تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مایکرۆسۆفت کۆتایی هێنا!

Sia

Sia

بڵاوکراوەتەوە

2011/07/21

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

 

دوای چەندین ساڵ دژایەتی و وتەی ئاگراوی و دژکارکردن. دوای چەندین ساڵ لە گەورەبوون و دەسەڵات، مایکرۆسۆفت لە ڤیدیۆیەکی زۆر نایابدا پیرۆزبایی ٢٠ ساڵەی یەکەم وەشاندنی دەنکی لینوکس دەکات و پەیامەکە و ڤیدیۆکە گوزارشت لەوە دەکەن کە چیدی پەنگوینە بچووک نییە و بەرزە. هەروەها هیواخوازە کە چیتر نەڵێن مایکرۆسۆفت ڕکابەری لینوکس یان پێچەوانە، بەڵکو بڵێن مایکرۆسۆفت و لینوکس پێکەوە. هەمان کات دەشێت لە داهاتوودا ئەو تەکنەلۆجیا سەرکەوتووە و بیرۆکەی دەنکە گرنگە، ببێتە سەرچاوەی سەرکەوتنی گەورەتر پێکەوە. بەکۆی گشتی بۆمان دەردەکەوێت کە چیدی سەردەمی سڕینەوەی یەکتری لا پەسەند نەماوە و سەردەمی باوەشدانە لە یەکتری.
[youtube]ZA2kqAIOoZM[/youtube]

بۆچوونەکان

ئایائه‌و دوانه‌ جیاوازی زۆریان له‌ نێوانیان دایه‌، به‌مه‌ستم ئایاهه‌یه‌که‌یان ئۆپه‌رتیم سیسته‌مێکه‌، له‌مه‌و داوا به‌یه‌که‌وه‌ کارده‌که‌ن؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ده‌ست خۆش

جا به‌ ڤیدێۆیه‌ک ئاشت ده‌بنه‌وه‌؟؟؟

مایکرۆسفت ملیۆن ملیۆنی تەرخانکرد بۆ شکاتکردن و تانەدان و زۆرجار جنێودان و تەنانەت درۆکردن بەدەم هەموو سەرچاوەکراوەوە. لینوکس بە یەک لە سەدا و بەبێ هیچ کۆمپانیای فەرمی وەکو دەنک لەیەکەم ڕۆژەوە کۆڵی نەدا.
ئەم کوڕە وتارێکی زۆر درشتی لە سەر چۆنیەتی ئەم دابەزینەی مایکرۆسۆفت نوسیوە، هیوادارم google translate باشی وەرگێڕێ
http://www.heise.de/open/artikel/Die-Woche-Microsoft-und-Linux-1283059.html
کاتێکی خۆش

هەربژی فیدۆرا ! ئێ ئەبێ وا بکا چی پێ ئەکرێ لەوە زیاتر ؟

who made this video ? :)