باشە ئیش وا ئەڕووا لەگەڵ گووگڵ کۆد؟
سڵاو
پاش ئەوەی کاک هیوا [url=http://code.google.com/p/android/issues/detail?id=15401/]ئەمەی[/url] دانا دڵمی زۆر خۆش کرد ، بەس تا ئێستا یەک نوکە وەڵامیش وەرنەگیراوە ، ماوەیە پێش ئێستا ئەو باسەم کردەووە لە IRC پەرەپێدەرانی ئاندرۆید ، جارێ ئەوە دنیایە قسەی ناشرینییان کردووە ، ئینجا لەو هەمووە یەک کەس وتی ئەمە شتێکی شەرعیە و هەقی خۆتانە بکرێت بۆتان و من ستار ی ئەکەم ، یەکێ ئەی ووت ئێ 35 ملیۆن کەس چییە تا سیتمێک فۆنتەکەی بگۆڕێ بۆیان؟ یا کێ ئەڵێ یەک نیو ملیۆن کەسیش ئەو سیستمە بەکاردەبەن؟ ، منیش ئەڵێم ئایا ئەکرێ هەر ئاوا چاوەڕێی گووگڵ بکرێت تا جەنابی موبارەکی قەرار دەدات کە ذڵنیام تا چەند ساڵانێکی دیش هیچ وەڵامێکی نابێتن ، ئەگەر شتێ هەیە بڵێن ؟؟ ، من ئەڵێم هەر کەسێ شارەزایی لەم جاڤا یە هەیە با سەیرێکی ئەو دەورو بەرە بکات بزانێ کارەکە چۆن دەکرێ تا فۆنتەکان پشتگیری کوردی بکەن؟
لەگەڵ ڕێزم.
بژین،
کورد کوا ٣٥ میلیۆنی بەم شێوەیە دەنوسن؟ پاشان چەند ملیۆنە ئەم سیستەمە بەکاردەبەن بۆ خوێندنەوەی کوردی سۆرانی؟
ئەوانەی لەو کەناڵەن هەمووی پەرەپێدەر نین، وە زۆربەی کێشەکە لەلای کۆمپانیاکانە کە کۆدەکان دەستکاری دەکەن، سۆنی بە بنەڕەت تەنها کێشەی بزوێنی هەیە، تەماشای هەمان وەشاندن بکە لە HTC ئەوەی نییە.
ئەندرۆید وەکو سیستەم و ئاراستەی گووگڵ پلانی بۆ دادەنێت، ئەبێت ئەوان ڕازیبن، ئەگەر نایکەن؟ ناهەقیان ناگرم ئەو هەموو فرۆشەی هەیە کێ خەمی کوردییەتی؟
حکومەتێکی کارتۆنی داڕزاوی سێ پارێزگایی فرە کوێخایمان هەیە، گوایە نوێنەر و نازانم چی دکتۆرە هەمانە و دەزگای ئایتیمان هەیە بۆ لایکی فەیسبووک.
ئەوان گەر یەک ماڵپەڕی فەرمیان هەبێت بە دۆمەینی gov بە فەرمی لە جیاتی ئەو هەموو شینە درۆیەی شەو و ڕۆژ بەسەرو گوێلاکماندا دەدەن. بە فەرمی لیژنەیەک دروستبکەن و لەگەڵیان نامەبگۆرێتەوە، ئیشی چەند نامەیەکە و تەواو.
بەڵام بۆ کێ؟
گووگڵ سیاسەت و ڕێڕەوی هەموو سیستەمەکە دەکات، دەبێت ئەوان قبوڵی بکەن.
ئەرێ ئەو تەنکنەلۆجییایی کوردستان لە هەولێر لە کوێیە ؟ دەوام ئەکەن ؟
خەرمان بەرەکەت مامە جوتیار.
ئەگەر کەچە ملیۆنێرێکی کوردستانت دەستکەوت، پێکەوە ئەچین بۆ چین، ۱٠ هەزار دانە ZTE 240X320 QVGA ئەکڕین بە ۲۵ دۆلار، لە بەردەم دەزگای تەکنۆلۆژیای زانیاری کوردستان ئەیفرۆشینەوە یەکی بە ٤۵ دۆلار.
۱٠،٠٠٠ لە ۲٠ = ۲٠٠،٠٠٠ بەخوا نازدارە خوایە. فۆنت حەل بوو، کوڕە هەموی حەز ئەکەی بکە بە کوردی، حەز ئەکەی لۆگۆکەی کوردئایتی لەسەردانێ.
گووگڵی داماو بڵێ چی کاکە؟ خۆشم پەشیمانم لەوەی ئەوەم لەوێ دانا. گوناحیان چیە ئەوان؟ بێن گەچەکەشمان بۆ بگرنەوە و گەچکاریەکەشمان بۆ بکەن؟ ئێ دە وەڵا کاکە دیوەخان قەت ئاوەدان نابێ بەخوا.
[url=http://forum.xda-developers.com/showthread.php?t=1218960]http://forum.xda-developers.com/showthread.php?t=1218960[/url]
[url=http://www.youtube.com/user/tafay#p/u/0/U6byfHV_Hl4]http://www.youtube.com/user/tafay#p/u/0/U6byfHV_Hl4[/url]
براکه‌م هه‌رکۆمپانیایه‌و سێنسی خۆی هه‌یه وابزانم سامسۆن سێنسی خۆی کردوه‌ته‌وه به‌ڵام سایته‌که‌یم له‌بیر چوه به‌نیسبه‌ت htc له‌م ماوه‌یه سێنسی خۆی کرده‌وه وه‌ک دیاره به eclipse ده‌ستکاری ئه‌کرێ
[url=http://www.htcdev.com/]http://www.htcdev.com/[/url]
به‌ڕای من کوردی و عه‌ره‌بی فه‌رقی نیه من که زانیم چۆن ق ئه‌لکێت به ل ئه‌وکاته به‌رچاوم ڕون ئه‌بێ بۆ ڵ و ێ. براکه‌م ئه‌وه‌ی به من ئه‌کرێ درێخی ناکه‌م به‌ڵام من توانای پڕۆگرامینم نیه وه توانای وه‌رگێڕانم نیه ئێمه لێره باسی لکاندنی پیت ئه‌که‌ین تا زۆرترین که‌س به مه‌سه‌له‌که ئاشنا بن به دڵنیایه‌وه گوگڵ عه‌زیه‌تی خۆی نایا بۆ ئێمه نه‌گبه‌تی گه‌لی کورد له ڕۆڵه‌کانیایه‌تی من براده‌رم هه‌بوو له به‌شی کۆمپیوته‌ر هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ته‌خه‌روجی کرد هه‌ر خه‌ریکی پرسیار کردن بوو له من دوای ته‌خه‌روجیش ده‌ستی کرد به فڕۆشتنی شامپۆ. وه‌رگێڕانی ڕۆم و به‌رنامه بۆ کوردی زۆر ئاسانتره له لکاندی پیته بزوێنه کوردیه‌کان به‌هه‌رحاڵ لینکی یه‌که‌م سۆرس کۆدی براوسه‌ری ئه‌ندرۆیدی تیایه‌هیوادارم که‌سێک هه‌بێ ده‌ستکاریی بکات و دوسێ پرسیار بوروژێنێ.
ئه‌مه‌ش هیی سامسۆن
https://opensource.samsung.com/