BATTLEFIELD 3 و نه‌خشه‌ی کوچه‌و کۆڵانه‌کانی شاری سلێمانی
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه که ناوی یه‌کێک له شاره‌کانی کوردستان له نێو لیسته‌که‌دا ده‌بینرێت که شاری سلێمانیه. , WakeIsland,Paris,Tehran, Sarajevo,New York ,oman, [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Sulaymaniyah]Sulaymaniyah[/url],

بۆچوونەکان
دەست خۆش ، وا من چاوەڕێی دەکەم تا بۆ ئاندرۆید تێ :)
بژین،
دەستخۆش بۆ هەواڵەکە و سوپاس بۆ بەشداریت، هەرچەندە ئەوەی جگەرە دەکێشێت، زۆر تەندروسترە و باشترە لەیاریکەری سەرنێت و کۆمپیوتەر (بەبەردەوامی).
دەستخۆش، کاک هەردی ، بێگومان چیرۆکی ئەم یارییە ئەشێت ببێت بەڕاست، سیاسەتی رۆژئاوا نەگۆڕە بۆ ڕێگرتن لە پێشکەوتن و بەهێزبوونی وڵاتانی ڕۆژهەڵات، هەربۆیە ئەبێ ئەو نەوت و گازەی ئێراق هەیەتی بۆ کرێنی چەک و بۆمباو ئاوەدانکردنەوەی ئێراق و کاولکردنەوەی بەکاربێتەوە.
ئەو شەڕەش ئێستا سەراتاکانی دەستی پێکردووە، گرتنەوەی ئاو و دەستوەردانی ئێران لەکاروباری ناوخۆی ئێراق، سونیەکان و وڵاتانی کەنداو هەرئەبێ ئەم جەنگەش بکەن.
ئەروپایەک بۆ خۆیان قەیران لەدوای قەیران ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، چۆن دەیەڵن ئەو وڵاتانە بەهێزبن و دوای ئەوە بازاڕیان پێویستە بۆ فرۆشتنی چەکەکانیان.
هەرچەند شیوازی جەنگەکان گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە و دێت، بەڵام جەنگی شارستانیەتی ڕۆژائاواو ڕۆژهەڵات هەر بەردەوامە.
ببورن ئەگەر ئاراستەکەی باسەکەم کەمێک لەئایتییەوە دوورە، بۆچوونەکەم دەربارەی چیرۆکی پشتەوەی ئەو یاریەیە.
له ڕووی سایکۆلۆجیه‌وه ئه‌م جۆره یاریانه، ئه‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی توند و تیژی لای مرۆڤ. له‌گه‌ڵ بۆچوونی کاک سیا هاوڕام ، زیاده‌ڕۆیی کردن به به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌ره‌وه به‌مه‌ستی یاریکردن بێ یان هه‌رشتێکی تر، ته‌ندرووستی مرۆڤ به‌ره‌و خراپ بوون ئه‌بات. ده‌ست خۆش بۆ هه‌واڵه‌که
بەبۆچوونی من: خاڵێکی بەهێز کە ویندۆزی گەیاندبێتە ئەو بەکاربردنە ئەم یارییانەیە ،واتا یارییە گەورەکان نەک یارییەک بۆ سەرقاڵی (وەکو مینەکان ،یاری کاردەکان) ،ئەگەر بەکارهێنەرێک لەسەر لینوکس هەموو بنەما زانستی و کۆمپیتەرییەکانی کۆمپیوتەر بەکارببات ،ئەوا لە %٧٠ ـی بەکارهێنەری ویندۆز بۆ (گۆرانی لێدان ،سەیرکردنی وێنە ،یاری پێکردن).
دەستخۆش و هەربژین.
ئه‌بێت چ دڵخۆشکه‌ریه‌ک بێت ناوی شارێک یان گه‌ڕه‌کێک له‌یاریه‌کدا هه‌بێت!! دوای زۆر خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌ڵسوڕاوانی کورد ئیتی گروپ، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵانه ئه‌بێت فلته‌ربکرێت.
سڵاو هاوڕێیان ، یاری بەشێکە لەئایتی، ئەوەش ئاشقانی خۆی هەیە، من بەپێجەوانەی ئێوەوە زۆرم پێباشە ، هەوال و بابەت هەمەجۆر بن.
هەرچەند منیش هەمان بۆچوونم هەیە دەربارەی زیانەکانی یاری، بەڵام سودیشیان زۆرە بۆ مێشک بۆ فراوانکردنی توانای بریکردنەوەی مرۆڤ، دیارە مەبەستم یاری بەگشتییە نەک تەنیا ئەکشنەکان.
من ڕۆژانە لەم جۆرە هەواڵانە دەبینم لە مالپەڕەکانی ئایتی.
ڕێزیشم هەیە بۆ هەمو ڕایاکەی جیاواز
سەرکەوتوبن
ئەو تۆزەی سەرەتای لە مەزادخانەکەی سەرەوە ئەچێت :)
هەندێ لە دەقە عەرەبییەکان پێچەوانە بوونەتەوە.
کاک هەردی،
مۆبایل و کۆمپیوتەر و یاری هیچ ڕەبتیان نییە، ئاڵودەبوون خەڵک بەو دوانە بە ناوەڕۆکەکەوە بەندە یەکێک بە پۆکەر، یەکێک بەچات، یەکێک بە یاری لەمە...هتد بەڵام بەگشتی هەزارەها بواری هەیە دوورە لەوانەوە.
یاری و لەم جۆرەی باسی دەکەیت هیچی تری نییە بێجگە لە تێکدانی مێشکی گەنج و بۆگەنکردنی ڕەقتی مێردمنداڵ و پیسکردنی بەهاکانی یاری تریش. سەربڕینی خەڵک لەسەر شۆستە و دزین ...هتد.
بەهەرحاڵ باسەکە بانەگۆڕین، ڕای خۆم ئەوەیە، یاخوا تاقیان نەمێنن لەو جۆرە لەسەر زەویدا.
بژین
ده‌سته‌كانت خۆش بێت من زۆر حه‌زم له‌م یاریه‌یه ئه‌كه‌م هه‌تا ئێستاش به ئۆنلاین به‌شی
دوووه‌می ئه‌م یاریه ئه‌كه‌م ، من قه‌د ته‌صه‌وڕم نه‌ئه‌كرد ئه‌م به‌شه تازه‌یه‌یان باس له‌شه‌ڕی ئێران و عێراق بكات
وه‌زۆربه‌ی یاریه‌كان كه ده‌رئه‌چێت هه‌مووی باس له شه‌ڕێك ئه‌كات كه زۆربه‌ی ڕووی یاوه هه‌مووی نا ئێسته
blackops باس له جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌كات medal of honor باس له جه‌نگی ئه‌مغانستان ئه‌كات
ئه‌گه‌ر ئه‌م شته ڕاست بێت ئه‌وا ئه‌بێت ئه‌وا شه‌ڕ له‌نێوان pkk ئێرانا بێت به‌س ئه‌وه‌ی كه‌له ڤیدیۆ كه‌یا ئه‌یبینیت
به پێی دیمه‌نی شاره‌كه‌بێت ئه‌وا قه‌د له عێراق ناچێت بڕوا مه‌كه له ئێرانیش بچێت ئه‌وه شه‌ڕی نێوان
ویلایه‌ته یه‌گرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه كه ئه‌ودوو وڵاته دژی یه‌كترین هه‌تا ئێسته‌ش هه‌ر به‌ئه‌نقه‌ست
عێراقیا تێكردوه هه‌رسێری ڕه‌سمه‌كه كه‌یت دیاره كه‌ئه‌وه نه عێراقه نه ئێرانه
هیچ بۆچوونێکی جیاواز نییە لەسەر یاری بۆگەنی وەکو ئەمانە. یاریی، پۆکەری سەرهێڵ، پۆڕنۆ و چاتی هاوشێوەی یەک شتن. سوودەکەیان ئەوەیە کۆمەڵێک خەڵک کە نازانن بیربکەنەوە لە ٥ ساڵدا یان دەبن بە بوونەرێکی بێسوود یان دەبن بە تاوانچی.
ئیتر مۆبایل و کۆمپیوتەر کە ئامێر و سیستەمی کارگێڕین، دەتوانن وەکو چەقۆ بۆ کوشتنیش بەکارببرێن وە یاری شتێکە لە دەیەها بەڵای ناو ئەو سیستەمە. سیستەم و ئامێرەکە پێشکەوتنە.
کاتێکی خۆش
به‌ڕێز
ئه‌م یاریه ده‌رئه‌چیت ئه‌وه بۆ 2 مانگه نمایش ده‌كرێت له پێشانگای e3 نمایش كرا وه من بۆ چونی خۆم هه‌یه
كه پێم ناخۆشه شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران بێت له‌ڵام تازه شته‌كه رووی یاوه هیوادارم لێم تێ بگه‌یت
دووباره ده‌سته‌كانت خۆش بێت
به‌ڕێز
ئه‌م یاریه ده‌رئه‌چیت ئه‌وه بۆ 2 مانگه نمایش ده‌كرێت له پێشانگای e3 نمایش كرا وه من بۆ چونی خۆم هه‌یه
كه پێم ناخۆشه شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران بێت له‌ڵام تازه شته‌كه رووی یاوه هیوادارم لێم تێ بگه‌یت
دووباره ده‌سته‌كانت خۆش بێت