تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

شرۆڤەی هێندێک رووداوی مێژووی ئاپڵ بە ریزیی کات.

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/08/26

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔3۔ )

 

ـ لە ساڵی ١٩٧٦دا ئاپڵ لە لایەن Steven Wozniak و Steve Jobs دەستی بە کارەکانی کرد. بێجگە لە ١٢ ساڵێک نەبێ کە Steve Jobs دوور بوو، لە دەیەکانی ٧٠وە بەردەوام پەرەی بە بەرەوپێش بردنی ئەو کومپانیایەدا بوە.

ـ ساڵی ١٩٧٦ Steven Wozniakو Steve Jobs کومپانای ئاپڵین دامەزراند.
ـ ساڵی ١٩٨٤ ئاپڵ دەستی بە فرۆشتنی کومپیۆتەر کرد.

ـ ساڵی ١٩٨٥ لە بەربەرەکانێیەکی دەسەڵاتدا Steve Jobs ئاپڵی بەجێ هێشت.

ـ لە مانگی سپتەمبری سالی ١٩٩٧دا، دوای زیانێکی ١،٨ میلیون دولاری، Steve Jobs وەک سەرۆکی ئەو کومپانیایە دیسانەوە گەڕایەوە.

ـ ساڵی ٢٠٠١ ئاپڵ یەکەم ئایپۆدی بڵاو کردەوە.

ـ ساڵی ٢٠٠٣ ئایتونس بڵاو کرایەوە. مشتەرییەکان دەتوانن لەم رێکەوتە بە دواوە موزیک و فیلم لەسەر ئینتەرنێت بە شێوەی سەرهێڵ بکڕن.

ـ لە مانگی ئۆگوستی ساڵی ٢٠٠٤دا Steve Jobsرایگەیاند کە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کراوە بۆ ئەوەی لکێکی شێرپەنجە لە لەشی دەربێنن.

ـ مانگی ئۆکتەبەری ساڵی ٢٠٠٥ Tim Cook وەک بەرپرسی چالاکییەکانی ئاپڵ هەڵبژێردرا.

ـ مانگی ژوونی ساڵی ٢٠٠٩ Steve Jobs دوای نەشتەرگەری و گۆڕینی سییەکانی گەڕایەوە بۆ ئاپڵ.

ـ مانگی ئاوریلی ساڵی ٢٠١٠ ئاپڵ دەستی بە فرۆشتنی ئایپاد کرد، تەختەژمێرێک بۆ مەلەوانی لە نێو تۆڕدا.

ـ رۆژی ١٧ی مانگی ١ی ساڵی ٢٠١١ Steve Jobs دیسانەوە رایگەیاند کە بە هۆی نەخۆشییەوە ماوەیەک پشوودان وەردەگرێ.

ـ رۆژی ٢ی مارسی ساڵی ٢٠١١ ئاپڵ ئایپاد٢ی بڵاو کردەوە، Steve Jobsهەواڵەکەی راگەیاند.

ـ رۆژی ٩ی ئوتی ساڵی ٢٠١١ ئاپڵ لە باری داراییەوە وەپێش Exxon Mobil Corp کەوت کە کومپانیانی نەوتە و گەورەترین دارایی هەیە.

٢٤ی مانگی ئوتی ساڵی ٢٠١١ Steve Jobsرایگەیاند کە لە پلەو پایە پێشووەکەی لە ئاپڵ واز دێنێ، بەڵام لە بەڕێوەبەرایەتیدا دەمێنێتەوە و Tim Cook جێگای دەگرێتەوە.

بۆچوونەکان

کاک ڕەوەند هەوڵێری@ ئەوە کاک حامیدە.
دەستخۆش کاک حامید، ئایپاد لە ٢٠٠١ دا دروست نەکراوە، ئەگەر پێداچوونەوەیەک بکەیت بە بابەتەکەتدا.

سڵاو.
بە ئیجازەی کاک حامید، کردم بە ئایپۆد.

دەستخۆش بۆ ئەو زانیاریانە کاک حامید
بە ڕاستی ستیڤ جۆب کەسێکی زۆر سەرکەوتووبووە، لەم ڤیدیۆیەدا باسی سێ چیرۆکی خۆی ئەکات کە زۆر بەسوودن تکایە سەیری بکەن، http://www.youtube.com/watch?v=D1R-jKKp3NA
ئەوەی جێگای سەرنجە باوکی ستیڤ خەلکی سوریا بووەو مسوڵمان بووە ناوی عەبدول فەتاح بووە!!!