تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئێران لە لاوازیی ئینتەرنێتدا بوو بە شەشەم

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/08/18

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔11۔ )

 

نوێترین پلەبەندی وڵاتانی جیهان لە بواری رادەی خێرایی پێوەندی بە ئینتەرنێتەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران لە نێو لاوازترین وڵاتانی خێرایی ئینتەرنێتدا، پلەی شەشەمی وەرگرت.
رێکخراوی ئاکامای ماوەیەک لەمەوبەر راپۆرتێکی لەسەر بارودۆخی ئینتەرنێت لە جێهان لە ماوەی سێ مانگی هەوەڵی ساڵی ٢٠١١ی زایینیدا، وڵاتە جۆراوجۆرەکانی لە بواری باشی و خێرایی ئینتەرنێتەوە ریزبەندی کردووە. لەم رێزبەندییەدا ئێران لە پاش وڵاتی لوبنان، ئوزبەکستان، لیبی، بولیڤی و نیجریەدا لاوازترین هێڵی ئینتەرنێتی هەیە.
لەم راپۆرتەدا هاتووە کە ٣٨ لە سەدی رادەی پێوەندیی ئینتەرنێت لە ئێراندا بە خێراییەکەی کەمتر لە ٢٥٦ کیلوبایت لە چرکەدا وەردەگیردرێ. ئەمەش لە کاتێکدایە کە رادەی مامناونجی بۆ خێرایی ئینتەرنێت بە خێراییەکی کەمتر لە ٢٥٦ کیلوبایت لە چرکە لە جیهاندا تەنیا ٣،٣ لە سەددایە.
هەروەها لەم راپۆرتەدا ئیشارە بەوە کراوە کە لە مانگی ژوئنی ساڵی ٢٠٠٩ بە دوای سەرهەڵدانی دژایەتی لە ئاکامی راگەیەندراوی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێراندا، دەسەڵاتدارانی کۆماری ئێسلامی بڕیای پساندنی ئینتەرنێتیان داوە بۆ ئەوەی خەڵکی پێوەندی نەبێ.
دوای تێپەڕینی دوو ساڵ بە سەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و خۆپیشاندانە دژبەرییەکاندا هێشتا زۆر لە ماڵپەڕە ئینتەرنێتی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێراندا بەربەست کراون.
لە ئاکامی ئەم ریزبەندییەدا کۆرەی باشوور بە خێراییەکی ١٤،٤ مێگابایت خێراترین ئینتەرنێتی جیهانی هەیە و هۆنگ‌کۆنگ بە خیراییەکی ٩،٢ مێگابایت و ژاپۆنیش بە خێراییەکی ٨،١ مێگابایتەوە پلەکانی دووهەم و سێهەمیان بۆ خۆیان تەرخان کردووە.
هەروەها لەم رێزبەندییەدا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بە خێراییەکی ٥،٣ مێگابایت لە پلەی چواردەهەمدایە. ئەمە لە کاتێکدایە کە خێرایی مامناوەنجی بۆ چوونە نێو ئینتەرنێت لە جیهاندا لە سێ مانگی هەوەڵی ساڵی زایینیەوە ٢،١ دا مێگابایت بوو کە ئەمەش بەرزبوونەوەیەکی ٢٣ لەسەددا پیشان دەدا.

بۆچوونەکان

سوپاس بۆ هەواڵەکەت کاک حامید گیان
بەدڵنیایەوە کوردستانى خۆمان لە دواترین پلە دێت لەم رێزبەندیە ئەگەر حسابی ئنتەر نێتى بۆ بکەن هـــــا
لە ٢٠ کیلۆبایت تێپەر ناکات ئەوە ئەگەر گرێبەستى تاک ( فەردی ) بێت وەک هاولاتى هەژمارت هەبێ
بژین

دەستی خۆتان خۆش بێ. هیوادارم رۆژێک لە رۆژان کوردستانی ئێمەش بەکەوێتە پێش چین و ژاپۆن هەموو ئەو وڵاتانەی کە خاوەنی مێشکێکی پێشکەوتوون لەو بوارەدا. کوردستان حەیف دەکا بەو شێوەیە لاوازە، چوونکە لەو وڵاتانەی کە لاوازە زۆرتر لەبەر ئەوەیە خەڵکی کەڵکی تەواوی لێ وەرنەگرن و فیلم نەنێرن. بەتایبەتی ئێران لەو لاوازییەدا ئامانجی خۆی هەیە. بەڵام کوردستان خۆ بەربەستی شتێکی تایبەتی ناکەن ئیتر حەیف نیە هێڵێکی پانی زۆر باش بۆ خەڵکی فەراهەم نەکرێ؟ ئەوە بێ گومان سوودێکی باشیشی بۆ خۆیان هەیە.
چەند ساڵ لەمەوبەر لە هەواڵێکی رۆیترزدا باسی مانگەلەیەکی دەستکرد دەکرا کە وڵاتی ژاپۆن بڕیاری داوە بینێرێ بۆ ئاسمان و ئەگەر سەربگرێ ئەوا خێرایی هێڵی هەموو ماڵەکان دەبێ بە زیاتر لە ١٤ گیگ لە چرکەدا. ئیتر دوای ئەوە من ئاگام لێ نیە کە چی بەسەر هاتووە. هەروەها بڕیاریش بوو کە ماوەیەک بە خۆڕایی بیدەن بە دانیشتوان.

ئەی نەتان بیستوە ئەوەی پەلەی کرد چاوی خۆی کوێر کرد , کاکە ئەوتا بە سەربرە و قەت هیچیشمان لێ نایە چوون جاری وایە ماڵپەڕێک ئەکەیتەوە دوای ١٠ دەقە ناکرێتەوە مەجبوور تۆش ئەو پەنجەرەیە دا ئەخەیتەوە و زۆر خۆتی پێوە خەریک ناکەی جاری وایە ٢ کاتژمێر لە سەر هێڵی ٥ جار ڕیفرێشی تویتەر و فەیسبووکت پێ ناکرێ ئینجا سەرەی live و yahoo و AOL .

دەستخۆش کاک حامیدی بەڕێز!
پێم وایە ئەو تاقیکردنەوەیە نوێ نییە، [url=http://i.zdnet.com/blogs/akamai_report_q32009_topspeeds.png?tag=content;siu-container]لەم وێنەیەدا[/url] کە هی مانگی ١/ ٢٠١٠ یە کۆریا زیاتر بووە لە ئێستا، تۆ بڵیی ئەو وڵاتانە بەرەوەو دواوە بگەڕێتەوە.

رەنگە وا بێ کاکە زەندی بەڵام ئەی تۆ بڵێی هۆنگ‌کۆنگ بەرەو دواوە گەڕابێتەوە؟!

ئەو لیستانە نادروستن، لیتوانیا بەهێزترین و خێراترین هێڵەکانی جیهانە.
لێرەوە سەرچاوەی فەرمی کە ویکیپیدیا و بەخشەرە فەرمییەکان بەکاری دەبەن:
http://netindex.com/download/
ئەمەش لیستەکە:
http://netindex.com/download/allcountries/

دەس خۆش ,, ئەی لەبارە عبراق و كوردستانەوە ئەبێ لە چ پلەیكدا بین...؟؟؟؟؟؟

دەست خۆش
@Hawkar82

بەپێی وەو لینکەی کاک سیا دای ناوە
156.Iraq
1.05Mbps

http://netindex.com/download/2,93/Iraq/

بەڵام ھەولێر
2.36Mbps
http://netindex.com/download/4,120013/Erbil/?tab=3

بەڵێ, ڕێبین ئەوە دروستە و ڕاستە. هیچ هەڵە نییە.

ببورە کاکە سیا مەبەستم لەوە نیە کە هەڵەبێت ،تەنها ویست وەڵامی هاوکار٨٢ بدەمەوە کە کە پرسی دەبێ عراق و کوردستان لەچ پلەیەک دابن

هەربژی

کاک ڕێبین پێویست ناکات،
ئەوان لەسەر بەخشەرەکان هەژماریان دەکەن، ئەوانەی کوردستانیش بەخشەری دەرەوەن (ئەوروپی) و بەسەتەلایت ...هتد وەردیگیرێت و دوایی وەکو بەلوعە بە سەدان کەس دابەشی دەکەن و دەبێت بەو شتە نابووتەی ناویان ناوی عەنتەرنێتی کوردستان.