تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کۆچکردن و گواستنەوە لە فەیسبووک بۆ گووگڵ پڵاس!

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/07/29

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

 

دوای بڵاو بوونەوەی گووگڵ پڵاس (Google +) لە لایەن کومپانیای گووگڵەوە، زۆر لە بڵاگنووسان و زانایانی بواری ئایتی ئایا پێتانخۆشە لە فەیسبووکەکەتانەوە کە ساڵانێکە کاریتێدادەکەن کۆچبکەن بۆ ئەم تۆڕە مەجازییە نوێیە واتە گووگڵ پڵاس؟ بۆ کۆچکردن لە فەیسبووکەوە چەن کۆسپێک لە رێگادایە دەبێنن؟ لەم پێوەندییەدا بە چۆنیەتی کۆچکردن لە فەیسبووکەوە بۆ گووگڵ پڵاس خەریک دەبین و چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەو گواستنەوە بە باشترین شێوەی گونجاو دەخەینە بەر تاوتوێ کردن.

چ شتانێکتان لە کاتی گواستەنەوە بۆ گووگڵ پڵاس پێویستە؟
ئێوە بۆ بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییەی گووگڵ دەبێ هەژمارێکی بەکارهێنانتان لە گووگڵدا هەبێ و گرینگتر لەوە، ئەوەیە کە تاکوو ئێستاش تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە کە لە لایەنی کەسێکی دیکەوە کە لە گووگڵ پڵاسدایە هەژماری هەیە و لەو سیستمەدایە و دەتوانێ بانگێشتی بکا. دوای ئەوەی ئەم دوو کۆسپە چارەسەر کران ئەوجار دەچینە سەر باسی ئەوەی کە چ شتانێکمان پێویستە کە لە فەیسبووکەوە لەگەڵ خۆمان بیبەین بۆ گووگڵ پڵاس.


بە دڵنیایەوە هەوەڵین شت کە بە مێشکتاندا دێت ئەوەیە کە دۆستەکانم بووەم! بەڵێ بۆ زۆربەی ئەو کەس و کاربەرانەی کە لەم کۆمەڵگا مەجازییە کەڵک وەردەگرن، هۆی سەرەکی پێوەندی لەگەڵ دۆستان و خزم و کەسەکانە و بە بێ ئەوان تۆڕێکی مەجازی هەرچەندەش ئیمکانی هەبێ، خۆشیەکی ئەوتۆی بۆ بەکارهێنەر نیە. هەروەها رەنگە بتانەوێ ئەو وێنانەی کە لەگەڵ خەڵکی بە شەریکی لە فەیسبووکدا هەتانە ببەن بۆ ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە نوێیە، تەنانەت رەنگە شینەکەی فەیسبووکیش لەگەڵ خۆتان بەرن!
چۆن هەموو دۆستان و خزمانی خۆمان لە فەیسبووکەوە بانگێشتن بکەین بۆ گووگڵ پڵاس؟

هەروەک دەزانن، فەیسبووک ماوەیەکە بە کەڵک وەرگرتن لە APIکانی خۆی بۆ گووگڵ بەربەست کردووە تاکوو نەتوانن زانیاری دۆستان و یان پێوەندییەکانی ( Contacts ) هەربۆیە بۆ گواستنەوەی هەموو دۆستان و خزمان بۆ گووگڵ پڵاس و یان باشترە بڵێم ناردنی بانگێشتن بۆ ئەوان پێویستمان بە واستەیەکی بێلایەن هەیە و لەم پێوەندییەدا باشترین واستە سرویسی یاهووە بۆ وەرگرتنی پێوەندییەکانی فەیسبووکەکەمان و پاشان لەوێشەوە بۆ گووگڵ پڵاسەکەمان کە لە ژێرەوە پلە بە پلە دەتوانین ئەو بەشانە بخوێنینتەوە.

١- بە کەڵک وەرگرتن لە هەژماری بەکارهێنانمان لە یاهوودا دەچینە نێو بەشی Address Book ەکەی ( http://address.yahoo.com ).
٢- لەو لاپەڕەیەدا کە بۆمان کراوەتەوە کرتە لەسەر هەڵبژاردەی Import Contacts دەکەین.

[img]http://i85.photobucket.com/albums/k50/Zandy17/4951001.jpg[/img]

٣- لە لاپەڕەی دواییدا تەنیا کرتە لەسەر هەڵبژاردەی Facebook دەکەین. ئێستا ئەگەر لە وێبگەڕەکەمانەوە چووبینە نێو فەیسبووکەکەوە، هەموو ئیمایڵەکانی دۆستان و خزمەکانی فەیسبووکمان دەچنە نێو هەژمارەکەی یاهووەکەمان و پێی زیاد دەبن. ئەگەریش واش نەبوو ئەوا لاپەڕەیەکی دیکە دەکرێتەوە و داوا دەکا کە بە نووسینی ناو و وشەی تێپەڕبوونی فەیسبووکەکەمان بچینە نێو هەژمارەکەی فەیسبووکەکەمان کە بە نووسین ئەوان وەک جاران دەچینە ناوی و بە سەرکەوتنەوە ئەم پلەیەش تێپەڕ دەبێ.

[img]http://i85.photobucket.com/albums/k50/Zandy17/4872535.jpg[/img]

٤- ئێستا نۆرەی ئەوە هاتووە کە دۆستان و خزمەکانمان کە لە فەیسبووکەوە بردوومانن بۆ یاهوو، لەوێوە بیانبەین بۆ گووگڵ پڵاسەکەی خۆمان، لە رێگای ناونیشانی https://plus.google.com دەچینە ژوورەوە و لە بەشی بازنەکاندا سەرەتا لە سەر دۆزینەوە و بانگهێشتن و دوایەش لەسەر هەڵبژاردەی دۆستان Yahoo کرتە دەکەین.

[img]http://i85.photobucket.com/albums/k50/Zandy17/8091941.jpg[/img]

٥- لەو چوارچێوەیەدا کە دەردەکەوێ کرتە لەسەر هەڵبژاردەی دەکەین تاکوو لە Yahoo Contacts زانیارییەکانمان بخوێندرێنەوە.

[img]http://i85.photobucket.com/albums/k50/Zandy17/7857605.jpg[/img]

٦- ئێستا بە دووبارە چوون بۆ بەشی دۆزینەوە و بانگهێشتن، دۆستان و خزمانی فەیسبووکی خۆمان لەم بەشەدا دەبینین و بە هەڵبژاردنیانی ئەوان و راکێشانیان بۆ یەکێک لە بازنەکانی خۆمان، پێوەندییەکانی ئەوان لە گووگڵ پڵاسدا دەست پێ دەکا. هەڵبەت دەتوانین لە هەڵبژاردەی زیاتر > هەموویان بە یەکجاریی ئەم کارە بکەین. هەروەها دەتوانین بازنەیەکی نوێ لە گووگڵ پڵاسدا دروست بکەین و هەموو دۆستان و خزمانی خۆمان راکێشینە ناوی.
چۆ دەتوانین ئالبووی وێنەکانی فەیسبووکی خۆمان لە فەیسبووکەوە بوەین بۆ گووگڵ پڵاس؟
بەداخەوە تاکوو ئێستا کەرەستە و یان شێوەیەکی تایبەت بۆ ئەم کارە پەیدا نەبووە، بەڵام ئەگەر بۆتان زۆر گرینگە کە ئالبوومەکانی ئێوە لە فەیسبووکەوە بچن بۆ گووگڵ پڵاس، ئەوا ئەگەر لە وێبگەڕی ئینتەرنێت ئیکسبلۆریر کەڵک وەردەکردن، دەتوانن بە کەڵکە وەرگرتن لە نەرمەواڵەی وەک Album Copier و یان ئەگەر لە وێبگەڕی فایرفوکس کەڵکە وەردەگرن، دەتوانن لە نەرمەواڵەی وەک fluschipranie بۆ دابەزاندی ئالبوومەکانتان لە فەیسبووکەوە کەڵک وەربگرن و پاشان لە رێگای بەشی وێنەکانی گووگڵ پڵاسەوە و دواتریش لە رێگای هەڵبژاردەی ئاپلۆدەوە وێنەکانتان بە ئالبوومەکەی گووگڵ پڵاسەکەتان زیاد بکەن.

[img]http://i85.photobucket.com/albums/k50/Zandy17/2043284-1.jpg[/img]

چۆن رەنگە شین و هێما و شێوازەکانی فەیسبووک لەگەڵ خۆمان بەرین بۆ گووگڵ پڵاس؟
ئەگەر لە بەکارهێنەرانی بەردەوامی فەیسبووک بی ئەوا بە دڵنیایەوە بە رەنگی شینی فەیسبووک و هەروەها هێما و شێوازەکانیتری راهاتووی. بۆ ئەوەی شێواز و رووخساری دەرەوەی گووگڵ پڵاسەکەت وەک فەسبووک بێ دەتوانی لە سکریپتی خۆڕایی کە بەکارهێنەرانی ماڵپەڕی userstyle بڵا ویان کردووەتەوە لە وێبگەڕەکەی خۆتدا کەڵکە وەربگری.

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک حامید!
بەڕاستی چاکی ماندووکردم، ئێستاش چەندێکم کرد نەم توانی بۆشاییەک بخەمە نێوان وێنەکان و تێکستەکان.
پێم وایە کێشەکە پەیوەندی بە دیزاینی مالپەڕەکەوە هەیە بۆیە چاک ناکرێت، بزانین لە upgrade ی دروپاڵ ، چاک دەبێت.
باشترین چارەسەر بۆ ئەوەی بابەت بنوسی ، لێرە بە وردی بینوسی و وێنەکانیش بە یەک قەبارەی پانی ڕیسایزبکرێن، بەرزی زۆر گرنگ نییە ، ئەوجار لەگەڵ تەوابونی تێکستێک وێنەکە بەدوایدا دابنێیت، پاش ئەوە تیکست و جارێتر وێنەو هتد.......
[b][color=#ff0000]بە کۆپی پەیست شتی زۆر سەیر ڕوودات، خۆزگە تاقی ئەکەنەوە، ئەو کۆدەی مالپەڕەکەی پێ داڕیژراوە تیکەڵ دەبێت.[/color][/b]
[b][color=#ff0000]
[/color][/b]
[color=#888888]سەرکەوتوبن[/color]

ده‌ست خۆش کاک حامید بۆ ماندوبوونی زۆرت به‌م هه‌واڵه‌وه‌ ، من زۆر خۆش حاڵم هه‌رڕۆژه‌ و شتێکی نوێ په‌یداده‌بێت بۆ کۆچ پێکردنی به‌کۆمه‌ڵ له‌ فه‌یس بوکه‌وه‌ بۆ گوگڵ+ .
به‌بڕوای من بۆ بردنی ئه‌لبومی وێنه‌ و دابه‌زاندنی له‌ گوگڵ + ، فه‌یسبوک خۆی ڕێگه‌ی ئه‌م کاره‌دات ، ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی پێیان خۆشه‌ ماڵ بارکه‌ن له‌ فه‌یسبوکه‌وه‌ بۆ گوگڵ + ، ده‌توانن له‌ فه‌یسبۆکدا :
1-- کرته‌ له‌سه‌ر به‌شی account بکه‌ .
2- پاشان Account Settings بکه‌ره‌وه‌ .
3- له‌ ناو Account Settings دا له‌ به‌شی خواره‌وه‌ ئه‌م ڕسته‌یه‌ نوسراوه‌ Download a copy of your Facebook data
به‌کرته‌کردن له‌سه‌ر Download a copy هه‌موو زانیاریه‌کانی که‌ له‌ فه‌یس بوک هه‌ته‌ داده‌به‌زێته‌ ناو کۆمپیوته‌ره‌که‌ی خۆته‌وه‌ ، یه‌کێک له‌و شتانه‌ وێنه‌ ئه‌لبومه‌کانی خۆته‌ که‌ دواجار ده‌توانی له‌ گوگڵ + دای بنێیته‌وه‌ .......

am katatan basha ...... dastan xosh be babatakantan zor jwana .... kas la ewa atwane invite m bka bo google plus boy mnish btwanm acount y xom bkamawa ?? zor supastan akam

ده‌ست خۆش کاک حه‌مدی به‌لام هی من له‌ خالی چواره‌مه‌وه‌ وه‌ستا رێگاگانیترم ته‌واو بری تا جواره‌م به‌لام به‌ کلیک کردن له‌سه‌ر یاهوو هیچ شتێک نه‌ده‌بوو واته‌ هاورێکانمی نیشان ده‌دا، کاک حه‌مدی پرسیارێکیتر باشه‌ ئه‌و رێگایه‌ی تۆ باستکرد، واته‌ ده‌توانی ئه‌و که‌سانه‌ بانگهێشت که‌ی که‌ جیمێلیان نیه‌ ته‌نها یاهویان هه‌یه‌، یانیش ده‌توانی ته‌نها ئه‌و که‌سانه‌ ناو یاهوو بانگهشیت که‌ی که‌ جیمێلیان هه‌یه‌ ده‌ست خۆش به‌راتی زۆر باش شیکردنه‌وه‌ی بۆ کرد به‌لام من توشی ئه‌و کێشه‌یه‌ هاتووم