سه‌رم سووڕما وه هه‌میشه‌ بیری لێ ده‌که‌مه‌وه. یه‌کێک له‌وانه ته‌قینه‌وه‌ی گه‌ردوون بو له‌ ڕوانگه‌ی ئایینه‌وه.
من خۆم باوه‌ڕم به‌ یایینه‌کان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موویان بو کاتی خۆیان ده‌گونجێن.
کاک که‌ریم ئه‌ڵێ له‌ قرئاندا باسی ته‌قینه‌وه‌که‌ی گه‌ردوون کراوا، هه‌تاکو باسی سوڕانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کان به‌ده‌وری خۆیاندا.
له‌گه‌ڵ کۆمه‌‌لێک شتی تر که‌ زانستی ئه‌مڕۆ باسی ده‌کات.
ئێوه چی ده‌ڵێن؟
هه‌چه‌ند ئێره په‌یوه‌ندی به IT یه‌وه هه‌یه‌ به‌ڵام ناچاربووم ئه‌وه لێره‌ باسکه‌م، ئێره‌ش شوینی زانسته.

Excuse me ؟!!

بەڕێز کۆمار،
بڕوات بە ئایین نییە، ئەی چ جەژنێک پیرۆز دەکەیت لێمان؟
بڕۆ لێرە http://tanzil.net قورئان هەیە و لە تەفسیرەکانیشدا کوردی تیایە هەڵیبژێرە، پاشان لە گەڕان ئەو شتانە بنووسە کە کاک کەریمی برادەرت باسی کردوە، بۆ نموونە بنووسە فەلەک، بە عەرەبی: فلک
http://tanzil.net/#search/quran/%D9%81%D9%84%DA%A9
ئینجا بزانە قورئان چۆن باسی دەکات، و بڕوای پێ دەکەی یان نە، ئەوە پەیوەندی بەخۆتەوە هەیە.

بەخێربێیت ،
بەڵێ بەهۆی ئەوەی کە بیردۆزی Big Bang دەڵێت کە 13.7 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دروست بووە ،
ئەگەر حەز ئەکەیت لە رووی دینیە تێبگەی ئەمانە بخوێنەوە(هەموو وەڵامەکان)
بەتایبەتی ئەمە http://www.quran-m.com/container2.php?fun=artview&id=640
http://ejabat.google.com/ejabat/thread?tid=60f38e0b1c4bd858&pli=1
http://www.jasas.net/vb/showthread.php?t=3518
http://www.eajaz.org/arabic/index.php?option=com_content&view=article&id=284:%D9%85%D8%A4%D8%B4%D8%B1%D8%A7%D8%AA-%D8%AD%D9%88%D9%84-%D8%A7%D9%84%D8%A5%D8%B9%D8%AC%D8%A7%D8%B2-%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%84%D9%83%D9%8A-%D9%81%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D9%82%D8%B1%D8%A2%D9%86-%D8%A7%D9%84%D9%83%D8%B1%D9%8A%D9%85-%28%D8%B1%D8%A4%D9%8A%D8%A9-%D8%AA%D9%81%D8%B3%D9%8A%D8%B1%D9%8A%D8%A9%29&catid=111:%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%84%D9%83-%D9%88%D8%B9%D9%84%D9%88%D9%85-%D8%A7%D9%84%D9%81%D8%B6%D8%A7%D8%A1&Itemid=96

بژین،

ده‌ستان خۆش بێت به‌ڕێزان.
كاک ئاراس پێشتر وابووم ئێستا که‌سێکی ترم.
مرۆڤ بۆ خۆی له‌ڕێگای ڕاست لا ده‌دات؟
زۆر که‌س هه‌یه‌یه‌ ئاگای له‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام نییه، یان خۆی لێ گێل ده‌کات.

کاک که‌ریم جارێکیان باسی فه‌رموده‌یه‌کی محمدی کرد، که فه‌رموویه‌تی زه‌مانێ دێت مرۆڤ له‌م په‌ڕی دونیا بۆ ئه‌وپه‌ڕی دونیا له‌هه‌مان کات پێکه‌وه قسه‌ ده‌که‌ن به‌شتێک وه‌کو (مشتی قه‌مچی ئه‌سپ) وایه.
دیاره ئه‌مه‌ بێ شک مه‌به‌ست له‌ مۆبایل و ته‌له‌فۆن بوه.
ئایا ئه‌مه‌تان بیستوه؟

بەڵێ بیستوومانە بەلام بۆ؟

وابزانم باسی 'داروین'ـش کراوە، وا نییە؟

توخنی ئاین مەکەون ئامان، جارێ بنەماڵە و شێوەی حوکمڕانی ئایینییەکان هەر باسی مەکەن. ئاین و زۆر بیردۆزی گەردوونی یەکناگرنەوە و زۆردوورن، بەڵام
Who care؟

سڵاو.
به‌خوا کاک سیا خه‌ڵک خۆی خراپکارو خوێن مژه، ئایین قه‌د خراپ نه‌بوه.
ئایین بۆ ئه‌وه هاتوه مرۆڤ له‌ گیانله‌به‌ر جیاکاته‌وه وه کێشه‌و ئاژاوه‌ی نێوان خه‌ڵک لابات.
که‌سێک که ئایین به‌ ئه‌قڵ بناسێت فه‌رقی زۆره له‌گه‌ڵ که‌سێک که به‌ناو موسڵمانه وه ته‌نها ئایینی به‌ نوێژوو ڕۆژوو وه‌رگرتوه‌.
گه‌ر که‌سێکی موسڵمان له‌گه‌ڵ که‌سێکی بێ بڕوا موناقه‌شه بکات و پێی بڵێ ئایینی ئیسڵام ئه‌وه‌یه که‌تۆ باوه‌ڕی پێ نه‌هێنی ئه‌وه خوا ئه‌تخاته نێو جه‌هه‌نم و به‌ئاگر ئه‌تسووتێنێت وه ئه‌گه‌ر ئیمانت پێهێنا ئه‌وه ئه‌بیت به‌ ئه‌هلی به‌هه‌شت.
له‌وانه‌یه ئه‌م بێ بڕوا بترسێت وه له‌وانه‌شه‌ گاڵته‌ی به‌قسه‌کانی بێت.
به‌ڵام گه‌ر به‌شێوازی زانستی ئه‌مرۆ و گونجانی ئایین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ زانایانی گه‌ردوونیوو پزیشکی باسی ده‌که‌که‌ن زۆر له‌یه‌که‌وه نزیکن، ئه‌وه مه‌حاڵه ئه‌م بێ بڕوا گاڵته‌ی به‌مه بێت یان بترسێت.
كاک به‌رده‌قانی من له‌سه‌ر (داروین) زۆر شت نازانم، به‌ڵام ئه‌زانم که‌ له ساڵی 1809تا 1882 ژیاوه. منیش باسی زانسته‌کانی قورئان له‌ڕێگای کاک که‌ریمه‌وه ده‌که‌م که 1432 ساڵ پێش ئیستا باس کراوه. واته‌ زۆر پێشتر له داروین.

کاک کۆمار ماوەیەک پێش ئێستا لە فەیسبووک لەگەڵ برادەرێک ئەم باسەمان کردەوە.
من بۆخۆم لەجوگرافیای پێنجی وێژەیی خۆیندومە وابزانم ئەو پۆلە خوێندکار هێج گرنگی پێ نادات، بەڵام من هەمویم لەبیرە، لەجگوارافیادا باسی تەقینەوەی کۆمەڵەی خۆر و ئەستێترەکان دەکات، دەلێت زانایان پێییان وایە ، ئەستێرەکان بەم شێوەیە دروستبوون بە زەوی خۆریشەوە، بەڵام ئایە پێش ئەو تەقینەوەیە چۆن بووە، ئەی کێ ئەو کۆمەڵەی خۆرەی دروستکرد؟
پرسیاری بێ وەڵام زۆرە، پرسیاریکی تر لێرە دروست ئەبێت، ئایە بۆ هەندێکمان باوەڕ بەزانایەک دەکەین ، کە بۆچوونێکی نوسیوە، بەڵام باوەڕ بە ئایینەکان ناکەین.
بەڕای من ئەگەر ئایینەکان بوونیان نەبێت، مرۆڤ بۆچی بژێت، مرۆڤ بۆچی هاوکاری خەڵکی تر بکات، سۆز و خۆشەویستی واتای چییە؟
بەڕای من هەرچەند تا ئێستا هیچ زانایەک نەیتوانیوە بیسەلمینێ کە خوا بوونی نییە و ئایینەکان دروستکراوی خودی مرۆڤن، بەڵام ئەگەر سەلمێنراش، مرۆڤ هەر باوەڕی بە خوا و ئایینەکان هەبێت باشترە.
ئەگەر کەسێک بەڕاستی باوەڕی بە ئایین هەبێت، درۆ ناکات، دزی ناکات، ڕاستگۆیە، خەڵک ناکوژێت، یارمەتی هەژاران دەدات، دڵی پاکە ، پاک و خاوێنە و هتد.........
پرسیاریکی تر لێرە بۆ ئەو کەسانەی باوەڕیان بە ئایینی ئیسلام نییە، ئایە پێغەمبەریک ، کە خوێندەواری نەبووە ، چۆن توانیویەتی قورائانێکی وا دروست بکات لە زەمانێکدا ئەو پەڕی جەهالەت و دوا کەوتوویی بووە؟ بۆ خۆتان عەرەب دەبیینن لەم چەرخەدا کە تەکنلۆژیا چەند بەخێرایی پێشدەکەوێت ئەوان لە چ ئاستیکدان.
بیرزۆی داروین ، من باوەڕم پێی نییە، مرۆڤ لە مەیمونەوە گۆڕابێت بۆ مرۆڤ یا لەکرمەوە دروست بووبێت، هەمومان ئەزاین مرۆڤ بەیەک شێوە دروست دەبێت.
منیش ئەو پرسیارەم لا دروستبووە، کە زۆر کەس ناوێرن بپرسن، ئەگەر خوایەکهەمو شتەکانی دروستکردووە ئەی خۆی چۆن پەیدابووە، بەڵام تا کەس نەتوانێ بسەلمێنێ ، چۆن دروست بووە کەواتە ئەبێ خوایەک دروستیکردبێت.
من باوەڕم بە زۆربەی ئەو هەواڵانە نییە کە ناسا بڵاویان دەکاتەوە.

سڵاو کاک زاندی.
من له‌گه‌ڵ قسه‌کانی تۆ دام.

ئەو کەسانە کە ئەڵێن ئەسڵی مرۆڤ لە مەیمون بوە تەنها لەبەر ئەوە وادەڵێن کە خەڵک دوورخەنەوە لە ئایین.

ببورن وەکو چۆن ئێوە پێتان وایە ئاین شانی وا باڵی وا، خەڵکی تریش هەیە بە خورافات و قسەی بۆشی دەزانێ و ملیۆنەها بەڵگەی زانستی پێچەوانەی ئاین هەیە. مرۆڤ و ئاین هەر خوا پێغەمبەر نین و ئاین لە هیند و چین ...هتد بۆخۆیان دەردێکن وەکو ئەمانەی تر بۆ مرۆڤایەتی.
جارێ ئەو باسانە لێرەوە دەتوانرێت سەدانی تر دژی و هاوڕای بنوسرێت، وە چونکە کوردئایتی واتا ئایتی، گەر ئایتییە با پرسیار و وەڵام بێت لێرە، ئەگەر نا ببورن، ئەم باسانە بۆ ئێرە و هاوڕێیەتی ئیمە ناشێت کە لەسەر زانستی ئایتی کۆکین بەدەر لە بیروبۆچوونی پارتیی و ئاینیی.
گووگڵ، فەیسبووک، بڵاگێر ... هتد دەتوانین درێژەی پێبدەین.

کاتێکی خۆش