تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کام کۆمپیەتەرمان پێوسیتە بۆ ویندۆز٨؟

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/07/13

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

 

بەپێی Zdnet مایکرۆسۆفت ئاشکرای کردووە کەوا سیستەمێکی کارپێکرنی بزۆکی (Dynamic OS) ویندۆز٨ پێوسیتی بە ڕەقەواڵــەی تایبەت نییە بۆ کارپێکردنی.
بەرپرسێکی مایکرۆسۆفت بەناوی "تەمی ڕاڵەر" لە کۆنفرانسی Worldwide Partner ئاشکرای کرد کەوا سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز٨ داواکاری کەمی پێوسیتە بۆیە لە هەموو ئەو کۆمپیوتەرانەی کە ویندۆز ڤیستا و ویندۆز ٧ دەتوانرێت دابمەزرێنرێت ، وە ئەمە سیستەمە بەشێوەیەک داڕێژراوە کە خۆی دەنگونجێنێت لەگەڵ کۆمپیوتەرکەتتدا، بۆیە پێوستت بە کۆمپیوتەرێکی نوێ نییە بۆ کارپێکردنی ویندۆز٨ کە بڕیارە ساڵی ئاییندە بوەشێنرێت، بگرە داواکارییەکانی کەمتریشە.

[color=blue]داوکارییەکانی سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز٨ :[/color]
1GHz CPU
1GB RAM (32-bit) or 2GB RAM (64-bit)
16 GB hard disk space (32-bit) or 20 GB (64-bit)
DirectX 9 graphics device with WDDM 1.0 or higher driver

[youtube]p92QfWOw88I[/youtube]

بۆچوونەکان

دەقکراو :
بڕیارە ساڵی ئاییندە بوەشێنرێت

بۆ تا ئێستا نەوەشێنراوە ؟

وەشانی تەواو بۆ ساڵیی ئاییندەیە ،بۆ ؟ لەبەر ئەوەی خەڵك بەپلان کاردەکات ، پلانەکەش ساڵی ئاییندەیە، بەڵام ئەوەی ئێستا ئاشکرایان کردووە، کەم بەکاربردین بیرگەو داوکارییەکانی ئەو سیستەمەیە.
وەشانی تاقیگاریش دەوەشنرێت لە کاتی کۆنفرانسی BUILD کە لە ٧ بۆ١١/١١ /٢٠١١ دەخایەنێت.

شتی وا ناکات مایکرۆسۆفت. مەحاڵە.

کاک زەند، دەستخۆش بۆ ئەم هەواڵە.
ئێ ئاخر هەرکەس ئەمڕۆ کۆمپیوتەر بکڕێت هێندە مواسەفاتی هەیە کە بۆ ئەم ویندۆزەش شیاو بێت، ئەوانەی کە ویندۆزیان هەیە و بەکاردەبەن چەند وەختە، بڕوا ناکەم XP یا windows7 ـیان هەبێ و بیگۆڕن بۆ ئەمە. چاوەڕێی PDC بە لە مانگی ئەیلولدا (بڕوانە www.buildwindows.com) ئەوسا دەبینیت چ گۆڕانکارییان داناوە..

ببورە دووجار وەڵامەکەم هات، دانەیەکم سڕییەوە.

سڵاوتان لێبێت!
بە کورتی کرمانجی، مەبەست لەو هەواڵە ئەوەیە، کە ئەم ویندۆزە نوێیە، بیرگەی زۆر پێوسیت نییە. نازانم مایرکۆسۆفت ماوەیەکە لەوەدەچێت ، مەترسیەکی شاراوەی هەبێت.زۆرلە وە دەترسێت بەکارهێنەرانی ویندۆز لە کۆمپانیاکاندا لەدەستبدات.
ئەم هەواڵانە هەمووی تاکتیکی ئابووری لە پشتە.

دەستخۆش کاک زەندی!

ئەگەر ئەمە ڕووکاری داهاتووی ویندۆز بێت بۆ ڕوومێز ئەوا بەڕاستی $M تووشی پەشۆکان بووە، ئەمە کەی بۆ ڕوومێز دەگونجێت؟! دوایش ئەم هەموو کارە گرافیکیانە بە حەیاتی بە یەک گێگا هێرتز تێرنابێت.
بەینی خۆمان بێت زۆر لە ئەندرۆیدیش دەچێ :)