تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ماک بوک ه‌ که‌م هه‌ڵنابێ !!

رێبین

رێبین

بڵاوکراوەتەوە

2011/08/26

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔3۔ )

سلاو
سه‌ره‌تا ببورن که‌ هه‌ژماری ترم هه‌یه‌ به‌لام @Kurdoo به‌لام وشه‌ی نهێنیم بیرچوه‌و نه‌م توانی وه‌ری بگرمه‌وه‌ .

ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستا MacBooK Pro 13'3 م کری به‌لام له‌ Uk
دوێنێ شه‌و به‌ده‌ستم گه‌یشت ، به‌لام هه‌ڵنابێ
دوێنێ شه‌و ده‌نگێکی لێوه‌ ده‌هات وه‌ک بلێی ده‌نگی پانکه‌ یان شتێکی وا بێت بۆ ماوه‌ی 5 چرکه‌ و ده‌کوژایه‌وه‌ شاشه‌که‌ش هیچ نوقه‌ی نه‌بو !
به‌لام ئه‌م به‌یانیه‌ هه‌وڵم له‌گه‌ل دا ، داده‌گیرسێ ده‌نگه‌که‌ به‌رده‌وام ده‌بێ له‌پاش 5 چرکه‌ش و بۆ تاقی کردنه‌وه‌ DVDه‌ کم خسته‌ سه‌ر یه‌کسه‌ر رایکێشا ،به‌ڵام شاشه‌که‌ بێ هه‌ست و خوسته‌.

کۆمپانیای ئه‌پڵ وه‌کیله‌کیان له‌ هه‌ولێر هه‌یه‌ ، دوێنێ شه‌و بردم به‌لام به‌شی سێرڤس داخرابو سبه‌ی ده‌بێته‌وه‌ .

ئه‌گه‌ر رێگاچاره‌یه‌ک ده‌زانن بۆ چاککردنه‌وه‌ی سوپاستان ده‌که‌م

لە کوردستان ئەگەر شوێنی فەرمی ماک هەیە و بەڵگەی خاوەنێتی خۆتیان بدەرێ. زۆر بۆی دەچم چیپسێتی گرافیکەکەی سووتابێت.
بژین

کاکە سیا بردم بۆ لای یەکێک لە شوێنە فەرمیەکانی ئەپڵ ، وتیان دەبێ لێرەی جێبهێڵی بۆماوە ٣ رۆژ دوای ئەوە خۆمان خەبەرت دەدەینەوە دوای ٣ رۆژەکە پەیوەندیان پێوە کردم و پێی راگەیاندم کە بچم بۆ لایان و ماک ە کەم چاک بوە وە ١٢٠ دۆلار ی تێچوە ، وە ئەوەی ئەو باسی دەکرد یەک ماک بووک ی بۆ دروست کردبوم پاتری تەواو نەبو بۆم چاک کردی ... شاشەکەی خەلەلی هەبو بۆم چاک کردی ... رامەکەی نازانم چی بو بۆم چاک کردی ...... پرۆسێسەرەکەشی زۆر تەواو نیە بەڵام کار دەکات جارێ وە ناوە ناوە خەتێکیش بە شاشە دادێت و نەمان زانی هەڵەی چیە و پێمان چاک نەکرا و ناوە ناوەش دەکوژێتەوە ...... لەگەل ئەوەی کە لە UK هیچ کێشەیەکی وەهای نەبوە ....سەیرم پێ دێ
داوام کرد ئەگەر پرۆسیسەرەکەی چاک بکەم چی تێدەچێ وتی پارەی یەک ماکی تری تێدەچێت

لەکۆتایدا ماک بوکەکە هەڵ بو کار دەکات بەڵام . لەبەر ئەوەی MAC OSXەی لەسەری بو کۆن بو ١٠.٥.٧ لەو شوێنە فەرمیە داوام کرد بۆم نوێ بکەنەوە داوای ٤٠٠ دۆلاریان کرد ئەگەر بۆم بکەن بە OSX LION لە بازاریش زۆر گەرام کەس نەیبو ... کردم بە وین٧ ئێستا کێشەی خەتەکەی شاشە و پرۆسێسەریش هیچی پێوە دیار نیە و کوژانەوەش نزیکەی ٤ رۆژ دەبێت ١ جار ئەویش پێم وابو خەتای شەحنەکەی بێ تەنها %١٥ مابو ..
جائەگەر رێگەیەک هەیە بۆ ئەوەی بتوانم ماکی وەشانەنوێەکان لەسەر دانێمەوە یان ئەگەر ویندۆز ٧ زیانی بۆی نیە و ەتوانم بەردەوام بم ، پێمی بڵێی سوپاست دەکەم

زۆر سوپاس .هەربژیی

راستە ئەو شێرە هەبو لەبازار بەڵام نەماوە زۆر گەرام