Java7 وەشێنرا
Oracle بەفەرمی ڕایگەیاند کەوا وەشانی نوێی جاڤا Java Platform, Standard Edition 7 ە(Java SE 7) سازکراوە بۆ داگرتن، ئەمەش گەورەترین نوێکارییە لە ماوەی پێنچ ساڵدا ، لەو کاتەوەی کە جاڤا Java SE 6 لە دیسێمبەری ٢٠٠٦ وەشێنراوە ، کە تا ئێستا زۆربەمان ئەم وەشانە بەکاردەهێنن.
Java SE 7 گەورەترین گورزەی نەرمەواڵەیە کەلەسەردەمی خاوەندارێتی Oracle دا وەشێنراوە لەو کاتەی لە ٢٠٠٩ دا Oracle ە (Sun) ی کڕی.
لەو هــەواڵ و گۆڕانکاریانەی کە ئەم وەشانە لەخۆی گرتووە، ئاسانکاریەکی باش بۆ پرۆگرامکردن کراوە وەکو کەمکردنەوەی کۆدەکان و ئاسانکاری لە خوێندنەوەی وە ئەو گۆڕانکاریانە ئەنجامدراوە کە لەو پرۆژەیەدا بەرنامەی بۆ داڕێژرابوو بەناوی «Coin» و [url=http://www.jcp.org/en/jsr/detail?id=334]JSR 334[/url].
هەروەها ئەم سەکۆیەی (پلاتفۆرم) جاڤا باشتر پشتگیری لە زمانەکانی تری پرۆگرامکردن دەکات بەو واتایەی خێرایەکی بەرچاو لە وەگەڕخستنی JVMە (Java Virtual Machine) کراوە ، لەو زمانانەی کە پشتگیری دەکات Ruby, Python و JavaScript ، گۆڕانکاریەکان[u][b][url=http://www.jcp.org/en/jsr/detail?id=292] لێرەدا[/url][/b][/u] بە ووردی باسکراوە.
شایانی باسە هەندیک گۆڕانکاری تریش کراوە لە باشتر وەگەڕخستنی ئەو سیستەمانەی پرۆسێسەری دەبڵ Core یان تێدایە ، جگە لەوانەش بەڵێنی فرەکرداری لە ڕایەڵەو پاراستنیدا دراوە ، هەروەها پشتگیری بەجیهانی کردنی کراوە ، وەکو لە خۆگرتنی پشتگیری Unicode 6.0.
دەتــتوانــن java SE 7[u] [b][url=http://www.oracle.com/technetwork/java/javase/downloads/index.html]لەم بـەسـتەرە[/url][/b][/u] دابگرن.

بۆچوونەکان
کارێکی جوانیان ئەنجام داوە دەستیان خۆش بێت بۆ ئەم هەنگاوە جوانە.
دەستی تۆش خۆش خاڵە زەندی گیان.
ئهک ههر بهخۆشی و پێوقهیهمی بهخێربێت جافا 7 ، خۆ ئهوه پێنج تاکه ساڵی رهبهقه ئهو برادهرانه ژان ئهیانگرێت به م نهرمهکالایهوه بۆیه هیوادارم تهمهن درێژبێت و بێ کێشهو سهریهشه بێت.
دهستی تۆش خۆش بێت کاکه زهندی گیان بۆ ئهم زانیاریه بهسودانهیپێت بهخشین.
JDK, java plugin, java SE ئەمانە هەریەکە و شتێکی ترن و کاری ترن، ئەوەی لە وێبگەڕەکەتان وەکو جاڤا هەیە ئەمەیە لە ماڵپەڕی خۆی
http://www.java.com/en/download