ماکەکەت بدۆزەرەوە
رووی داوە کە کومپیۆتەرەکەت لەدەست بدەی و پێت خۆش بووبێ لە شوێن دزەکەی بگەڕێی؟ ئاپڵ بەم زووانە یارمەتیت دەدا.
گەورە کۆمپانیای ئاپڵ وەشانی بێتای Find My Macی بڵاو کردەوە. کردارەکانی ئەم وەشانە زۆرتر لە Find My iPhone دەچێ و بە یارمەتی ئەو دەتوانی لە ئینتەرنێتدا لە شوێن ماكە دزراوەکەت بگەڕێی و بزانی لە کوێیە و لەسەر خەریتە بیدۆزیتەوە و دواتریش بیبەستی و یان فۆرماتی بکەیتەوە.Find My Mac لە رێگای نێتڤۆرکەوە کەڵک لە wiFiنێتڤۆر وەردەگری و شوێنی ماكە دزراوەکەت بۆ هەڵدەکا.
ئەو پرۆگرامە لە لایەن ماک OSەوە دراوەتە دەرەوە و بۆ بەکارهێنانی دەبێ ئەو کەسە Linoی هەبێ و هەروەها هەژمارێکیشت iCloud دا هەبێ.
شایانی باسە کە کۆمپانیایتر پروگرامی لەم شێوەیانە هەیە، بۆ وێنە "ئاندەرکۆڤەر"، هەرچەندە تۆزێک گرانن، بەڵام ئەو دەستئاوەڵاییە بۆ بەکارهێنەر دەهێلێتەوە کە زۆر شتی دیکە بە کومپیۆتەرە دزراوەکەی بکا. لەوانە تۆ دەتوانی شاشەی کومپیۆتەرەک ببینی و بە بەکارهێنانی کامێراکەی بتوانی ئەو کەسەی کومپیۆتەرەکە بەکار دێنێ بناسی.
