تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

زوکەبێرگ لە گوگڵ هەژماری هەیە.

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/07/14

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔3۔ )

 

Mark Zuckerberg بەڕیوەبەر و خاوەنی فەیسبووک ڕایگەیاند کەوا هەژمارێکی لە +Google کردۆتەوە بەم هەواڵــە زۆر کەسی توشی سەرسوڕمان کرد.
زوکەبێرگ هەژمارێکی کردۆتەوە، بەڵام هەژمارەکەی تایبەتکردووە بەخۆی، بۆیە کەس ناتوانێ بۆچوون و چالاکیەکانی ببینێت و لەو گـوگڵ پلەس وەکو شارەوە دەچێتە هەژمارەکەیەوە.
Zuckerberg لە فەیسبووک هەموو شتێکی بەشکردووە، بەڵام لای ڕکابەرەکەی پێچەوانەەکەی ئەنجام داوە.
ئەوەی زیاتر جێگای سەرسوڕمانە بەڕیوبەەرەکانی گــوگڵ بەهەمان شێوە هەژماری شاراوە و نهێنیان هەیە لە فەیسبووک، لەسەروی هەمویانەوە بەڕێوەبەری گــوگڵ پلەس "Vic Gundotra" کە چەندان زانیاری گرنگی لە فەیسبووکدا بڵاوکردۆتەوە.
هەوروەها بەڕیوەبەری گشتی گوگڵ "Larry Page" و هاوکارەکەی " Sergey Brin" بەهەمان شێوە هەژماریان هەیە لە فەیسبووک و زیاتر وێنەی گەشتوگوزارەکانیانی تێدایە.

بۆچوونەکان

Larry Page یەکێکە لە دۆزەرەوەکانی. هەمان شت Sergey Brin یش. لەگەڵ Eric Schmidt خەریکی دابەشکردنی ئەو موڵک و ماڵەن.
Vic Gundotra سەرۆکی گووگڵ پڵەس نییە. بەڵکو یەکێکە لە جێگرەکانی سەرۆکی کۆمەڵایەتی گووگڵ. سەرۆکایەتی کردنی گووگڵ زۆر ستەمە
وە کەس لەوانە پەڕەی کەسی و هەژمارەکەیم نەدۆزیەوە لە فەیسبووک بە شاراوە بە کلیدراوی، بەڵکو پەڕە هەیە، ڕەنگە هەوادارێک یان گرووپێک وەکو فەیسبووک بۆ کەسایەتییەکانی ویکیپیدیا لە فەیسبووکیش دانراوە.
بەهەرحاڵ، ئەمانە هەموویان یان لوبی جولەکەن، یان وەکو خۆیان جولەکەن. Eric Schmidt یەکێکی لەوانەی هەموو بانگەشەی ئۆباما و هەڵبژاردنەکانی لە سیناتەوە تا سەرۆکایەتی کردووە. هەموویان بە بلیۆن دەڵێن فلس.
من لێم سوورە، وەکو چۆن بەجەنگ و سینەما دنیایان تاپۆ کردووە، هەر ئەوانیش خاوەنی تەکنەلۆجیا و دواڕۆژین. بڕۆ کۆمپانیا و خەڵکەکان و پڕۆژە و شتەکان ببینە، یان هیندین یان ڕووسن یان ڕۆمانی ..هتد کەچی کەس نابێت بەشت، بەڵام هەرچی خوداوەندەکانی داهاتووی ئایتییە ئەمریکییە.
ئۆراکڵ، ئای بی ئێم، مایکرۆسۆفت، ڕیدهات، گووگڵ، یاهوو ....هتد
کەس بۆی نییە هیچ بێت، ئیلا ئەمریکی نەبێت.

هەربژین و دەستخۆش

ئاساییە ئەگەر هەموشیان هەیانبێت، بەتایبەتی زوکەبێرگ خۆ ئەبێت بزانێت گوگڵ پلەس چۆن دوروست کراوە.
.............
لە ئەمریکا هەندێک جولەکەی زۆر زۆر دەوڵمەند هەن ، کە ئەتوانن یاری بە ئابووری جیهان بکەن، بۆ نمونە قەیرانی ئابووری ٢٠٠٨ ، هەرچیت دەدوای ئەیوت، بێکاری لەئەمریکا ئەو قەیرانەی دروستکردووە.
باشە بۆ چی بێکاری لە چین و هیندستان کە چەند جاریک ژمارەی دانیشتوانیان لەئەمریکا زۆرترە ، قەیران دروست ناکات یا نەیکردووە لە مێژوودا.
سەرنج بدە ئێستا چی گەمەیک بە بازاڕ ئەکەن، رۆژێک ، قەیرانی یۆنان، رۆژێک ئایسلاند، رۆژێکی تر ئیسپانیا و پورتوگال و تەنانەت بەلجیکاش ماوەیەک لەمەوبەر ناوی هاتە ناوباسەکانەوە.
هەفتەی پێشوو ئیتالیا و هتد............
بەڕای من دوو هۆکار یاری بە بازرگانی جیهان ئەکەن.
١/ دەوڵەمەندەکانی ئەمریکا.
٢/ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
تا نەوت لەسەرووی ١٠٠ دۆلارەوە بێت مەترسی دروستبوونی قەیرانی ئابووری نوێ و بازاڕ جێگیر نابێت، چونکە بۆ هەموو ستیک پێوستمان بە نەوتە.
ئەو جلوبەرگەی لەبەرماندایە، گواستنەوە، ئامێر و کەرەسەری کارەبایی و ئەلکترۆنی ، کوتاڵ ، کەنەوت گران بوو ئەمانە هەمووی گراندەبێت، کە ئەمانشە گران بوون، بازاڕ کز دەبێت ، کەبازاڕیش کز بوو بیکاری و قەیران دێن.
ببورن باسەکەمان بوو بەئابووری، لەبرئەوەی باسی زلهێزی و پاوانکاری ئەمەریکا هاتە پێشەوە.
سەرکەوتوبن

ده‌ستخۆش مام زه‌ندی، ئه‌و گفتوگۆیه‌ زۆر دروسته‌ چونکه‌ هه‌موو مه‌سه‌له‌کان په‌یوه‌ندیان به‌ باری ئابوری و بازرگانی جیهانی هه‌یه‌، و کێ له‌سه‌ره‌وه‌ی لیسته‌که‌ ده‌ستنیشانکراوه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ره‌ .. ئه‌مرۆ ئه‌ورۆپیه‌کان قالن به‌ده‌ستی ئه‌و دابه‌شکردنه‌ی بازرگانی و ئابوری، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌ورۆپیه‌کان ده‌یانه‌وی له‌زۆر شوێنان که‌مباره‌که‌ له‌ژێر پێی ئه‌مریکیه‌کان و چینایه‌کان رابکێشن، به‌تایبه‌تی ئه‌و سه‌ردانه‌ی مێرکل موسته‌شاری ئه‌ڵمانیا بۆ وڵاتانی ئافریکابه‌ ئاشکرایی پێشان ده‌دا، که‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێ بازاری چه‌ک و ئیتر به‌فراوانی بکه‌نه‌وه‌ که‌ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌مێژه‌ له‌ژێر ده‌ستی روس و چین و ئه‌مریکا ده‌رنه‌چوه‌. سه‌رکه‌وتوبن