تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بە ئەرک نەبێ وشەی تێپەڕبوونی ١٢٣٤٥٦٧٨ لەبیر بکەن.

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/07/25

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

 

بەهۆی زیادبوونی دزینی بەردەوامی وشەی نهێنی تێپەڕبوون. زۆر لە کارناسانی ئاساییشی پێشنیار دەکەن بە بکارهێنەران کە لە وشەی تێپەڕبوونی سەختتر و درێژتر کەڵک وەربگرن. لەم پێوەندیەشدا لەبەر ئەوەی بەکارهێنەرانی کومپانیای مایکروسۆفت تووشی کەند و کۆسپی ئاساییشی نەیەن، پێشنیاری بە بەکارهێنەرانی کردووە کە ئیتر هیچ کاتێک لە وشەی تێپەڕبوونی «١٢٣٤٥٦٧٨»کەڵک وەرنەگرن و وشەیەکی دیکەی سەختتر بۆ خۆیان هەڵبژێرن. هەربۆیە لەمەودوا ئەو بەکارهێنەرانەی کە لە سیرڤیسی ئیمایل مایکروسۆفت و لە وشە تێپەڕبوونێکی ئاسایی و ساکار بۆ کەڵک وەرگرتن لەو سیرڤیسەیان هەڵبژاردووە، لەبەرنامەی نوێکانی مایکروسۆفتدا بەبۆنەی بەرزبوونەوەی باری ئاساییشیەوە، مەجبوورن وشەی تێپەڕبوونی خۆیان بگۆڕن. مایکروسۆفت لەو نیازەدایە کە کەڵک وەرگرتن لە وشەی تێپەڕبوونی «١٢٣٤٥٦٧٨» و «ilovecats» کە بە هاسانی دەناسرێنەوە و لێیانەوە تێدەپەڕن، بەربەست بکا و بەم جۆرە هەل و دەرفەتی هاکەرەکان لە کەڵک وەرگرتن لە تنیکی چوونە ژورەوە بۆ نێو هەژماری بەکارهێنەرانی سیرڤیسی هاتمایڵ کەم بکاتەوە. بە وتەی دیک کراداک، بەرپرسی گرووپی بەرنامەکانی سیرڤیسی هاتمایڵی مایکروسۆفت، ئەم بەرنامەی نوێیە بە زووترین کات بەکار دەبرێ بۆ ئەوەی بەرگری بکرێ لە هەڵبژاردنی وشەی تێپەڕبوونی زۆر ساکار بۆ چوونە ژوورەوەی بۆ نێو هەژماری کەسایەتی بەکارهێنەران. ئەمە لە کاتێکدایە ئەگەر بەکارهێنەر لە ئێستادا لە وشەی تێپەڕبوونێکی ساکار کەڵک وەردەگرێ لە داهاتوویەکی نزیکدا داوای لێ دەکرێ کە بە زووترین کات بیگۆڕێ. وشە پتێپەڕبوونی بەهێز، ئەو وشانەن کە دوور و درێژن و لە تێکەڵاوێک لە پیتی گەورە و چووکە، ژمارە و هێماکانی تر پێکهاتوون. ئەو وشانە نابێ لەسەر واژەگەلی نێو فەرهەنگەکان یان زانیاری کەسایەتی وەک رۆژی لەدایکبوون پێک بێن. لێکۆڵێنەوە لەسەر چۆنیەتی چوونەژوورەوەی هاکەرەکان بە وشەی تێپەڕبوون، ئەوەی پیشان داوە کە بەکارهێنەرانی ئاسایی لە وشەی تێپەڕبوونێکی زۆر ساکار و لاواز کەڵکیان وەرگرتووە. ئەو کاتەی کە هاکەرەکان توانیان بچنە نێو تۆڕی بڵاگی Gawker لە ئامریکا، دەرکەوت کە هۆکارەکەی بەکارهێنانی دوو نموونە لە ساکارترین وشەی تێپەڕبوونی وەک مایکروسۆفت دەڵێ ئەم پەیامە هوشیار کەرەوانە هەروەها لە سیرڤیسەکانی ئیمایڵی گووگڵ و یاهوودا بۆ بەشداری کردن دادەنرێ بۆ ئەوەی ئەگەر سپام لە لایەن سیرڤیسی جی‌مایڵ و یاهوومایڵەوە هاتبێ، بەکارهێنەر بتوانی رایبگەیەنێ.

بۆچوونەکان

ده‌ستخۆش کاک حه‌مید، جوانه‌.

قوربانی تۆ کاکە کارۆ. هەر بژیت

دەستەکانت خۆش بۆ بابەتە خۆشیاریەکەت
من هەموو کات کەمتر لە ١٠ بەکارم نەبردووە + ژمارە + ووشەم هەموو کات بەکار هێناوە
هەتا ئێستا کێشەى وام نەبووە چونکە پارەم لە نێتەوە نیە هههههه

بژین

وەڵا برا تۆ ئازای مستەر زانا، من لەبەر ئەوە لە بیرم نەچێ هەرگیز تێکەڵ و پێکەڵ نەمووسیون و زۆریش کەمن یان ٨ یان ٠١ ئەویش بەزۆری بۆم زیاد دەکەن. بەڵام تەنیا ١ جار کێشەم هەبوو ئەویش تورکێک خۆی لێ کردم بە گۆرانیبێژی کوردی تورکیە و ویستی بێ لە رادیۆکەماندا گۆرانی بێژێ و میوانی بەرنامە بێ. وێنەیەکی خۆی نارد و منیش وەرمگرت بۆ ئەوەی ئامادە بین بۆ رۆژی چوارشەممە و پێش ئەوە لە رادیۆ رایبگەیەنین ویستم بە وێنە و دەنگەوە لەسەر ماڵپەڕەکەمان رکلامی بۆ بکەم، کەچی بە کرتە کردنی وێنەکە کۆدەکەمی دزی. ئەمە چەندها ساڵی بەسەردا تێپەڕی منیش نەمدەتوانی ئەو ئیمایلە وەربگرمەوە تاکوو ئیمساڵ.
دەستی خۆشت خۆش و سەرکەوتوو بی.

سڵاو هاوڕێیان من ئه‌مڕۆ یه‌که‌م رۆژمه‌ ناوی خۆم تۆمار کردوه‌ یه‌که‌م په‌یامیشمه‌ که‌ ده‌نوسم به‌ڵام نزیکه‌ی 8 تا9 ساڵ ده‌بێت گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ده‌که‌م هیچ کات سرنرجم بۆ هیچ بابه‌تێک نه‌بووه‌ هیچ کاتیش ناوی خۆم تۆمار نه‌کردوه‌ ئه‌مڕۆ بۆ یه‌که‌م جار و یه‌که‌م په‌یاممه‌ ده‌ینووسم رۆژانه‌ 3 جار سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ده‌که‌م چاوم به‌م بابه‌ته‌ که‌وت به‌ر 5 . 6 رۆژ پێش ئێستا وتم با میش ئه‌مڕۆ به‌شدار بم خۆ چی تێدایه‌ ئه‌مه‌ باسێک بوو له‌ نێوان من و کورد ئایتی ... سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌که‌ زۆر ڕاسته‌ له‌کاتی ووشه‌ی نهێنی هێماکان به‌کار بهێنیت زۆر به‌سووده‌ به‌ بۆچونی من که‌س ناتوانێت که‌س هاك بکات ته‌نها ئه‌وکه‌سه‌ی که‌ هاك کراوه‌ خودی خۆی نه‌بێت خۆی به‌ده‌ستی خۆی خۆی هاك ده‌کات نێوان خۆم و ئینته‌رنێت 11 ساڵه‌ ئینته‌رنێت به‌کارده‌هێنم و توشی گرفتی زۆریش هاتوومه‌ به‌ڵام هاك نا هاوڕێم زۆر بووه‌ خاوه‌ن ماڵپه‌ڕێکیشم که‌ زۆریش به‌ناوبانگه‌ به‌داوای لێبوردنه‌وه‌ ناتوانم ناوه‌که‌ی بهێنم به‌ڵام کاك ( حه‌مید ) وای لێکردم که‌ ناوی خۆم تۆمار بکه‌م و هه‌م په‌یامه‌که‌ش بنوسم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم وه‌ڵامی کاک حه‌مید بده‌مه‌وه‌ من وه‌ک خۆم هه‌رگیز هه‌ڵه‌ی ئاوا ناکه‌م که‌ شتێک له‌ که‌سێک وه‌ربگرم ئیلاه ئیمێڵ نه‌بێت نوری چاوم بێت بڵێ ئه‌م ووێنه‌یه‌ وه‌ربگره‌ پێی ده‌ڵێم بیخه‌ سه‌ر ئیمێڵه‌که‌م گه‌ر وتی نازانم چۆن بیکه‌م ماڵپه‌ڕیکی ووێنه‌ هه‌ڵگری بۆ ده‌نێرم پێ ده‌ڵێم له‌وێوه‌ باری بکه‌ و لینکه‌که‌م بۆ بنێره‌ کاك حه‌مید ناڵێم تۆش وا بکه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ رووداوه‌که‌ی پێشترت په‌ندێکت وه‌رگرتبێت به‌ڵام به‌ هه‌موو که‌سێک ده‌ڵێم با وه‌ک من بیرکاته‌وه‌ هه‌رسه‌رکه‌وتووبن ئینشاالله‌ یه‌که‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زانیشتان پیرۆز بێت 2011 به‌ هیوای به‌رده‌وام بوونی هه‌موو لایه‌کمان ده‌ست خۆش کاك حه‌مید بابه‌ته‌که‌شت به‌ سوود بوو